ئەم قۆناغە لە (لۆزان) ناچێت بەڵکو لە قۆناغی بە دەوڵەت بونی کۆسڤۆ و باشوری سودان دەچێت
ماکوان کەریم
کورتە هەواڵێك لە مێژوو لۆزان..
قۆناغی ئێستای کورستان و جۆری کاری سیاسیەکانی، کایەی سیاسەتی نێو دەوڵەتی، بە هیچ شێوەیەک ناشوبهێنرێت بە سەردەمی عوسمانلی و سەردەمی هاتنە پێشەوەی تورانیەکانی کەمالیستی و ئێستا، داگیر کردنی ئیستبدادی و ئیستعماری لە داگیرکردنی سەربازی ئێستاوە زۆر لەیەکەوە دوورن لە رووی ستراتیژیەتەوە..
ئەو سەردەمەی کە ئەو باردۆخە تێیدا رویدا کێشەی گەورەی ڕۆژئاوا ئەوە بوو کە ئەو ئیمپراتۆریەتە ئیسلامییە بڕوخێنرێت، کە بۆماوی شەش سەدو پەنجا ساڵ هەموو ئەوروپای لغاو کردبوو، پاشان کاریگەری (یەهودی دەونمە) لەسەر ڕوخاندنی ئەو دەسەڵاتە و پارچەپارچەکردنی هۆکارێکی تربوو، بەریتانیا دەیویست بۆ هەموو نەتەوەکانی ناو خەلافەتی ئیسلامی دەوڵەتێکی نەتەوەییان بۆ دروستبکات، بە کوردیشەوە، هەروەك چۆن ئەوروپا لەدوای شۆڕشی فەرەنساوە بەو قۆناغی نەتەوەییەدا چوو بوو.. رۆژئاوا بە گشتی هاتوبونە ناوچەکانی بن دەستی عوسمانی بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونە دووبارە بکەنەوە و دەوڵەتی نەتەوایەتی دروست بکەن..
ئەمەی باسمان کرد هەمووی رویدا لە ناو دەسەڵاتی عوسمانلیەکاندا، پاشان عوسمانلی دەسەڵاتی نەماو ئیتحادی تورەقی بەهێز بوو، کێشە کەوتە نێوانی ئەتاتورك و بەریتانیا لەسەر یۆنان و هەندێك لە دوورگەکانی نێوان تورکیای ئێستا و یۆنان، ئەم دژایەتیە پەرەی سەند و هەروا بە هەڵپەسێردراوی مایەوە..
لە سیڤەردا بڕیار درابوو کە باشوری تورکیا بکرێتە دەوڵەت بۆ کوردان، کەمالیستەکان ملیان بۆ ئەم داوایە نەئەدا، هاوکات ئەوەی کە رویدا لە قازانجی کورد نەبوو، ئەویش شۆڕشی١٩١٧ روسیای بەلشەفی بوو، کە دەیوسیت نفوزی خۆی تا ناوچەکانی کەنداوی فارس بەهێز بکات، هەر لەو ماوەیەشدا حکومەتی ئیتلافی(لوید جۆرج) بەرەو کۆتایی دەرۆیشت، دەسەڵاتی پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی(پۆنارلۆ) لە ساڵی ١٩٢٢ فەرمانڕەوای تەواوەتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست کەپێشتر کاریگەری هەبوو لە سەر روداوی ناوچەکان، بەتایبەت لەگەڵ وەزیری بەریتانیای (داگیرگە)کان بەناوی (جۆزهیل)، دەیویست لەگەڵ تورکیادا پەیوەندی خۆی بەرەو باشتر بەرێت، نەکو لە قازانجی روسیا پەیوەندیان لەگەڵ ئەتاتورك لەدەست بدەن، لە (لۆزان)دا بۆ ڕازیکردنی ئەتاتورك و هێنانی بەلای بلۆکی ڕۆژئاوا‌و دورخستنەوەی لە روسیا، کەبووە کارەسات و بە سەر میللەتی کوردا شکایەوە.
تەنانەت داوای ویلایەتی موسڵی دەکرد بە هەندێك بیانو کە پێناچێت لێرەدا دەرفەتی ئەوە هەبێت روونی بکەینەوە، هەر لەم سەروبەندانەدا (پۆنارلۆ) پەیمانی دابوو بە عەرەب.. بەریتانیا ناچێتە دەرەوە لە خاکی عێراق تاکو دەوڵەتێك بۆ عێراق دانەمەزرێنێت!!.
نزیکی عەرەبە نیشتیمانیەکان(ناسیۆنالیزمی عەرەبی) بە سەرکردایەتی (یاسین هاشمی) کە ئەودەمە سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، مەلیك (فەیسەڵ)، (رەزا) شای ئێران.. هەموو ئەمانە هۆکار بوون بۆ پەیماننامەی لۆزان کە پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە. ئێستا ناوچەکە لەم ململانیەوە دورە هاوشێوەی لۆزان نیە.
کوردستان لە دوای لۆزانەوە..
مانای ئەوە نیە کە لۆزان بووە پەیماننامە ئیتر.. میللەتێك دەستەو ئەژنو دابنیشێت و پرسە نەتەویەکانی خۆی ئیهمال بکات، شۆرش و خەباتی نەکردبێت و وڵاتانی تر بیکەنە دەست کەلای خۆیان، چونکە لەو پەیماننامەیەدا دروستکردنی دەوڵەتی کوردی هەڵوشاوەتەوەو دەبێت تا رۆژی قالوبەلا هەر ژێر دەستە بێت؟.
بەڵکو بینیمان کورد لەدوای ئەم لۆزانە نەگریسەوە توانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دابمەزرێنێت، سەرلەنوێ گیانی شۆڕشگێڕی و ئینتیمای بۆ کوردستان دروست بوەوە، چونکە زەمینەی چەند ساڵی رابوردوو هەموو زەمینەی ناسیۆنالیستی بوو، ناسیۆنالیستەکان توانیویانە دەسەڵات لە دەستیاندا بێت، هەمیشە شۆڕشەکان بۆ ئەوە بووە کە کورد‌و کوردستان سەربەخۆ بن، بەڵام دیارە بە گوێرەی قۆناغ شۆڕشگێڕە کوردەکان دەستنیشانیان کردوە داخوازیان چی بێت، خەبات بەردەوام بووە بۆ مافی رزگاری خوازی ئەم گەلە ستەمدیدە.
ئێستا ئێمە لە کوێی کایەکەداین..
لێرەدا دەمەوێت بەم دەستە واژە خوێنەر لەوە ئاگادار بکەمەوە، کە ئێمە دەوڵەتی کوردیمان دەوێت بە سەربەخۆیی، جوگرافیای کوردستان زۆر لەبارە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بڕیاری سەرکردایەتی ئازا‌و بەهێزی دەوێت..
چۆن؟
بەدرێژای مێژوو عێراق خەتەری گەورە بووە بۆ سەر ئێران و تورکیا تەنانەت سوریاش، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە لەم دراوسێ نەگبەتە ڕزگاریان بێت، هەمیشە پێیان خۆش بووە کە هەیمەنەت و دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن، ئەمە ئەوە دەردەخات ئەوەندە ترس لەو دراوسێیانە نابینرێت کە وا سەرکردەکانی ئێمە لایان بۆتە دێوەزمەیەکی ترسناك، ڕاستە هیچکام لەوانە بە سەرزارەکی و تەنات جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی خەتەری هەیە بۆ سەرئەوان، بەڵام بە هۆکاری ئەو گڵۆبالیزەیە کە ئێستا ئابوری ئاراستەی دەکات و دنیای سەرمایەداری پێشڕەویەتی، دەسەڵاتدارانی کورد زۆر بە باشی دەتوانن لەسەر ئەو تەوەرە کار بکەن، پاشان بۆ بوونی دەوڵەت پێویستمان بە ئابوری سەربەخۆ هەیە، کە بەداخەوە تا ئێستا بێجگە لە هەندێك بیرە نەوت و گومرکی سەر سنور نەتوانراوە ئابوری سەربەخۆ بۆ کوردستان فەراهەم بێت و جیابکرێتەوە لە عێراق، کە ئەوە زۆر گرنگە بۆ بڕیاردانی دەوڵەت کوردی، پاشان هێزو وزەی دەرەوە و هێنانی کارگە گەورەکانی دنیا بۆ ناو وڵات و بە گەڕ خستنی توانا ناوخۆیەکان لە رووی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ..هتد، سەرباری هەمووی زانست کە تەوەرێکی گرنگی بوون بە دەوڵەتە..
پەیامی من بۆ سەرکردەکان
لەهەموو دنیادا کە دەوڵەتان دەبنە خاوەنی بڕیاری تایبەتی خۆیان، بە هۆکاری زانستە، ئەگەر نمونەی کۆریا بێنمەوە هێزو توانای کورد لە رووی ئابوریەوە زۆر لەوان باشترە. خەڵکی کۆریا باکور زۆر جار گژو گیا دەخۆن بە هۆکاری نەبوونی، بەڵام لەبەردەم هەموو دنیادا وەستاوە بە هۆکاری ئەوەی برەویان بە زانست داوە، ژاپۆن لە دوای جەنگی جیهانییەوە چوە ژێر سفرەوە بەڵام بەهۆی زانستەوە ئێستا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە قسە رۆشتوە لەم هەسارەی ئێمەدا، ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە هۆکاری نازیەکان زۆر دواکەوت ئەتوانین بڵێن هیچیان نەما، بەڵام بە هۆکاری زانست و زانیاری توانیان پێش بکەون، ئەمریکا کە خاوەنی بڕیارە بە هۆکاری زانست و تەکنەلۆژیاکەیەتی، ئیسرائیل کە هیچ کەس ناتوانێت قسە بەرانبەری بکات، هەر بە هۆکاری زانست و تەکنەلۆژیا سەربازیەکەیەتی، ئێران وە هەروەها… زۆری تر….
لە وڵاتی ئێمەدا ئەوەندەی کە برەو ئەدرێت بە گۆرانی و بەرنامەی بێ مانا‌و کۆمەڵێک رۆتینات، هیچ برەوێك بۆ زانست و زانیاری نیە. ئەتوانین بڵێن حکومەتی هەرێم هیچ بودجەیەکی بۆ زانست و زانیاری دابین نەکردوە، بێجگە لە وەزارەتەکان، کە هەموو وڵاتان بودجەی ساڵانەی خۆیان بۆ زانست و زانیاری دابین کردوە، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو بودجەیەی نیە..
پێش ئه‌وه‌ی باس له‌م خاڵه بکه‌م بۆ به‌رچاو روونی چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌خه‌مه روو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م خاڵه تێبگه‌ین، هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی وه‌ك یونیسکۆ ئاماژه‌ی بۆ کردوه ده‌ڵێت ٪٠،٠٢)داهاتی خۆیان بۆ زانست به‌کاردێنن، به‌ڵام ئیسرائیل به ته‌نها ٪٠،٠٦ له داهاتی نیشتیمانی خۆی ته‌رخان کردوه بۆ زانست، که به‌ته‌نها له هه‌موو عه‌ره‌ب زیاتری ته‌رخان کردوه بۆ زانست!.. ئه‌مریکایش به ته‌نها له‌سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی (٪٠،٠٧) ته‌رخان کردوه بۆ زانست، واتا هه‌موو عه‌ره‌ب ٧ملیار دۆلاری ئاماده کردووه بۆ زانست، به عێراق و سوریا و سعود، میسر،تونس..هتد، به‌ڵام به ته‌نها ئیسرائیل ٦ ملیاری دۆلار ته‌رخان کردووه، ئه‌مریکا له‌سه‌روه‌تی داهاتی نیشتیمانی خۆی بێجگه بودجه بۆ زانست به‌جیاواز خۆی ساڵانه ٧ملیار دۆلاری ئاماده کردووه، پاشان ٢،٥٩٠ ملیار دۆلار به‌تایبه‌ت بۆ ته‌رخان کردووه، بۆیه ئه‌مریکا ژماره یه‌که له هه‌موو دنیا له زانست‌دا، عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ته‌نها(٪٠،٠٢)ته‌رخانکردووه، ئه‌ی کوردستان چه‌ندی بۆ ته‌رخان کردووه، ئه‌مه تائێستا روون نیه، هیچ له‌به‌ر ده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی بیخەینه ڕوو، هیوادارم خه‌ڵکی ئەوە جیابکاتەوە، کەوا بودجه‌ی زانست جیاوازه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت ئه‌و پارانه‌ی که ته‌رخان کراوه، بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان زۆر له بودجه‌ی زانست زیاتره، یان ئه‌و پاره‌یەی که ته‌رخان کراوه بۆ ریکلامی سه‌ر جاده‌کان، زۆر له‌وه زیاتره که ته‌رخان کراوه بۆ زانست.!
وه‌ك یونسێف ئاماژه‌ی پێکردوه، له ئه‌مریکادا هه‌ر بۆ ساڵێك و بۆ یه‌ك که‌س (١٠٥٠)دۆلاری دابین کردووه بۆ زانست..
ئیسرائیل له ساڵێکدا بۆ هه‌ر که‌سێك (٩٠٠)دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ زانست.
ئیمارات له ساڵێکدا بۆ هه‌رکه‌سێك (٦٠٠)دۆلاری ته‌رخان کردوه، ئه‌ویش ماوه‌که‌ی ده‌گەڕێته‌وه بۆ ٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌و بودجه‌ی ته‌رخان کردوه پێشتر بودجه‌ی هه‌ر نه‌بوو بۆ زانست!.
له میسر هه‌ر تاکه که‌سیك (٦) دۆلاری بۆ ته‌رخان کراوه له ساڵێکدا.
له عێراق بۆ هه‌ر تاکه که‌سیك(٥)دۆلاری بۆ ته‌رخان کراوه.
هه‌رێمی کوردستان دیار نیه که چه‌نده بودجه ته‌رخان کراوه بۆ زانست بۆ تاکه که‌سیك!.
پاشان له وڵاتێکی وه‌ك ئیسرائیل بۆ هه‌زار که‌س دووسه‌د ئامێری کامپیوته‌ر دابین کراوه، واتا ئه‌م هه‌زار که‌سە بریتین له ئافره‌ت و منداڵ و پیر!.
له وڵاتی میسر هه‌ر بۆ هه‌زار که‌س ٧ ئامێری کامپیوته‌ر ئاماده کراوه!.
له سوریا بۆ هه‌زار که‌س(٥) کامپیوته‌ر ئاماده کراوه!.
له عێراق بۆ هه‌ر هه‌زار که‌س (٣) ئامێری کامپیوته‌ر ته‌رخان کراوه!.
هه‌رێمی کوردستان نه‌زانراوه له رووی ئاماره‌وه، به‌ڵام جێگایی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌م ئاماره… ئاماری ساڵی ٢٠٠٤ی یونسکۆیه، واتا حەوت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر..
ئه‌گه‌ر وڵات و گه‌لێك به‌و شێوه بره‌و بده‌ن به زانست و زانیاری، ئاخر چۆن له ناو کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیدا سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه، پاشان داوای بوون به ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن؟.
چۆن به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ك ئه‌مریکا، بۆ هه‌ر ملیۆنیك که‌س (١٣٠٠)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه.
ئیسرائیل بۆ ملیۆنیك که‌س (١٦٠)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه.
به‌ریتانیا بۆ ملیۆنێك که‌س (٧٠٠،٤)لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کردووه، (باحث الجتیماعی).
یابان بۆ هه‌ر ملیۆنیك (٥٠٠٠) لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی داناوه.
ئه‌ی له‌شاری سلێمانی چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین کراوه، ئه‌وه‌نده‌ی که سه‌رنجم دا ته‌نها له‌گه‌ڕه‌کی ئیسکان (١)که‌س دابین کراوه، بۆ چه‌ند که‌س؟ که ئه‌مه‌ش دیار نیه !!.
خه‌ڵکێك له‌وانیه بپرسیت بۆ نمونه‌ی ئه‌مریکا و ئیسرائیل دێنمه‌وه؟.
به هۆکاری ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئاماره‌کانیان له‌به‌ر ده‌ستدایه به ئاشکراو ڕاشکاوانه ده‌یخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی!.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌موو جیهانیان کردوه به ٥ به‌شه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانست هه‌موو جیهان دابه‌ش کراوه..
یه‌که‌م : وڵاته سه‌رکرده‌کان (القاده) که بریتین له ١٨ ده‌وڵه‌ت یه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدا نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیسرائیلی تێدایه.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رکرده(محتمل یکون القاده) له‌ناو ئه‌م ١١ وڵات سوپاس بۆ خوا یه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدایه ئه‌ویش مالیزیایه.
سێیه‌م:چالاکه‌وانه‌کان(الناشطون) ئه‌میش سوپاس بۆ خوا، شه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدایه(میسر، ئه‌ندنوسیا، سوریا، تونس، ئێران)، هه‌رچه‌نده ئێران له‌به‌ر ڕه‌وشی سیاسی له‌م خانه‌یه‌دا دانراوه، به‌ڵام ئێران زۆر پێشکه‌وتووه له رووی زانسته‌وه که ده‌بێت له‌سه‌رو ئه‌م خانەوە بێت.
چوار: په‌راوێز خراوان (المهمشون) که‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و عێراق لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆکراوه.
پێنجه‌م: دوای دواوه (الآخرون) ! که وڵاتانی دواکه‌وتون.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری باش هه‌ست به‌وه بکات، که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێوه‌ریان بۆ وڵاتانی به‌هێز ڕه‌وشت نیه، یاخود هێزی سه‌ربازی نیه، یان عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ نیه، یاخود هه‌ڵپه‌رکێ نیه، به‌ڵکو زانسته، ڕووسیا له زۆرێك له‌و وڵاتانه له رووی سه‌ربازیه‌وه به‌هێزه، به‌ڵام چونکه له‌زانستدا وه‌ك ئه‌وان نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ری ناکه‌ن!!.
له هه‌موو جیهاندا (٥٠٠)زانکۆی پێشکه‌وتوو ده‌ست نیشان کراوه.. پێشکه‌وتووی ئه‌م زانکۆیانه به‌وه پێوه‌ر ده‌کرێت له رووی مه‌نهه‌ج و قوتابی مامۆستاکانی و ئامێره‌کان و هتد…
گومانی تێدانیه یه‌که‌مین زانکۆ له هه‌موو جیهاندا زانکۆی (هاردفێرد)ی ئه‌مریکیه، دووه‌م زانکۆ له به‌ریتانیادایه که ناوی(کامبردج)ه، له ساڵی ٢٠٠٤ له(٥٠٠)زانکۆیه، یه‌ك زانکۆی وڵاتی ئیسلامی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٠٥ تورکیا چووه ناوی به دوو زانکۆ به‌شدار بوو، که ژماره‌ی زانکۆکانی به‌پله‌ی (٤٠٦-٤٠٧)دانرا!، له‌و وڵاته پێشکه‌وتوانه‌ی که ناویان هه‌یه ئیسرائیل، ژماره(١٨و٧٨)ه، یابان (١١و٢٠و٤٣) له پێنج سه‌د زانکۆ، که مه‌جه‌ر، ئهرجەنتین، هندستان، به‌رازیل، شیلی و مه‌کسیک..هتد….
بۆ زانیاریتان له‌و پێنج سه‌د زانکۆیه، ئه‌مریکا به ١٠٩ زانکۆ به‌شداره، دوای ئه‌و به‌ریتانیا ٦٢ زانکۆ به‌شداره، یابان به ٤٤ به‌شداره، جنوبی ئه‌فریقا به ٤ زانکۆ به‌شداره.
ئه‌ی عێراق؟ !!.
به‌داخه‌وه ناوی هه‌ر نیه! ئه‌ی زانکۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناویان نیه، ئه‌ی توخوا سه‌رکرده‌کان به‌تایبه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌رپرس نین له‌و ڕه‌وشه؟.
کێ ده‌توانێت بێ خوێنده‌واری و پێشکه‌وتنی زانست ڕێبکات، مه‌گه‌ر مافیاکان یان ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان، به پڕکردنی گیرفان و سکیان گوێ ناده‌ن به زانست زانیاری!.
خەونی شاعیرانەی بە دەوڵەت بوون یان بڕیاری پیاوانە..
بێگومانم لەوەی کە ئەم قۆناغە لە لۆزانەوە دوورە، بە هیچ شێوەیەك لەو ناچێت، خوێندنەوەم بۆ ئەم سەردەمە بەم شێوەیە، ئێمەی کورد ئیرادەمان زۆر لە باشوری سودان و کۆسۆڤۆ ئەگەر باشتر نەبێت کەم تر نیە، ئەمەی باسی دەکەین ئەوەندە ئاستەم نیە، بۆیە بۆتە ئاستەم چونکە ئەوەندەی کە حیزبیانەو میلشیاییانە خەڵکی ئەو هەرێمە پەروەردە کراوە ئەوەندە گرنگی نەدراوە بە پەروەردەکردنی سیایکۆلۆژیەتی کورد، بۆ بون بە دەوڵەت، ئەمەیش پێویستی بە نوخبەی باشە بۆ ئەو مەبەستە، تاکو جەماوەر لەسەر ئەوە رابهێنرێت، (تەجنید) بۆ کوردستان دابمەزرێت سیستەمی سەربازی دەست پێ‌بکات، لە باتی سیستەمی میلشیایی، هەموو سەرکردە حیزبیەکان بتوانن خۆیان لەو ململانیە درور بخەنەوە کە زەمینەی کوردستانی لەسەر فەراهەم هاتوە، ململانیی حیزبی دوای قۆناغی بەدوڵەت بوون دەست پێبکەن، خەڵکی نوێ بخەنە ناو دەزگاکانی حوکومەت، هەموو کەسایەتیە شۆڕشگێڕە کۆنەکانی کورد پێویستیان بە نوسین و میساقێکی شەرەف هەیە، بۆ بەهێزکردنی ئیرادەی خۆیان…
ئەو نوخبەیە کە ئاماژەم پێدا، تا کار لەسەر سایکۆلۆژی ئەو گەلە بکەن خۆشیان هەموو سەرکردە بەرهەڵستەکان بچنە ناو شورای پیران، یان هەر ناوێکی تر بۆ ئەوەی بڕیارەکە ئازایانە بێت، ئەوکات هەموو گەل کە سنگی خستە بەر فیشەك و زانیان سەرکردەکان لە ئاستی ئەوەدان، کە میللەت وەك لافاوی سۆنامی وایە، بەرگەی نەوەوی ئەمریکا دەگرێت، بەبریاری ئیستفتایەك، ئیرادەی ئەو گەلە بۆ هەموو جیهان روندەبێتەوە..
کورد هیچی کەمتر نیە لە کۆسۆڤۆ و باشوری سودان، ئێستا کەس ناتوانێت لۆزانی بۆ دوبارە بکاتەوە، بەڵام ئەگەر لەسەر ئەم شێوە کارە بمێنێتەوە، جارێك بە شەڕی ناوخۆ و جارێک بە شەڕی پارەو ئێستا بودجەو ئۆپۆزسیۆن، خۆیان سەرقاڵ بکەن وە پێمان وابێت بەس سەرۆکی حیزبەکان کوردایەتی دەکەن، ئەوانی تر هیچ نین، ئەوا دڵنیاتان دەکەمەوە، کە مالیکی و عەلاوی بۆلادانی ئێمە یەك دەگرن، بە دەیان مستەشارو زۆڵە کوردی تر کاریزم دروستدەکەن. دوایی میللەتیش دەبێت بڵێ منیش هاتمەوە هیچیان نەدامێ.