یاسای تووندوتیژی خێزانی ده‌ستكاری ناكرێت
نوچه‌نێت: ئاڤان جاف
پرۆژه یاسای تووندوتیژی خێزانی، دوای گفتووگۆكردن ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم واژووی بكات، دوای ئه‌وه بگه‌ڕیته‌وه په‌رله‌مان و بچێته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مان رایگه‌یاند:” له‌ماوه‌یه‌كی نزیك یاساكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دڵنیام یاساكه زۆر ورد و به‌هێزه ده‌ستكاری ناكرێت”.
گه‌شه دارا، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگریكردن له ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای تووندوتیژی حێزانی به یاسایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌سفده‌كات، رای وایه پاڵپشتێكی گرنگی خێزانی كورده، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ ژنان.
گه‌شه گوتیشی:”یاساكه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزا بكرێت، دڵنیام به‌بێ ده‌ستكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان”.
پرۆژه یاساكه 26له ـی حوزه‌یران دوای گفتووگۆیه‌كی ورد، سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
پرۆژه یاسی تووندوتیژی خێزان یه‌كێ له‌و پرۆژه یاسایه گرنگانه‌ی، دواكه‌وتن له گفتووگۆكردنی له په‌رله‌مانی كوردستان، مشتوومڕییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.