له سلێمانی “سه‌رۆكی هه‌رێم” ده‌ستگیر ده‌كرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دوێنێ له كاتی سازكردنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له پاركی سلێمانی، به مه‌به‌ستی پرۆتستۆ كردنی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه، “سه‌رۆكی هه‌رێم” ده‌ستیگر ده‌كرێت.
دوێنی له شاری سلێمانی و له كاتی سازدانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، حسێن گه‌رمیانی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (25/7/2009) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
په‌یامنێرمان له شاری سلێمانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له كاتی ده‌ستگیر كردنی حسێن گهرمییانیدا ئاماده‌بوونی گردبوونه‌وه‌كه ناڕازی خۆیان ده‌ربڕییوه و به‌شێكیشییان به “سه‌رۆكی هه‌رێم” ناوییان بردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه حسێن گه‌رمیانی له باره‌ی هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به ده‌ستگیر كردنی وتی “له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه كراوه و پاڵپشتییان بۆ دهربڕییوم و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنه‌كه‌م، به‌ڵام من له‌سه‌ر ئامانجێكی پیرۆز ده‌ستگیر كراوم ئه‌ویش مه‌حكومكردنی تۆپبارانه‌كانی ئیڕانه، به ئاسایشهكانیشم وت توركیاش تۆپباران بكات من هه‌ر خۆپیشاندان ده‌كه‌م”، وتیشی “له مرۆ به‌دواوه ره‌نگه هه‌ڵوێستی زیاتری خه‌ڵك له باره‌ی ده‌ستگیر كردنی منه‌وه ده‌ست پێ بكات”.