نوچەنێت
دکتۆر شوان قەڵادزەیی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕوونکردنەوەیەك بڵاو دەکاتەوە و هۆکاری بەشداری نەکردنی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پاڕلەمانی کوردستان دەخاتە ڕوو.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە”ئێمه هه‌روه‌کو ڕامان گه‌یاندبوو بڕیاڕبوو به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان بکه‌ین ! به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی وه‌کو له ناوه‌ڕۆکی ناما فه‌رمیه‌که‌یاندا هاتووه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردستان بڕێاریاندا به‌شداری کوبوونه‌وه‌که نه‌که‌ین”.
…
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەی دکتۆر شوان قەڵادزەییە:
ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک له د.شوان قه‌ڵادزه‌یی یه‌وه…
جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌نگده‌رانی سه‌نگینی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سڵاوی خواتان لێ بێت :-
ئێمه هه‌روه‌کو ڕامان گه‌یاندبوو بڕیاڕبوو به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان بکه‌ین ! به‌ڵام مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی وه‌کو له ناوه‌ڕۆکی ناما فه‌رمیه‌که‌یاندا هاتووه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردستان بڕێاریاندا به‌شداری کوبوونه‌وه‌که نه‌که‌ین ..
وه پێشووتر ئاگادارم کردبوون که به‌م بڕیاره‌یان ده‌بێت ته‌ڵقین له‌سه‌ر بزوتنه‌وه بخوێنین !!
دەقی نامە فەرمییەکەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی: