سۆما ستایشی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سۆما جیهاد دڵپاك، ئه‌ندامی گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێ ی تیپه‌میللیه‌كانی كورد له سلێمانی، له لێدوانێكیدا بۆ نوچه‌نێت، بۆ هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له كاری هونه‌ری ئاماژه به رۆڵی خێزانه هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات، گوتی:” ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌م پاڵپشتم نه‌بوونایه، نه‌متوانی به‌رده‌وام بم، هه‌میشه ستایشی ئه‌وان ده‌كه‌م”.
سۆما ئاماژه به‌وه ده‌كات تائێستا سێ جار سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه بۆ به‌شداریكردن له ڤیستیڤاڵه هونه‌رییه‌كانی جیهان.
سۆما له دایكبووی 1981 شاری سلێمانییه، كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره جیهاد دڵپاكه.