ئەندامی پارتێکی مەسیحی ئەنجامدەری هێرشە تیرۆرستیەکانی نەرویج بووە
نوچەنێت / ئاژانسەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوە ئەنجامدەری هێرشەکەی دوێنێی نەوریج، کەبووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٩٠ کەس، ئەندامێکی پارتی راستی مەسحییە ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند ئەو کردەیە دیموکراسیەتی نەرویج ناترسێنێت و تاوانبارانیش سزا دەدرێن.
دوێنی لە وڵاتی نەرویج بۆمێک لە ئۆسلۆی پایتەختی تەقێنرایەوە، لە ئەنجامدا ٧ کەس کوژران و چەندین کەس بریندار بوون، هەمان رۆژ بەچەک هێرشکرایە بەشداربوانی ئاهەنگێكی حزبی كرێكاری دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە و زیاتر لە 80 كوژراو و سەدان برینداری لێكەوتەوە، بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی نەوریج، پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر کەمپی هاوینەی گەنجان دەستگیر کراوە کە کەسێکی نەرویجی تهمهن 32 ساڵەو سهر بهحزبی راستی مهسیحیه، ئیستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، هێرش بەرەکەی دوێنێ پێشتر لەپێگەکانی ئینتەرنێت چەندین بابەتی لە ژێر ناوی بونیاتگەرایی مەسیحی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا خۆی به کهسێکی نهتهوهپهرست ناساندوه، بەڕای چاودێرانیش قسەکانی بۆ پاراستنی بڕواکەی خۆی بووە لە رەخنەو توڕەیی خەڵک.
لەبارەی ئەو ڕووداوە خوێناویەی دوێنێ، سەرۆک وەزیرانی نەرویج رایگەیاند کە ئەو کردەوە ناتوانێ دیموکراسیەتی نەرویج بترسێنێ و بەڵێنی دا سزای تاوانباران بدات و وتی: زۆر گروپ و کهسایهتی بهرپرسیارێتی دهخهنه ئهستۆی خۆیان بۆ پیشاندانی بههێزی خۆیان، بهڵام ئهو کهسهی ئهم کاره تیرۆریستییهی ئهنجامداوه هاووڵاتییهکی نهتهوه پهرستە و دژ به کرانهوه بۆ ئیسلام و پهنابهران بووه، ئهمهش ئێمه ناترسێنێت و ههر بهرهوپێش دهڕۆین و له کاروانی خۆمان ناوهستین، لای خۆشییەوە باراک ئۆبامای سەرۆی ئەمریکا ئیدانهی هێرشهکهی کرد و پـرسه و ماتهمینی خۆی ئاڕاستهی نهرویجیـیهکان کرد و رایگەیاند تهواوی وڵاتانی دنیا بەرژەوەندیان لهوهدایه ڕێ له ڕوودانی کاری تێرۆریستی لهم جۆره بگرن.
جێی باسە ئەو کردەوە تیرۆرستیە خوێناوییەی کە دوێنێ لەوڵاتی نەرویج رویدا و بووە هۆی کوژارانی زیاتر لە ٩١ کەس و برینداربونی سەدان کەس، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەو ڵاتە رووداوی لەو جۆرەی بەخۆیەوە نەبینیوە، هەر دوێنێ هەندێ لە دەزگاکانی راگەیاندن لە هەوڵی ئەوەدا بوون، گروپە ئیسلامییە توندرێکان بە ئەنجامدانی تاوانبار بکەن، بەڵام ئەنجام بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە شۆک بوو، کاتێک راگەیەنرا ئەندامی پارتێکی مەسیحی بەو کارە تیرۆرستیە هەستاوە، رای چاودێرانیش وایە، کە سەرهەڵدانی وەها بیرکردنەوەیەک لەناو هەوادارانی مەسیحی لەم سەردەمە، رەنگە لاسایکردنەوەی بەدواوە بێت و بگاتە ئاستی بەرەوڕووبونەوەی خوێناوی دینەکان بەشێوەیەکی ترسناک.