لۆزان تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه
خالید ده‌ربه‌ندی
لۆزان وێرای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌دایكبونی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 88 ساڵ پێش ئێستا, به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دوژمنكارانه‌یه و تائێستاش به‌رده‌وامه و به‌پێی قۆناغه‌كان ناوه‌كه‌ی گۆردراوه و ناوه‌رۆكه‌كه‌شی تۆكمه تركراوه و بریاربهدهستهكانیشی ئالوگۆریان پێكراوه، ره‌نگه گۆرانكاریه‌كانی ماوه‌ی ئه‌م 88 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی لۆزان له جیهاندا، بۆ رێژه‌یه‌ك له گه‌لان و وڵاتانی جیهان جورێك له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و ئازادی گه‌لانی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن بارگه كردبێ, به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌مان گۆره‌پان و هه‌مان یاریزانن.
ئه‌گه‌ر بگوترێ ئه‌م رۆ و له یادی 88ساله‌ی لۆزان دا كورد گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌نگاو باوێژێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌مه له جێی خۆیدانیه به‌هۆی:
١- هۆكاری ده‌ره‌كی:
كورد تائێستا نه‌ك وڵاتانی دراوسێی و ولاته جیهانیه‌كانی تر, به‌ڵكو حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقیش وه‌ك پێویست و به‌فه‌رمی دان به مافی فدراڵی هه‌رێمی كوردستان دا نانێت و به روداوێكی كاتی ده‌زانێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت عێراق له‌م قۆناغه ته‌م و مژاویه ده‌رباز بكرێت و به مامه‌ڵه‌ی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی ده‌نگ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكرێت كه مه‌ترسی متمانه سه‌ندنه‌وه‌ی مافی فدراڵیه له‌كورد. گه‌لانی دراوسێ به‌كوردیش, كه فارس و تورك و عه‌ره‌بن, تائێستاش وێرای سه‌ختترین دوژمنكاری نێوانیان, كه‌باس دێته سه‌ر كورد یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ران. جگه‌له‌وه‌ی كورد كه دۆستی نزیكی بیانی ئه‌مریكیه‌كانه. هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆرو چه‌سپاوی ئاشكراكراویی سه‌باره‌ت به‌دۆزی كورد نیه, ئه‌مه‌ش خۆی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه.
٢- هۆكاری ناوه‌خۆ:
كورد تائێستا هوشیاری بیری نه‌ته‌وه‌ی له‌ئاستێكی زۆر نزمدایه‌و مایه‌ی پشت پێبه‌ستن نیه بۆ بیركردنه‌وه‌و هه‌نگاو نان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌هۆی نه‌بوون یان لاوازی به‌ره‌ی ناوخۆیی، چ نیشتمانی و چ نه‌ته‌وه‌یی, وێرای نه‌بوونی یان لاوازی ژێرخانی ئابوری و چه‌مكه‌كانی دادی كۆمه‌لایه‌تی ودادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و……………….
كه‌واته با له‌یادی لۆزاندا، بیر له بیری نه‌ته‌وه‌یی سه‌راپایی كورد بكرێته‌وه و هه‌نگاوی بۆ بهاوێژرێ، تا بكرێته بنه‌مای ئازادی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.