یەکێتی ئۆتۆمبێل بۆ بەرپرسەکانی دەکڕێت، کێشە دەکەوێتە مەڵبەندی سلێمانی

0

یه‌كێتی ئۆتۆمبێل بۆ به‌رپرسه‌كانی ده‌كرێت

نوچه‌نێت: سلێمانی

مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل جۆری نیسان په‌ترۆڵ بۆ به‌رپرسانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام كۆمیته‌كان رێگرن له‌ دابه‌شكردنی.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ كۆمیته‌كانی سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانییه‌وه‌ به‌رده‌ستی كه‌وتووه‌، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل جۆری نیسان په‌ترۆڵ مۆدێل (2011) بۆ به‌رپرسان و كارگێڕانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ده‌كڕێت، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی كۆمیته‌كان له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌وانیش، دابه‌ش نه‌كراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتی “ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كڕدراون و تا ئێستا دابه‌ش نه‌كراوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ كۆمیته‌كان ره‌تمان كرده‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ر ئێمه‌ بكه‌وێت، قبوڵ بكه‌ین”، وتیشی “هه‌تا ئێمه‌ش سودمه‌ند نه‌بین له‌ كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌، رێگه‌ ناده‌ین به‌ دابه‌شكردنی”.

نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی پێوه‌ كرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی هیچ كام له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com