دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی واقیعه یان ئه‌ندیشه..؟
له كوردستان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیون هه‌ڵویستیان ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك پرۆژه له ئارادا نییه
د. محەمەد نوری بازیانی
ساڵیادی په‌یمانی لۆزانه، كه خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردی له‌بار برد، ئیستاش باسی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه له‌باری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانین پرسیارهێك له خۆمان بكه‌ین،
ئه‌گه‌ر دوێنێ په‌یمانی لۆزان په‌یمانی سیڤه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و نه‌یهێشت كورد ببێته ده‌وڵه‌ت، له ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد یان سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاڕاسته‌ی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه ده‌ڕوات، كورد تاچه‌ند له‌ئاستی ئه‌و گۆرانكاریانهیه؟.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌توانین به دڵنیاییهوهی بڵیێن هه‌موو هیماكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌خشه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌لات ده‌گۆڕێ و سایكس بیكۆیه‌كی تر له ئارادا ده‌بێت, ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری هودا تویژینه‌وه‌ی زۆرمان له‌سه‌ری هه‌یه, دوایین توژینه‌وه له ساڵی 2006 له هوتێلی شیراتۆن له هه‌فته‌ی مه‌دا وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌ك به زوبانی عه‌ره‌بی خویندرایه‌وه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك تویژه‌رو و سیاسه‌تمه‌داری كورد و عه‌ره‌ب و بیانی كه له ناوه‌وه‌و و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاتبوون و گفتوگۆیه‌كی فراوانی له‌سه‌ر كرا، له ژێر ناونیشانی ((الإستراتيجية الأمريكية الجديدة في العراق ومعالم تكوين الدولة الكوردية)), كه له‌وێدا پاش ئاماژه‌كردن به زیاتر له 69 سه‌رچاوه كه‌یشتینه ده‌رنجامێك كه كورد له ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكادا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌ڕوات, مشتومڕێكی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه َكهوتهوه به تایبه‌ت برا شیعه‌كان كه هه‌ره‌سی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئایا كورد تا جه‌ند له ئاستی ئه‌و گۆڕنكاریانهدایه..؟
به دیدی ئێمه به داخه‌وه كورد له ساته‌وه‌ختی ئێستا و دوێنێدا له‌و ئاسته‌دا نیه.. چ له ناوه‌وه‌ی كوردستان و چ له ده‌ره‌وه.
له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان كورد یه‌ك ریز نییه كێشه‌ی ئۆپوزسیون و ده‌سه‌ڵات تا دێت زیاتر قوڵ ده‌بێته‌وه, ته‌نانه‌ت تا راده‌یه‌كی زۆر نه ده‌سه‌ڵات وه‌ك پیویست له ئاستی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته و نه ئۆپوزسیونیش له ئاستی ئۆپوزسیونبووندایه, كاتێك به‌راوردیان ده‌كه‌ین به ده‌سه‌ڵات و ئۆپوزسیون له‌و ووڵاتانه‌ی كه دیموكراتیه‌ت پیاده‌ده‌كه‌ن.. چونكه له كوردستان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیون ههرددولا لاف و گزافی دیموكراسی لێده‌ده‌ن.. هه‌ڵویستیان ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و هه‌نگاو نان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ك پرۆژه له ئارادا نییه.. نه‌ك وه‌ك سیاسه‌ت مه‌دارانی باشوری سودان كه ستراتیجیهتیان روون و ئاشكرا بوو له ریكه‌وتنامه‌ی ناشاسا رێك كه‌وتن له‌گه‌ل باكوردا كه له رێگای ریفراندۆمه‌وه چاره‌نووسی باشوری سوودان دانیشتوانی باشور بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن, به‌داخه‌وه عه‌قلیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و ریفراندۆمه جه‌ماوه‌ریه نا فه‌رمییه‌ی كه كۆمه‌ڵێك رووناكبیر و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بهتهمامبوون بیكه‌ن, نه‌یتوانی وه‌ك كارتێكی فشاریش به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌كاری بهێنێت نه‌ك ستراتیجیه‌تێكی دیار‌و روون بۆ هه‌نگاو نان بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه.
له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش نه‌توانراوه كورد لۆبیه‌ك له رۆژئاوا دروست بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك باشووری سودان كانزایه‌كی زۆر له كوردستاندا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ئاوی باشوری عێراق له كوردستانه‌وه دیت و كۆده‌بیته‌وه له ده‌ریاچه‌ی عه‌ره‌ب له به‌سرا و دوو به‌نداوی گه‌وره وه‌ك دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كونترۆڵی ئه‌و بڕه ئاوه ده‌كات كه بۆ ناوه‌ند و باشور ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها خاڵێكی تر ئه‌ویش فاكته‌ری مافی مرۆڤه كه به ئاشكرا له كوردستاندا پێشێل ده‌كرێت و ئۆروپا نیگه‌رانه لێی و هیومه‌ن رایتس به ئاشكرا راپۆرته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كات كه ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌نووسان و سیاسه‌تمه‌داران و خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.
پاشان ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین وبڵێین خیتابی میللی كورد تاچه‌ند یه‌كگرتووانه كار به‌و ئاڕاسته‌دا ده‌كات له ئه‌گه‌ری گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه؟.بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش خیتابی میللی كوردیش به داخه‌وه هیچ كارێك ناكات به‌و ئاراسته‌ییه‌ی كه گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه له ئارادایه, جگه له‌وه‌ی خیتابه‌كه ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت یه‌كگرتوانه نیه و لێره و له‌وێ و به مه‌زاجیه و وه‌رزیه و نه‌خشه رێگای دیار نیه… چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك جار جار ئه‌و باسه ئهوهروژێنێ و چه‌ند نووسه‌رێك له‌گه‌ڵ رێزماندا كه زۆربه‌یان تویژهرنین به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئیستاش ئه‌گه‌ر پرسیارێكی دی له‌خۆمان بكه‌ین و بڵێین ئایا له‌ئاستی ناوخۆدا چی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئه‌م گۆرانكاریانه واته چ كۆده‌نگییه‌كی ناوخۆیی هه‌یه له‌ئاستی میلیدا بۆ رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی لۆزانێكی تر؟.له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: چاودێری سیاسی له كوردستان هیچ كۆده‌نگیه‌كی ئه‌وتۆ نا‌بینیت له ئاستی میللی‌دا كه رێگربێت له جارێكی تردووبارهبوونهوه له‌بارچوونی سیڤهرێكی تر به لۆزانێك, ئه‌گه‌ر حاڵمان وه‌ك ئێستا بێت..
ئێستاش ئه‌وه ماوه بپرسین و بڵێین تاچه‌ند كورد ئاماده‌یی و توانای ڕێگری هه‌یه‌له لۆزانێكی تر؟.
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: كورد له زۆر بواردا له باشوری سودان كه‌متر نیه ئه‌گه‌ر لێبڕاوانه كار بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات و لۆزانێكی تری به‌سه‌ر نه‌یه‌ت, به‌مه‌رجێك ئه‌م خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرێت.
1- رۆشنبیریه‌كی میللی ده‌رباره‌ی دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ناو میلله‌تدا دروستبێت و میدیاكان چ حكومی چ ئه‌هلی ئه‌و رۆله ببینن به پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش, پسپۆران و پیاوه ئه‌كادیمیه‌كان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت له‌و كاره رۆشنبیریه و به‌رده‌وام كۆڕ‌و سیمینهرو تویژینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكرێت و میلله‌ت به‌و ئاراسته‌یه بڕوات و نهخشهرێگایهكیش بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌بێت.
2- بتوانرێ ده‌سه‌ڵات بۆشایی نێوان خۆیی و جه‌ماوه‌ر كه‌مكاته‌وه, به جۆرێك كۆمه‌ڵگا هه‌ست كات ده‌سه‌ڵات له خزمه‌تی ئه‌ودایه نه‌ك ئه‌و خزمه‌تكاری ده‌سه‌ڵاته.
4- دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پترتربێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و ئه‌و خێر‌و بێره زۆره‌ی له كوردستاندایه كۆمه‌ڵگه لێی به‌هره‌مه‌ند بێت.
5- گۆڕانكاری له سسته‌می ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت, ده‌ستی به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات دیارده‌یه‌كی ده‌وله‌تی كوردی دوارۆژبیت دوور له دیكتاتۆریه‌ت و حكومه‌تی عه‌سكه‌رتاری و حیزبی پێشه‌وا (الحزب القائد), ( القائد الضرورة).
6- په‌یداكردنی پاڵپشتی نیوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت له بواری ئابووری و سیاسی كه كوردستان و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌گه‌ر حه‌كیمانه كار به‌و ئاراسته‌یه بكه‌ن بوار سازه, چونكه له‌م چه‌رخه‌دا كه چه‌رخی گلوباڵ و عه‌وله‌مه‌یه ئابووری ئاراسته‌ی سیاسه‌ت ده‌كات.
له كۆتایدا ده‌ڵێم دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌قیقه‌ته نه‌ك خه‌یاڵ ئه‌گه‌ر خۆمان هه‌نگاوی بۆ بنێین.
ده‌ست له ده‌ست و پشت به‌خوا.
د.محەمەد بازیانی
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هودا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی/ هه‌ولێر
……………………
نوچەنێت: سوپاس بۆ رۆژنامەوان دڵشاد هەرتەلی