غەفور مه‌خموری سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بۆ نوچەنێت:
ئه‌گه‌ر له‌پێناو كوردایه‌تی و له پێناو نیشتیمانی خۆت، خۆت به كوشت نه‌ده‌یت ئه‌ی مرۆڤ له‌پێناو چ شتێكی تر خۆی به‌كوشت بدات؟
ده‌بێت هه‌موو هاوهه‌ڵوێست بین تا قۆناغی رزگاری نیشتیمانی تێده‌په‌رێنین
بەختیار رەزا چوچانی / نوچەنێت
غەفور مەخموری غەفور مەخموری سكرتێری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی لێدوانی سەرکردەکانی حزبی کۆمۆنیست لەسەر بڕوای نەتەوەیی بۆ نوچەنێت دەڵێت”به‌رای من، ئێمه تا ئێستاش له‌قۆناغی رزگاری نیشتیمانیداین، ئه‌و قۆناغه پێویستی به‌وه هه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بین به بیری نه‌ته‌وه‌یی و بیری كوردایه‌تی، تا ئه‌و قۆناغه تێپه‌ر ده‌بێت و به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌نگاو بنێین، دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه بووینه خاوه‌ن كیانی سیاسی نه‌ته‌ویی خۆمان، ئه‌و كات بیر‌و بۆچوونه سیاسیه‌كان ده‌توانن زیاتر له چوارچێوه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی كه بیناده‌كرێت، كاری خۆیان بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بینا كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی، یاخود هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كی تر بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئێمه خاوه‌ن هیچ كیانێكی سیاسی نین بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ر بیر‌و بۆچوونێك به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، باوه‌رم وایه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان هاوهه‌ڵوێست بین تاوه‌كوقۆناغی رزگاری نیشتیمانی تێده‌په‌رێنین”.
مەخموری لەبارەی ئەو لێدوانانەش کەباسی شەهید بوون دەکەن لەڕێی کوردایەتی، دەڵێت”به‌باوه‌ری من خۆ به‌كوشت دان یاخود شه‌هید بوون له‌پێناو نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان‌دا، به‌رزترین شه‌هاده‌یه، كه مرۆڤ وه‌ری بگرێت، ئه‌گه‌ر له‌پێناو كوردایه‌تی و له پێناو نیشتیمانی خۆت، خۆت به كوشت نه‌ده‌یت، خەبات بۆ رزگاركردنی نیشتیمانی خۆت نه‌كه‌یت و خه‌بات بۆ گه‌ل نه‌كه‌یت، ئه‌ی مرۆڤ له‌پێناو چ شتێكی تر خۆی به‌كوشت بدات؟، چ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتر وپیرۆز ترهه‌یه له‌و باسه من هیچ پیرۆزییه‌كی تر نابینم؟.
سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی، ئەو رایانەش نادروست دەبینێت کە کوردایەتی بەهۆکاری دروستبونی مافیا دەزانن و پێی وایە هه‌موو بزاڤێكی سیاسی له‌وانه‌یه، هه‌ندێك كه‌سی تێكه‌ڵ ببێت بۆ به‌لا ڕێدا بردنی بزاڤ و شۆرش، یاخود گۆرینی رێره‌وی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی روو ده‌ده‌ن “له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك دا له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه، سه‌د له سه‌د بێت وئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتێكی پاك بێت، جا ئه‌وه له حزبێكی سیاسیه‌وه بیگره تا ده‌گاته ده‌وڵه‌ته‌كانیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست بوونمان به كوردایه‌تی په‌یوه‌ست بوونمان به نیشتیمان په‌روه‌ریمان وا ده‌كات كه ئێمه مرۆڤی وڵات پارێز مرۆڤی تێكۆشه‌ر مرۆڤی به‌توانا دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو وڵات به‌رێوه ببات، ئەوە پێویسته خه‌می هه‌موومان بێت، كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین، نه‌ك خۆمان به شتی لاوه‌كی و لابه‌لا خه‌ریك بكه‌ین”.