لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێك له كاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات و هۆشداریش ده‌دات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی به نوچه‌نێت دراوه، لیژنه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌شێك له كاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات، كه خۆی له به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵگه نوێیه نیشته‌جێبوونه‌كان ده‌بنێته‌وه، كه تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، تێیدا وه‌ڵامی به‌شێك له‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه، كه له‌و هه‌ڵمه‌تی “چاكسازی”یه و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه گیراون، هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌مه‌ودا ئه‌و لیژنه‌یه به مافی خۆی ده‌زانێت، كهرێكاری یاسایی له‌به‌رانبه‌ر درووست كردنی تۆمه‌ت بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه، بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی له دژی پرۆسه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئارادایه، ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك رۆژنامه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێم، زانیاریی ناڕاست و ناته‌واو له سه‌ر ئه‌نجامی كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می ژماره ٧٤٦ی رۆژی چوارشه‌مه ٦/٧/٢٠١١ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا، بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵێ زانیاریی دوور له راستی له‌خۆ ده‌گرێت. گومان له‌وه ده‌كرێت كه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌و كه‌سانه بن كه له رێكاره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه زیانیان پێگه‌یشتووه، بۆیه زانیارییه‌كانیان به مه‌به‌ست و به شێواوی داوه‌ته ئه‌و رۆژنامه‌یه”.
لێره‌دا بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین كه ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه دوورن له راستی و له‌گه‌ڵ ئاراسته و پێوه‌ره‌كانی پرۆژه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك ناگونجێن، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م پرۆژه‌یه‌یدا ته‌نیا ئامانجی سه‌روه‌ریی یاسایه و كه‌س له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌شدا له رێكاره یاساییه‌كان به‌ده‌ر ناكرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی مانشێتهكهی رۆژنامه‌ی ئاماژهپێدراویش، سه‌رۆكی هه‌رێم لێپێچینه‌وه‌ی له‌كه‌سانی نزیكی خۆیه‌وه‌ده‌ست پێكردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و چهواشهكارییانهدا ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه ده‌خه‌ینه‌روو كه له رۆژنامه‌ی ئاماژه‌پێدراودا ناویان هێنراوه:
پرۆژه‌ی گوندی زه‌یتون:
ئه‌م پرۆژه‌یه هی كه‌سێك بووه كه به نزیك له سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه وای باسكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیجرائاته‌كان ره‌وا نین. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بوایه 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست بكرێت، به‌ڵام خاوه‌نی پرۆژه‌كه له چه‌ندین خاڵی گرێبه‌سته‌كه و رێنماییه‌كانی وه‌به‌رهێنان لایداوه. بۆیه ده‌بوایه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام نزیكه‌ی (٢٨٠٠) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كڕا بوون و چه‌ند قۆناغێكی قیستیان وه‌رگیرابوو، به ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و هه‌موو هاوڵاتییه، ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه مایه‌وه و گشت زه‌وییه‌كانی دیكه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه. هه‌روه‌ها خاوه‌ن پرۆژه‌كه پابه‌ندكرا به دروستكردنی ٥٠٠ شوقه‌ی نیشته‌جێبوون به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت كه حكومه‌ت شوێن و چۆنیه‌تی ئاواكردنیان دیار ده‌كات. ئه‌م رێكارانهش ته‌واو یاسایی بوون و پێشنیاری دیكه‌ش بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌مته‌رخه‌می ناو داموده‌زگا حكومییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م پرۆژه‌یه خراوه‌ته‌ڕوو، كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به جێبه‌جێكردنی هه‌ڵده‌ستن.
پرۆژه‌كانی زین، گوندی ئیتالی ٢ و گوندی ئارام
هه‌رسێ پرۆژه‌كه له گرفتێكدا هاوبه‌شبوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی میری كه بۆ داموده‌زگاكانی ته‌رخان كراوه، شوێنیان بۆ ده‌ستنیشان كراوه. هه‌ردوو پرۆژه‌كانی ئیتالی٢ و ئارام به ته‌واوه‌تی له به‌شی باشووری ئه‌و زه‌ویه میریه دانرابوون و نزیكه‌ی نیوه‌ی پرۆژه‌ی زینیش خزێنرابووه ناو به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی زه‌وی ئاماژه‌پێكراو. ئه‌م زه‌ویه به گشتی له ناو ده‌واجنه‌كانی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل بووه و به‌پێی ماسته‌ر پلان چیتر ئه‌م شوێنه بۆ ده‌واجن ناشێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ماوه‌یه‌ك بۆ به‌سه‌رچوونی گرێبه‌ستی ده‌واجنه‌كان مابوو خاوه‌نی پرۆژه‌كه لاریی هه‌بووه بۆ دانانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌م شوێنه، پێشتریش ٥ پرۆژه‌ی له‌وجۆره بۆ به‌شی باكووری ئه‌و شوێنه پێشنیاركرابوون كه به‌هۆی ناڕه‌زایی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل لادرابوون، به‌ڵام دواتر خۆی ره‌زامه‌ندیی ته‌نیا بۆ پرۆژه‌ی زین دابوو و لایه‌نه حكومیه‌كانیش لارییان نه‌بووه، به‌ڵام نه‌ده‌بوایه به‌شێكی ئه‌و زه‌ویه بكه‌وێته ناو زه‌ویی میری. پرۆژه‌ی زین له رووی رێكاره یاساییه‌كان ومۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان گرفتی نه‌بووه، به‌ڵام له رووی دیاركردنی سنووری زه‌وییه‌كه گرفتی هه‌بووه، پرۆژه‌ی گوندی ئارامیش له رووی مۆڵه‌ت و رێكاره‌كان گرفتی نه‌بووه، به‌ڵام كۆی رووبه‌ره تهرخانكراوهكهی له ناو زه‌ویی میری بووه. پرۆژه‌ی گوندی ئیتالی٢ ته‌نیا بڕیاری ته‌رخانكردنی زه‌ویی هه‌بووه و هێشتا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی وه‌رنه‌گرتبوو. له چوارچێوه‌ی ئیجرائاتهكاندا هه‌ردوو پرۆژه‌ی ئارام و ئیتالی٢ ههڵوهشێندران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌كار نه‌كردبوو و پێشنیار كراوه شوێنی دیكه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت، واتا مۆڵه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه، ته‌نیا شوێنی زه‌وییان ده‌گۆڕدرێت، به‌ڵام پرۆژه‌ی زین ده‌ستی پێكردبوو و له كۆی ١٠٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون زیاتر له ٩٨٠ یه‌كه فرۆشرابوو و كاری تێدا ده‌كرا، وه‌ك پرۆژه‌ی زه‌یتون، نه‌ده‌كرا به‌رژه‌وه‌ندیی ٩٨٠ خانه‌واده ره‌چاو نه‌كرێت، له كاتێكدا كه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان نه هی خاوه‌ن پرۆژه و نه هی خه‌ڵكه، به‌ڵكو هی لایه‌نه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه به ته‌رخانكردنی زه‌وی و ئیجرائاتی پێویستیش له دژی كه‌مته‌رخه‌مه‌كان گیرایه‌به‌ر و بڕیاری نوێش درا بۆ رێگری لهههرلادانێكی تر له ماسته‌رپلان.
پرۆژه‌ی فلۆریا:
ئه‌م پرۆژه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دروستكردنی شوقه بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بووه. یه‌كه‌مجار كۆمپانیایه‌كی توركی هه‌ستابوو به دروستكردنیان كه تێیدا سه‌رنه‌كه‌وت و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیا توركییه‌كه تۆماركراوه. له‌وساوه پرۆژه‌كه راگیرابوو. به‌مدواییه پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خرایه چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و سایت پلانه‌كه‌شی گۆڕاوه بۆ خانووی گرانبه‌ها و ڤێللا، كه ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه و لێژنه‌ی چاكسازیش به راشكاوانه ئه‌و رایه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه، چونكه له چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێناندا ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی كه خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ته ناپێكێت. له‌م هه‌فته‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی چاكسازی له سه‌ر پرۆژه‌كه به كۆتایی هات و لیژنه‌كه‌مان رای خۆی به‌وجۆره خستۆته‌ڕوو كه پرۆژه‌كه له وه‌به‌رهێنه‌ر وه‌ربگیرێته‌وه و بدرێته‌وه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و به پاڵپشتیی دارایی حكومه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی پێشوو و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت به‌كاربهێنرێت. بۆیه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه به‌رگری له وهبهرهێنهركراوه تۆمه‌تێكی نابه‌جێ و هه‌ڵبه‌ستراوه.
پرۆژه‌ی شاری به‌فرین:
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان له‌م پرۆژه‌یه، ده‌ركه‌وت كه گرێبه‌ستی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ساڵی رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و وێڕای ئه‌مه‌ش له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام بووه، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبراوه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه تۆماركراوه و ده‌ره‌نجامی ئه‌م داوا یاساییه‌ش له‌لایه‌ن دادگاوه پله‌ی بنبڕی له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار وه‌رگرتووه. ئێستا له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه بڕیاری دادگا جێبه‌جێ بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش لێژنه‌كه‌مان پاڵپشتی بریاری دادگا بووه و له‌رووی یاساییه‌وه‌ش ناكرێت لێژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌یه‌ك بكات كه له‌به‌رده‌م دادگا بێت یاخود یه‌كلایی كرابێته‌وه.
پرۆژه‌ی ئازادی نوێ :
زانیاریه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ناته‌واوه. ناوی شاره‌كه (شاری ئازادی)یه و به‌شێكه له پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوی (ATCONZ) و خاوه‌نه‌كه‌ی هاوڵاتییه‌كی ئاشووریه. ئه‌م پرۆژه‌یه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 400 دۆنمه، به‌دواداچوونی بۆ كراوه و له‌رووی یاساییه‌وه كێشه‌ی نییه. بۆیه لێپێچینه‌وه هه‌مبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌كراوه.
له باره‌ی پرۆژه‌كانی سلێمانی:
لێژنه‌كه‌مان چه‌ندین جار سه‌ردانی سلێمانیی كردووه و داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له سلێمانی ئه‌وپه‌ری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه‌مان هه‌بووه، له سنووری سلێمانیش به پێره‌وكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندین موساته‌حه ههڵوهشێندران، فایلی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر چه‌ندین پرۆژه هه‌ڵدرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر هه‌ندێ پرۆژه‌ش به كۆتایی هاتووه، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له زۆر له پرۆژه‌كانیش راده‌ستی داواكاری گشتی كراوه. له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به یه‌ك شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كان كراوه و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك بۆ نانه‌وه‌ی جیاوازی له‌م بواره به نابه‌جێ ده‌زانین.
له‌باره‌ی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌ندامانی لێژنه:
جێگه‌ی داخه كه رۆژنامه‌كان دور له به‌ها مرۆڤی و رۆژنامه‌وانیه‌كان، به‌بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ڵده‌به‌ستن كه به شه‌ونخونی و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌شداری له پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانیی وا پیرۆزدا ده‌كه‌ن. ئه‌ندامانی لێژنه به هه‌ڵسه‌نگاندن و متمانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراون و وێڕای گشت له‌مپه‌ره‌كان شێلگێرانه له ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان و گشت كه‌رت و چین و توێژه‌كان به‌بێ هیچ ئامانجێكی به‌رته‌سكی سیاسی و كه‌سی، پاڵپشتی ئه‌م پرۆژه‌یه بن. ئێمه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه پشت ئه‌ستورین به متمانه‌ی سه‌رۆك و رابردووی پاكی كاریی خۆمان و كێ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێژنه هه‌یه با بیخاته‌ڕوو، گه‌رنا ناو و ناتوره به‌ستن به‌بێ به‌ڵگه بۆ ئه‌ندامانی لێژنه‌ش به گه‌نده‌ڵی و كۆسپ دروستكردن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌شمان له كه‌س قبوڵ ناكات بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی كه‌سی، به‌رگری له گه‌نده‌ڵان بكرێت و كۆسپ بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی دروست بكرێت. له‌مه‌ولا لێژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌مافی خۆی ده‌زانێت كهرێكاری یاسایی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌س ولایهنانهبگرێتهبهر كه‌به‌بێ بهڵگهتۆمهت ده‌خه‌نه‌پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌م لێژنه‌یه.
لێژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكی هه‌رێم
16/7/2011