په‌یمانی سیڤه‌رو لۆزان
حه‌مید عه‌زیز
په‌یمانی سیڤه‌ر سپی و په‌یمانی لۆزانیش ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد خۆی له‌ناو خۆیدا یه‌کگرتوو نه‌بێت، له‌لۆزان خراپتری لێ به‌سه‌ر دێت، که‌هیوادارم وانه‌بێت و سیاسییه‌کانمان هه‌ست به‌لێپرسراوێتی مێژوویی بکه‌ن و دنیای ڕوناک و ئازادمان لێ نهکهنهشهوهزهنگی ژێرده‌ستیی، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کهمادیی و حیزبی یه، یان بنه‌ماڵه‌یی و .. هتد. هیوادارم هه‌روه‌کو چۆن جیهان گۆڕاوه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی چاکسازی و ده‌ستکاری کردن و گۆڕانی زۆربه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌کانی دنیا‌و ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ژێرده‌ستدایه، له‌وناوچانه‌دا جێگه‌ی خۆشحاڵییه کهکوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن ڕوده‌دات له‌ناوچه‌که، بۆیهئهمه هه‌لێکی زێڕینه‌و له‌ڕاستیشدا فرسه‌ته، چونکه به‌چه‌ند به‌ندێک یان به‌سه‌ده‌یه‌ک یه‌ک جار هه‌لی به‌و جۆرهدروست ده‌بێت و ده‌ڕه‌خسێت. هیوادارم سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌و ههلهنوێیهی که‌ئه‌مڕۆ له‌ئارادایه‌و به‌ڕێوه‌یه بیقۆزنه‌وه، یه‌کبوون و یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک ماڵیی په‌یمانی سیڤه‌رێکی سپی دروست ده‌کات و لۆزانێکی ڕه‌ش ده‌ڕوخێنیت.
ده‌با بۆ یه‌کجاریش بێت له‌مێژوودا ئاواتی دوژمنانمان نه‌یه‌ته‌دی و خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی کوردی سته‌م دیده‌ش له‌دایک بێت و به‌یه‌کبوون و یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نه سیاسی یه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان، ئه‌و هیوایه چه‌که‌ره‌بکات له‌گیان و ڕۆحی تاکی کورد‌و به‌ئازادی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ شادبێت.
په‌یمانی لۆزان و سیڤه‌ر به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی په‌یمانی گفتوگۆ‌و ئاشتی و دانوستانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه دروست بووه(1920سیڤه‌ر/ 1923 لۆزان). هه‌رچه‌نده په‌یمانی سیڤه‌ر ڕه‌نگی سپی و ده‌نگی ئاشتی بوو، به‌ڵام لۆزان ڕه‌ش و درۆ‌و فڕوفێڵ بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد، که‌له‌ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وان وه‌کو دوژمن خراپ نه‌بوون، به‌ڵکو کوردیش خۆی ناسیاسی و نایه‌کگرتویی و که‌مزانی و.. هتد، زه‌ره‌رمه‌ندی کردبوو. ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له‌په‌یمانی لۆزانه‌وه هه‌تائێستا که (٨٨) ساڵ ده‌بێت و ده‌یان گۆڕانکاری به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، به‌ڵام مخابن ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر نایهکبوونی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌روه‌کو خۆمانین و هێنده‌ی کۆسۆڤۆمان پێ نه‌کرا، کهلهخوارهوهی وتاره‌که‌مدا له‌سه‌ری ده‌دوێم. له‌ڕاستیدا په‌یمانی سیڤه‌رو لۆزان دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه، که‌له‌سه‌ری ده‌دوێین و شیکاریی بۆ ده‌که‌ین بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ وه‌کو مێژوو که‌به‌لای منهوهگرنگی خۆی هه‌یه:
1/ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تورک و درۆ‌و فڕوفێڵ کردن و له‌خۆبایی بوون، به‌رامبه‌ر نه‌یارو به‌رامبه‌رانی، که ئه‌مه ههمیشهکرداری دوژمنانی کورد بووه، به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی تورک.
2/ ساویلکه‌یی و دواکه‌وتوویی کوردان و یه‌ک نه‌گرتوویی و نایه‌ک هه‌ڵوێستی و په‌رته‌وازه‌یی کهههمووجارێک و له‌هه‌موو گفتووگۆیه‌کدا، له‌گه‌ڵ دوژمنان ئهوهبینراوه. کارێکی تری ناسیاسی که‌په‌یوه‌ندی به‌کاری ده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته وه‌نی یه ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی ئاسمانی پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر ده‌ست و پێی مێژوویه‌کی ڕه‌شی ترسناکه‌وه، که‌به‌دڵنیاییه‌وه کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی خۆی، له‌ڕاستیدا ئه‌مه بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکان پڕ به‌پێستێتی.
ئه‌وه‌ی که‌زۆر پێویستیشه لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین، ئه‌وه‌یه که‌میلله‌تی کورد له‌هه‌موو کاتێکدا پێویستی به‌یه‌کبوون و ته‌بایی نه‌بووبێت، له‌م کاتانه‌ی که‌په‌یمان و به‌ڵێن مۆر ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ره‌کی یان دوژمنان، ده‌بێت یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌کگرتووبێت که‌ده‌بێته مایه‌ی خۆشبه‌ختی و سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی مهفهڕهواکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، که‌ئه‌وه ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌موومان و ناتوانین به‌بڕیارو ئاره‌زوی خۆمان ئه‌و کاره دوابخه‌ین، یان نه‌یکه‌ین وه‌کو سه‌رکرده‌کانی کورد کردویانه‌و که‌مته‌رخه‌م بوون تێیدا. که‌واته له‌هه‌موو بار‌و کهژێکداپێش هه‌موو که‌سێک خۆمان ده‌بینه مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و هه‌ر خۆمان ده‌بینه مایه‌ی ژێرکهووتن، خۆشمان زیاتر لێپرسراوین به‌رامبه‌ر ئه‌رکه‌کانمان، چونکه له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و له‌وه‌رگرتنی ماف‌دا چاوه‌ڕوانی نی یه، به‌ڵکو خه‌بات و تیکۆشان هه‌یه یه‌کگرتوویی و یه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌یه، خۆشه‌ویستی نیشتمان و نهتهوهههیه. خۆزگه بۆ یه‌کجاریش بووایه له‌مێژوودا بۆ یه‌کجار له‌ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، پارته سیاسییه‌کانی کورد یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ده‌نگ بونایه، به‌رامبه‌ر به‌هێزی ده‌ره‌کی و نه‌یارانیان، ئه‌وکات هه‌رگیز لۆزان دروست نه‌ده‌بووه‌وه..!!!.
په‌یمانی لۆزان:
بۆ زانیاری زیاتر‌و چاو ڕوونی خوێنه‌ری به‌ڕێز، لێره‌دا وشه‌ی لۆزان زیاتر ده‌ناسێنین، به‌خۆمان. بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه په‌شیمان بوونه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤهربوو، له‌نێوان سوێند خۆره‌کانی ئه‌ڵمانیا(الحلفاء) و(بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی تورکیا)بوو به‌سه‌رکردایه‌تی(که‌مال ئه‌تاتورک) و وه‌هه‌روه‌ها خه‌ڵه‌تاندنی کوردان بوو، له‌کاتی خۆیداو گرتن و بێسهرو شوێنکردنی سه‌رکرده‌کانی کورد بوو..هتد… له‌ڕاستیدا لۆزان شارێکی سویسری و نزیک پایته‌ختی وڵاتی سویسرایه که(جنێف)هو( 60 ) کیلۆمه‌تر دورهلێ یه‌وه. وه‌هه‌روه‌ها سێ جۆر په‌یمانی لۆزان هه‌یه:
1/ په‌یمانی لۆزان (1564).
2/ په‌یمانی لۆزانی یه‌که‌م، ( ئوشی )(1912).
3/ په‌یمانی لۆزانی دووه‌م، (1923) .
ئه‌وه‌ی ئێمه مەبهستمانهو په‌یوه‌ندی بهباسهکهو به‌ئێمه‌وه هه‌یه وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد، خاڵی سێهه‌مه‌و په‌یمانی لۆزانی ساڵی(24/7/1923) ی دووای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و به‌په‌یمانی لۆزانی دووه‌م ناوده‌برێت و بێجگه له‌و په‌یمانی ئاشتی و گفتوگۆیه، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵداو له‌به‌رواری (29/10/1923) دا دامه‌زراندنی حکومه‌ته، له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی یه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکی و.. هتد.
له‌ناوه‌خنی ئه‌م وتاره‌دا هه‌ندێک ڕاستی هه‌یه حه‌ز ده‌که‌م بینوسم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
یه‌که‌م: که‌ئه‌مڕۆ کات و شوێن له‌باره بۆ گۆڕانکاری یه‌کان و سه‌رده‌می زوڵم و زۆریی نه‌ماوه‌و بنده‌ستی و کۆیلایه‌تی بۆته کارێکی قێزه‌ون و ئیراده‌ی مرۆڤ له‌سه‌رو هه‌موو کاره مرۆیی یهکانهوهیهو گۆڕانکاری و ده‌ستکاری نه‌خشه‌ش وڵاتی ئێمه ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا پرسیارێک خۆی فه‌رز ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌م هه‌ل و مهرجهلهباره ده‌قۆزنه‌وه‌و ئامادەدهبن ئه‌و بڕیاره سیاسی یه، مه‌زنه بده‌ن و داوای ده‌وڵه‌تی کوردی بکه‌ن.؟.
دووه‌م: له‌سه‌رده‌می کۆنداو سه‌ده‌یه‌ک پێشتر، کورد هه‌ر خه‌باتی کردوه‌و پلانی به‌هێزی دووژمنان، نهیانهێشتوهئازادییهک بۆ کورد به‌ده‌ست بێت، ئێمه‌ش زاڵمانهڕهخنهی توندمان لهسهرکردهکانمان گرتوه‌و هه‌ر یه‌که‌ی به‌جۆرێک تانه‌و ته‌شه‌رمان لێداون، کهکهمزان و کاڵ فام و ناسیاسی و خۆفرۆشن ئێستا ده‌زانین که‌ئه‌وکات ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردیش بفه‌وتایه، هه‌موو دنیاش به‌خوێنی کورد سور ببوایه، هیچمان بۆ نه‌ده‌کرا، چونکه کات و شوێنه‌که‌و بارهسیاسی یه‌که‌و بارهگشتی یه‌که‌ش له‌بار نه‌بوه‌و وه‌کو ئه‌مڕۆ نی یه، که‌گۆڕانکاری سه‌رتاپای دنیای گرتۆته‌وه دنیای سه‌رکوتکردن نه‌ماوه. که‌واته ئه‌م بار‌و که‌ژه دیموکراتی یه، هاتوه‌ته ئاراوه هه‌لومه‌رجێکی گونجاوه بۆ ئێمه‌ی کورد که‌واته فرسه‌ته بالهکیسی خۆمانی نه‌ده‌ین و هه‌زار ئافه‌رین بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که‌ده‌وڵه‌تی کوردی ئیعلان ده‌کات.
په‌یمانی سیڤه‌ر:
په‌یمانی سیڤه‌ر په‌یمانێکی ئاشتیانه‌یه، له‌نێوان عوسمانلی یه‌کان و سوێندخۆرهکاندا(الحلفاء) که‌له‌ساڵی(1920) دا‌و له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا مۆرکراوه، به‌ڵام (مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک)ی سه‌رۆکی( بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی تورک)ی ڕازی نابێت به‌و ئاشتی یه، چونکهکهمال ئه‌تاتورک ده‌ڵێت: (ئه‌م په‌یمانه به‌زه‌ره‌ری ئێمهتهواو ده‌بێت، چونکهزهوی و زارێکی زۆرمان داگیر کردووه، له‌کاتی شه‌ردا له‌ده‌ستمان ده‌چێت). ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌و له‌مێژووی تورک و تورکیادا، کهشانازییهکی زۆری پێوه‌ده‌که‌ن، (که‌مال ئه‌تاتورک)ه که له‌به‌رواری(29/10/1923) دا ده‌وڵه‌تی تورکیایان بۆ داده‌مه‌زرێنێت و ڕزگاریان ده‌کات، له‌ناوی کۆنی عوسمانلی و زیاتر که به‌پیاوه نه‌خۆشه‌که ناسرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا ڕووی ده‌وڵه‌تبوونی پێوه‌دیار بێت و ناوی پیاوه نه‌خۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر لابچێت. مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک(1881/1938) سه‌رکرده‌یه‌کی زۆرباش بوو، بۆ ڕێژه‌یه‌ک له‌گه‌لی تورک و پاراستنی خاکی تورکان، به‌ڵام مخابن زۆر خراپ بوو بۆ ناوچه‌که‌و دراوسێکانی تورکیا‌و گه‌لانی تری ناو تورکیا. ئه‌تاتورک مرۆڤێکی زۆر دڵ ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوو، بۆیهمرۆڤێکی سه‌قه‌ت و هه‌ڵه‌شه‌و داگیرکه‌ر بووه‌و له‌بنه‌ڕه‌تیشدا له‌دایک بووی وڵاتی یۆنانه‌و هه‌ر له‌منداڵیشه‌وه، که‌سێکی توند‌و شهڕهنگێزبووهو که‌سی خۆش نه‌ویستووه، چونکه له‌خێزانێکی که‌م ڕۆشنبیری گه‌وره‌بووه‌و زۆربه‌ی کاته‌کانی ژیانی منداڵی به‌لێدان و به‌سه‌قه‌تی گه‌وره‌بووه، بۆیهدهرونناسان و زانایانی ده‌رونی ده‌ڵێن(ئه‌گه‌ر منداڵ به‌توندوتیژی و لێدان په‌روه‌رده‌بکرێت که‌له‌ڕه‌ق و توڕه‌و شه‌ڕانیی ده‌رده‌چێت. (که‌مال ئه‌تاتورک) نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵکیی، به‌ڵکو بۆ زۆربه‌ی تورکه‌کانیش باش نه‌بووه، هه‌ربۆیه میلله‌تی تورکی فێری ڕه‌گه‌زپه‌رستی کردوه‌و هه‌تا ئێستاش بهوشێوهیهماونهتهوهو ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه زۆری دواخستوون، له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه له‌سه‌رتاپای جیهاندا دیارن، که‌چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌کن و ئێستاش باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن و که‌س لایه‌نگریان نی یه، له‌هیچ بوارێکداو خۆیشیان هیچ داهێنانێکیان نی یه وه‌کو میلله‌ت و وه‌کو وڵات به‌ڵام ته‌نها ئه‌مریکا نه‌بێت، که‌پشتیان به‌رنادات، ئه‌ویش له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌تورکیا داده‌نێت بهحهلهقهی وه‌سڵ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی و .. هتد… چونکه باسه‌که ئه‌وه‌نی یه لێره‌دا، منیش خاڵێک داده‌نێم لێره‌دا.
بابێینهسهر ئه‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه که‌تورکیا لهپهیماننامهکانیدا چۆن ڕه‌فتاری کردووه‌و به‌رامبه‌ره‌که‌شی چۆن بووه.؟.
1/ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تورک و درۆ‌و فڕوفێڵ کردن و له‌خۆبایی بوون و په‌شیمان بونه‌وه، له‌زۆربه‌ی بهڵێنهکانیانداو شه‌ڕه‌نگێزی و توندڕه‌ویش، ته‌نانه‌ت له‌گفتوگۆو دانوستانه‌کانیاندا.
هه‌میشه تورکیا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌کانه‌وه(900) ساڵ پێش ئێستا‌و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت، ههمیشهلهپهیمان و به‌ڵێنه‌کانی خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌و له‌خۆباییبوون و ههمیشهخۆ به‌زلزانینێکی پێوه‌دیار بووه، که‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی که‌م زانی و نه‌فامی یه‌تی هه‌ربۆیه له‌په‌یمانی(سیڤه‌ر1920) کهپهیماننامهیهکی ئاشتی یه، په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به‌ڵێنه‌کانی ناباته سه‌رو هه‌ربۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیتاڵیا توشی گێچه‌ڵ ده‌بێت، له‌سه‌ر وڵاتی لیبیا‌و خاکی لیبیا‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌داگیری کردوون له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت و ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که‌هه‌تا ئێستاش کێشه‌ی قوبڕس و کوردستان و هه‌ندێک ناوچه‌ی تری چاره‌سه‌ر نه‌کردوه‌و هه‌موو ده‌وروپشتی تورکیا که‌ئه‌کاته یۆنان و قوبرس و بولگاریاو کوردستان و موسڵ و که‌رکوک و .. هتد به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت و ئه‌گه‌ر چاو سورکهرهوهکهی هێزی ئه‌مریکا نه‌بوایه، ده‌مێک بوو هێرش و داگیرکاری ده‌ستی پێ ده‌کرد.
2/ ساویلکه‌یی و دواکه‌وتوویی کوردان و یه‌ک نه‌گرتوویی و په‌رته‌وازه‌یی و په‌سه‌ند کردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی ئاسمانی پێش نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و شێخایه‌تی و مه‌لایه‌تی و له‌هه‌موویشی گرنگتر یارمه‌تی نه‌دانی ده‌ره‌کی و نه‌بوونی گۆڕانکاری له‌ناوچه‌که‌و یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا بۆ کوردان و به‌پێچه‌وانه‌وه ههمیشهپشت و په‌نای ده‌سه‌ڵاتی تورکان بوون به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا چونکه‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بینێت له‌هه‌موو کێشه‌سیاسی و ئابوریه‌کاندا.
له‌ڕاستیدا مرۆڤ ده‌بێت ڕاستگۆیانهمێژوو بنوسێته‌وه، بۆیه ئێمه چۆن هه‌ق به‌خۆمان ده‌ده‌ین، که‌باسی دووژمنان بهشهڕانگێزو توندڕهوو خراپ و .. هتد ناو به‌رین ده‌بێت خراپه‌و هه‌ڵه‌کانی دوێنێی خۆشمان وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد باس بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که‌سبه‌ینێ چی ده‌که‌ین.؟. ده‌بێت ڕابردوی خۆمان بزانین. له‌ڕاستیدا کورد میلله‌تێکی ئازا‌و کۆڵنه‌ده‌ره‌و سه‌ری بۆ هیچ دوژمنێک نه‌وی نه‌کردوه، به‌ڵام مخابن میلله‌تێکی ژیر‌و سیاسی نی یه، به‌پله‌ی یه‌که‌م و یه‌کگرتوو یه‌ک هه‌ڵوێست نی یه، له‌ناو خۆی خۆیدا به‌پله‌ی دووه‌م. نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و به‌تایبه‌ت سه‌رکرده‌کانی به‌درێژایی مێژووی کۆن و نوێی زۆر حه‌زیان له‌دووبه‌ره‌کی و جیابوونه‌وه‌و خۆ بهباشترزان و .. هتد کردووه. کارێکی تری خراپی کورد ئه‌وه‌بووه، که‌هه‌میشه خه‌باته‌کانی خۆی به‌ئاینه‌وه گرێ داوه‌و دوژمنانیش زیره‌کانه هه‌ر به‌هۆی ئاینه‌وه کوردیان خه‌ڵه‌تاندوه، هه‌ر بۆ نمونه(عه‌بدول قادری شه‌مزینانی1912) سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌تورکیا لێی کووشتون و خاک و نیشتمانی داگیرکردوون، له‌باکوری کوردستان که‌چی له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا دژ به‌ئیتاڵی یه‌کان جه‌نگاون و به‌رگریان له‌تورک و تورکیا کردووه، به‌ناوی موسوڵمانهوهو وتویانه( هه‌رچی یه‌ک بێت تورک موسوڵمانن و له‌خۆمانن، به‌ڵام سوێندخۆره‌کان(حلفاء) بێ دین و کافرن. هه‌تا ئێستاش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کوردستانیان داگیر کردوه به‌ناوی ئاینه‌وه دهمانچهوسێننهوهو ده‌مانخه‌ڵه‌تێنن و شه‌ڕی مه‌زهه‌ب و کۆنه پهرهستیمان پێ ده‌که‌ن، له‌دواییشدا خۆیان به‌پیاو چاک ده‌ناسێنن و وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاوا کهتهکنهلۆجیاو مۆبایل و ئینته‌رنێت دروست ده‌که‌ن و خزمه‌تی خه‌ڵکیی پێ ده‌که‌ن به‌کافرو بێ دین ناو ده‌به‌ن. به‌فرسه‌تی ده‌زانم له‌م وتاره‌دا تۆزێک باسی دواکه‌وتوویی و شۆڤێنستی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بکه‌م، چونکه له‌زۆربه‌ی وتاره‌کانی پێشوومدا باسی ده‌سه‌ڵاته‌کانی عاره‌ب و ئیسلامم کردوه، که‌چۆن مێشکی مرۆڤ ده‌شۆنه‌وه‌و ئاماده‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی و دواکه‌وتنی ده‌که‌ن، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا‌و خراپ و ناشرین و مێشک تاریک وه‌کو خۆیان، بۆیه حه‌زم کرد لێره‌دا به‌کورتی باسی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بکه‌م:
گۆشه‌گیرترین ووڵات که‌هیچی له‌تاڵیبان و به‌لوج و به‌ربه‌رو قاعیده‌و گروپه ئاینی یه توندڕهوو تیرۆریستی یه‌کان که‌متر نی یه، وه‌کو فکر به‌دڵنیای یه‌وه ووڵاتی تورکیایه‌و له‌هه‌ندێ بار‌و فکرو هۆشداوهک: ڕامیاری ، ئابووری ، ڕه‌گه‌زپه‌رستی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی یه‌وه، ئه‌مان له‌تورکیا باشترن. تورک وه‌ک ده‌سه‌ڵات فاشیترین و خراپترین ده‌سه‌ڵاته، نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر تورکیش زۆر خراپه بۆ نمونه(ئورهان پاموک 1952) گه‌وره نووسه‌ری تورک که‌خاوه‌نی زیاتر له‌حه‌وت ڕۆمانه‌و بۆته خه‌م هه‌ڵگری تورک و هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ بهسێکۆلار و مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای تورکه‌و چه‌ند ساڵێکه، له‌و بوواره‌دا کارده‌کات و له‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا، یه‌که‌م ڕۆمانی ده‌رکردووه بۆ گه‌له‌که‌ی و نووسراوه‌کانی وه‌رگێڕدراوه بۆ چه‌ندین زمانی جیهانی و.. هتد. ئه‌م نوسه‌ره هه‌موو مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و چه‌وه‌ساوه شانازی پێوه ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوڕی خێزانێکی دهووڵهمهندیشه به‌ڵام ڕۆشنبیری یه‌که‌ی وایلێکردووه که‌به‌رگری له‌هه‌ژاران بکات، خۆشی بووێن که‌چی که‌له‌کاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب تورکه‌کان پیرۆزباییان لێ نه‌کرد و ناڕه‌حه‌تیش بوون به‌و خه‌ڵاته‌ی کهوهریگرتووه، له‌ڕاستیدا ئه‌بووایه( ئه‌حمه‌د سیزه‌ر 1941 ) که‌سه‌رۆکی تورکیای ئه‌وکاته‌بوو(2006) یان( ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان 1954) کهسهرهک وه‌زیرانی تورکیایه، له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستاش که‌هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانه، ( 2003/2011 ) ده‌بوایه، یه‌که‌م که‌سایه‌تی بوونایه کهپیرۆزباییان لێ بکردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانکردو هۆکه‌یشی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی کهپاموک ئاماژه‌ی پێداوه‌و ووتویه‌تی: ( له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و له‌به‌رواری ( 1915) دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاته‌ی تورکان که‌به‌ناوی عوسمانلی یه‌کانه‌وه، به‌ده‌سه‌ڵات بوون و زۆر ناوچه‌و شوێنیان خاپوور کردووه‌و داگیرکردووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. بێجگه له‌وه‌ش ئاماژه‌ی به‌و ڕاستی یهکردووه که‌ئه‌ڵێ : عوسمانلی یه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ملیۆن و نیوێک ئه‌رمه‌ن و 30000 هه‌زار کوردیان کووشتووه‌و ماڵ و حاڵیشیان به‌تاڵان بردوون). ئهوهمێژوویهکی ڕاست و به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، که‌ده‌سه‌ڵاتی تورک و عوسمانلی یه‌کان، نه‌ک ته‌نها کورد به‌ڵکو دووژمنی نه‌ته‌وه‌کانی تریش بوون له‌ناوچه‌که. ئه‌م نووسینه ڕاستییه‌که به‌به‌ڵگه‌وه هێناوێتی یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌ڕووات و بیری ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ناویانا لاببات و شۆڤێنی یه‌ت و دواکه‌وتوویی و دڵ ڕه‌شی تورک بسڕێته‌وه له‌ناخیاندا، که‌چی نه‌ته‌وه‌ی تورک و به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌د سیزهرو ئه‌ردۆغان، زۆر لێی په‌ستن بوون و پیرۆزبایشیان لێنه‌کرد، بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵه‌که‌ی، له‌کاتی خۆیدا(2006). له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسیش ئه‌و ڕاستی یه‌ی کهتهڵخ کرابوو، له‌باره‌ی کووشتنی ئه‌رمه‌ن و کورده‌کانه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی به‌ڕوونی هێنایه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پان و ناوی تورک و ده‌سه‌ڵاتی تورکیای تاوانبار کردوو وه‌ک و کارێکی مرۆیی هه‌ق و ڕاستی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌رمه‌نه‌کان و له‌وانه یهسزایهکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت له‌جۆری پارهلێسهندن و دادگایی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌کو دادگای لاهای لههۆڵهندا، له‌گه‌ڵ تورکیادا بکرێت. تورکییایه‌ک که‌خۆی ئابووری نزمه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی نزمترین ژیان و باری کۆمه‌ڵایه‌تی خراپ بهڕێووهدهبهن، هه‌تا ئێستاش که دووسه‌د ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکا قه‌رزداره بێجگه له‌یارمه‌تی یه‌کانی ئیسرائیل و چه‌ند ساڵیشه له‌به‌روبوومی نه‌وتی عێراق ده‌خوات و خاڵی سنووری برایم خه‌لیل شایه‌ت حاڵی هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی تورکیایه که‌چی ئۆردۆغان به‌م حاڵهجوانهوه هه‌ڕه‌شه له‌فه‌ره‌نسا ده‌کات و ده‌ڵێ:ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسی بڕیاری تاوانبارکردنمان بدات، ئه‌وه‌خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات… !! منداڵیش پێکه‌نینی دێ به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقم بیرده‌خاته‌وه که‌ته‌نها خه‌ریکی درۆکردن بوو ( ناجي صبري الحدیثي ) له‌گه‌ڵ میلله‌تی عێراق و نه‌یارانی و ساڵی ( 2003 ) ئهوکاتهشهڕی ( عێراق / ئه‌مریکا) به‌رپابوو کهئهیووت : ( ئێمهحهوت ملیۆن چه‌کدارمان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ریکا ههڵهفڕێنین بۆ ئه‌ودیوو سنوره‌کانی عێراق، که‌چی خۆی له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه ڕایکردو عێراقی به‌جێهێشت و ئێستاش له‌ووڵاتی نه‌مسا خۆی حه‌شارداوه‌و ده‌ژی.
تورکیا دڕنده‌ترین و ناشرینترین نیشتمانی نه‌ژادپه‌رستی یه، له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا، بۆیهدۆستیشی له‌که‌م شوێن هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ که‌سه‌رده‌می گفتووگۆو دانوستان و له‌یه‌ک گه‌یشتنه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تورکیا هه‌ر به‌بیری سه‌رده‌می عوسمانلی جاران ڕه‌فتارده‌کات. له‌تورکیا دڕنده‌ترو ڕه‌شتر ئه‌و ( 22 ) ووڵاتهعارهبیهیه، به‌عێراقیشه‌وه کهخۆشحاڵن به‌ئازاردانی کوردان و داگیرکردنی کوردستان و وێران کردنی ئهمهبێجگهلهڕای ئه‌و دهوڵهتهعارهبیانه که‌هه‌میشه بیروبۆچوونیان خراپ بووه به‌رامبه‌ر به‌کورد، نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بیش ڕایان خراپتره‌و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری سیاسی و نه‌خشه‌و سیاسه‌تی پێکه‌وه‌ژیان و له‌یه‌ک حاڵیبوونیان زۆر لاوازه. بۆیهلهئهنجامی ڕاپرسی یه‌ک بۆ ساڵی ( 2008 ) له‌ناو ئه‌و گه‌له دوواکهوتووهدا کراووه ده‌رکه‌وتووه که (%54 ) ده‌نگیان به‌له‌شکرکێشی تورکیا‌و به‌ناحه‌زی کورد‌و کوردستان داووه. بۆیهنهتهوهیهکی وه‌کو کورد، له‌ناو ئه‌و هه‌موو گه‌له گورگه‌ی دراوسێیدا پێویستی به‌یه‌ک گرتنێکی به‌هێز هه‌یه‌و یه‌کبوونێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌ستنیشانکردنی یان هه‌ڵبژاردنی یه‌ک سه‌رکرده‌و یه‌ک ئامانج و یه‌ک بڕیار‌و پشتی یه‌ک به‌رنه‌ده‌ین و له‌هه‌مووکاتێکدا قه‌ڵغان و پهنابین بۆ یه‌کتری، ئه‌وکات ده‌بینین چۆن دووژمنانی کورد به‌ڕێزه‌وه داوای گفتووگۆمان لێده‌که‌ن و دانووستانمان له‌گه‌ڵ سازده‌ده‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌و کارهباشه له‌عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانمان ده‌وه‌شێته‌وه.؟. به‌دڵنیایی یهوهنهخێر. ئێمه‌ی گه‌لی کورد به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌وه(45000000) مرۆڤین و به‌و نیشتمانه دهووڵهمهندهوه به‌که‌سایه‌تی باش و زانا‌و نوسه‌رو مێژوو نوس و شارستانی یه‌تی 5000 ساڵ له‌ناوچه‌که‌و.. هتد . ده‌بێت ئێمه‌ی کورد چیمان که‌متربێت له‌ووڵاتی کۆسۆڤۆ که‌له‌به‌رواری (14/2/2008) دا‌و له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌که‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی خۆی لهسربستان ڕاگه‌یاندو هه‌تا هه‌تایه سه‌ربه‌ست و سه‌رفرازن بوون و هه‌موو ژماره‌ی دانیشتووانیشیان ناگاته4 ملیۆن مرۆڤ به‌ته‌واوی و سه‌رچاوه‌ی ئابووریشیان به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ کوردستان زۆر نزمه‌و ئه‌و وڵاتهلهئاستی وڵاته هه‌ژاره‌کاندایه له‌ڕوی ئابوری یه‌وه لهجیهانداو داهاتی ڕۆژانه‌ی نیودۆلاره بۆ هه‌ر هاوڵاتی یه‌ک. چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌و زه‌قه که‌هه‌موو مافێک بده‌ی به‌خۆت به‌ڵام هه‌ست به‌مرۆڤ بوونی و مافی به‌رامبه‌ر نه‌که‌یت، که‌ئه‌ویش له‌هه‌موو ئاسته‌کانی بوون و ژیاندا وه‌کو تۆیه‌و له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جیاوازی بوونی نی یه. مرۆڤی ڕاست و هۆشمه‌ند بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و جوانیی مرۆڤبوونیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، پێویستهڕێز بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌رێک دابنێ و نرخاندن و گه‌وره‌یی و جوان بینینی چوارده‌ور بهگیاندارو بێ گیانه‌وه، ده‌نا ئه‌و که‌سه مرۆڤبوونیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌کو چۆن ده‌سه‌ڵاتی ناحاڵی گوێ نه‌گرو خۆبه‌زلزانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکیا ده‌یکات. چونکهلهباری زانستی یه‌وه مرۆڤ نه‌ته‌نها بریتی یه له‌قاچ و ده‌ست و باڵا‌و جوانی له‌ش به‌ڵکو مرۆڤ واتای ئه‌و ڕۆشنبیری و ڕێزه‌یه کهلهههناویدایه، ئه‌و جوانی یه‌یه کهلهڕۆحی دایه، ئهوبیرهجوانهیه کهلهگیانیدا چه‌که‌ره‌ده‌کات. خه‌ڵکی ناسک و په‌روه‌رده‌ی ژیریی و ووشیاری و دۆستیی و مرۆیی به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری گه‌ڵایه‌کی که‌وتووی بن دارێک ده‌کات، چونکهڕۆژانێک بوو ئه‌و گهڵایهسهوزو ته‌ڕو جوان بوو، ووڵاتی بۆ ڕازاندبوویتهوه ڕێزگرتن و پیشاندانی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی ئه‌و که‌سه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ دار‌و به‌ردو گیاندارو بێ گیانی خۆش‌ویست و به‌چاوی ڕێزهوهتهماشای کردن، ئهوهجوانی خۆی نمایش ده‌کات له‌سه‌ر شانۆی ژیان و گره‌وی مرۆڤ دۆستی دهبادهتهوه ده‌با ڕۆڵه ناشرین و تاریک و ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه‌کان بۆ که‌س نه‌بێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز واتا ده‌دات به‌ژیان و بوون و مانه‌وه‌مان، باهه‌موو بهیهکهوهته مهنێکی کورته خۆش بیگوزه‌رێنین، ده‌با ئازادبین ته‌نها ئازادی یه واتایه‌ک به‌ژیانی تۆ ده‌دات. خۆزگهبۆ یه‌کجاریش بێت ده‌سه‌ڵاتی تورک وه‌کو مرۆڤ بیربکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌ن ئاوا سه‌یری تورکیا بکه‌ن و خۆشیان بووێت، ده‌نا تا دنیا دنیایه تورکیا له‌دوای هه‌مووانه‌وه‌یه، له‌هزرو گۆڕانه‌کاندا لهپێشڤهچووندا.!. هه‌رکه‌سێ ژیر‌و به‌رزبێت، یان تێگه‌یشتبێت که‌ژیان بۆ ههمووانهههر به‌هه‌مان شێوه‌ی ژیری و به‌رزی و ڕێزه‌وه ته‌ماشای ئه‌وانیتر ده‌کات و خه‌ڵکیتر به‌جوانی ده‌بینێت. ئه‌م هاوکێشه‌یه کتومت هاوشێوه‌ی ووڵاتی که‌مالی یه‌کانه(ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیستی سه‌ربازی تورک) که‌ده‌سه‌ڵاتێکی ئاوه‌ڵناوی ناژیرو نزم و ناشرین و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌خۆی گرتووه، چونکهتورکیا به‌درێژایی مێژو دانی به‌هیچ ووڵاتێکدا نه‌ناوه‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ ووڵات و که‌سێکدا نه‌بووه، بۆیه که‌موکوڕی یه‌که لهخۆیدایهو خۆی چۆنه به‌و شێوه‌یه سه‌یری خه‌ڵک و میلله‌تانی تری جیهان ده‌کات. تورکیا به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازی و ڕامیاری یه‌که‌ی خۆیشی په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه‌و ڕه‌شبینه به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد تاسه‌ر ئێسقانیش شۆڤێنی و قوتابی وانه ڕه‌شه‌کانی ئه‌تاتورکن. بۆ نمونهلهساڵی (1835) ه‌وه هه‌تا ئێستا له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌کانه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌ساڵی (2011) یه، هه‌موو سه‌ره‌ک شالیارانی تورکیا نه‌ته‌وه‌ی تورکیان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست داناوه‌و نه‌ته‌وه‌که مینه‌کانیش به‌ژێرده‌ست و که‌م و بێ دان پیانان ته‌ماشا کردووه، که‌ئه‌وه چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن و له‌سه‌ر چ ئاینێکن و چ کلتورێکیان هه‌یه، هه‌ر به‌تورک له‌قه‌ڵه‌میان داون به‌ڵام بێ ماف بێ ئازادی بێ کلتورو زمان، که ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی دوواکه‌وتنی هۆش و بیر‌و به‌ربه‌ری یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکانه. بۆ وێنهههتائێستا ….. ملیۆن مرۆڤی کورد کهلهباکوری کوردستاندا ده‌ژین، پێیان ده‌ڵێن: تورکهکێوی یه‌کان. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م 1914 و 1945 هه‌م وه‌کو تورک و هه‌م وه‌کو ناوی عوسمانلی خه‌ریکی ئازاردانی خه‌ڵک و داگیرکردنی ئه‌رزو ئاوی ووڵاتانی تر بوون، له‌و نمونانه له‌مێژووی ڕه‌شی تورکیادا زۆره داگیرکردنی نیشتمانی کوردانی ئه‌وکات، که‌ئه‌کاته( کوردستان) و نمونه‌ی ناوچه‌کانی که‌داگیریان کردووه‌و ناوی تورکیشیان لێناوه، که ئهوهنموونهی ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و خۆویستی بووه له‌و ناوچانه‌ی که‌داگیریان کردووه‌و ناوه‌کانیان گۆڕیوه، ناوچه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت باشوور بۆنمونه: ( قه‌ره‌هه‌نجیر ، ئاڵتوون کۆپری، قزله‌ر، قه‌ره‌داغ ، سورداش، چۆخماخ، قه‌مچووغه، قه‌ره‌چه‌تان و .. هتد). تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی تورکان هه‌ر له‌سه‌رده‌می عوسمانلی یه‌وه‌و که‌ئه‌کاته (900) ساڵ پێش ئێستا‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زۆرن، بۆنمونه: کوشتنی یه‌ک ملیۆن ئه‌رمه‌نی که‌هاووڵاتی ووڵاته‌که‌ی خۆیان بوون و کوشتنی هه‌زاران کورد‌و تاڵان کردنی ماڵ و موڵکیان و داگیرکردنی ووڵاتی عێراق و ( 1516). هتد… به‌ڵام به‌سیاسه‌ت و ڕاگه‌یاندن ده‌یانویست ئه‌و کووشتارو تاوانه گه‌ورانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی تورکان به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌ن و کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری تورکیا‌و عێراق کردویانه، بخه‌نه پاڵ کوردان و دووژمنایه‌تی بۆ دروست بکه‌ن و خۆیشیان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌به‌ختی ئه‌رمه‌نی یه‌کان و کوردان خۆیان تێکه‌وتن و ڕسوابوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌نووسه‌ری تورک و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی(2006) به‌ڕێز ( ئورهان باموک) که‌خۆی باشترین شایه‌تحاڵ و کتێبه‌که‌شی به‌به‌ڵگه‌ی دێکۆمێنتی و ڕاستی یه‌وه نووسیوه‌ته‌وه دانی به‌و تاوانه‌ی تورکه‌کاندا ناوه، که‌زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئه‌رمه‌نیان کووشتووه، کهئهوهجێگهی خۆشحاڵی ئێمه‌و ئه‌رمه‌نه‌کان بوو، چونکهبههێزترین به‌ڵگه‌یه بۆ تاوانه‌کانی تورکیا که( 96 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی داوون. ووڵاتی تورکیا بهسهرپۆشێکی دیموکرات و مه‌ده‌نیانه خۆی داپۆشیوه، به‌ڵام به‌هۆشێکی سهربازییانهو ڕه‌گه‌زپه‌رستانه کارده‌کات و ده‌چێت به‌ڕێوه، له‌ژێر ئه‌و په‌رده‌یه‌وه هه‌تا ئێستا هیچی به‌هیچ نه‌کردووه. ناشرین ترین و قێزه‌ونترین و ڕه‌گه‌زپه‌رستترین دێڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ووڵه‌تی تورکی که‌بۆ میلله‌تی تورکیان نووسیوه‌و شانازی پێوه‌ده‌که‌ن و له‌هه‌موو شوێنه گشتی یه‌کانی تورکیادا نووسراوه‌و هه‌ڵواسراوه، ئه‌ویش دێڕێکی هێند ناشرینه مرۆڤ له‌و ووڵاته‌دا هه‌ست بهبێگانهیی خۆی ده‌کات و شۆڤێنییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی ههرهدواکهوتوو له‌هۆش و هزرێکی کۆنه‌په‌رستی و چه‌په‌ڵ به‌چاوی خۆی ده‌بینێ، ئه‌و دێڕهڕهش و ترسناک و شۆڤێنی یه به‌م شێوه‌یه نووسراوه: ( دڵخۆش به ئه‌ی تورک له‌ژیاندا، که تۆ تورکی و به‌تورک له‌دایک بوویت) . هه‌موو دنیا گۆڕا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی تورک نه‌گۆڕان، هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ژیانی نوێ و ئه‌ستێره‌کانی تر چوون و هێدی هێدی شان به‌شانی پێشکه‌وتن و مه‌ده‌نی یه‌ت و سیکۆلاریزمیی و جیهانگیری ڕۆیشتوون و ده‌ستی برایه‌تی و هاوکاری بۆیه‌ک درێژ ده‌که‌ن و بیری نوێ و مرۆڤی مه‌ده‌نی هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن، که‌جیاوازی نه‌بێت له‌نێوان میللهتانداو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و میلله‌تی ژێرده‌ست بوونی نه‌بێت، چونکه هه‌موو مرۆڤین و جیاوازیش له‌نێوان مرۆڤدا نی یه، ته‌نها به‌کاری باشه‌و مرۆڤ دۆستانهنهبێت. هه‌موو ده‌سه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌کانی دنیا به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی باش هه‌نگاو ده‌نێن، ژیانی سبه‌ی جوانتر‌و باشتر لهئهمڕۆو بینینی ڕۆژی نوێ و ئومێدێک و باشتربوون و شیرین بوونی تاڵییه‌کانی مرۆڤ و له‌یه‌ک گه‌یشتن و خۆشه‌ویستی کاری جدی بۆ ده‌کرێ، به‌ڵام ته‌نها که‌مالیسته‌کان به‌هۆشی چه‌رخه‌کانی سه‌رده‌می کۆمیۆنی سه‌ره‌تایی مرۆڤ کارده‌که‌ن و له‌دووای دواوه‌ن له‌کاری باشه‌و مرۆڤایه‌تیدا. به‌ڕاده‌یه‌کی باش زۆربه‌ی ووڵاته‌کانی پێشکه‌وتوو به‌زانستی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆو بیرکردنه‌وه‌ی نوێخوازی به‌هێمنی ئاده‌میزادی کردووه، به‌ڕۆح له‌به‌رێکی هێمن و حاڵی له‌ده‌وروبه‌ر، ته‌نها تورکهشۆڤێنی یه‌کان وه‌کو دڕنده هه‌میشه په‌لاماری خه‌ڵکی کورد‌و کوردستان و قوبرسی یه‌کان ده‌ده‌ن و کێشه‌ی مێژوویشیان له‌گه‌ڵ یۆنانستاندا هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌ی قوبرس، دنیا‌و زه‌مین و ووڵاتانی جیهان هه‌مووی گۆڕا ته‌نها عه‌قڵی یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی توورک نه‌گۆڕا، بۆیه‌هه‌موو هه‌وڵدانه‌کانیان بۆ ئه‌ندامێتی ووڵاتانی ئه‌وروپایی سه‌رناگرێ و به‌هیچ جۆرێک نایانه‌وێن، چونکهخۆیان باش ناکه‌ن و دۆستایه‌تی خه‌ڵکیان ناوێت. هه‌رکه‌س ماف و ئازادی له‌خه‌ڵک بگرێته‌وه خۆیشی ده‌بێته ئاسنێکی بێ ڕۆحی فڕێدراوی ژه‌نگاوی، له‌مێژه تورکیا ده‌یه‌وێت ببێته‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌خۆشحاڵی یه‌وه هه‌میشه وه‌ڵام دراوه ته‌وه به‌نه‌خێر و به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نییه کراسی ئه‌ندامێتی ئه‌وروپا له‌به‌ربکات، چونکهژمارهی زیندانه‌کانی تورکیا له‌قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌کان زیاترن و هیچ مافێک و ئازادی یه‌ک له‌و ووڵاته‌دا نی یه. ئه‌و ووڵاتانه‌ی وه‌ڵامی تورکیا ده‌ده‌نه‌وه به‌نه‌خێر زۆرن و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ووڵاتی فه‌ره‌نسایه که‌هه‌میشه دژایه‌تی ده‌کات چونکه ده‌زانێ که‌تورکیا ووڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نادیموکراتهو مافی مرۆڤی تێدا پێشێلکراوه‌و مافی زیاتر له(25) ملیۆن مرۆڤی کورد له‌باکوری کوردستان زه‌وت کراوه‌و زمان و کلتورو ژیان و ئازادی لێ قه‌ده‌غه‌کراوه. ووڵاتی تورکیا به‌ڕوکه‌ش دیموکراتی یه‌و کۆماری یه، له‌سه‌ر سیستمی دیموکراتی به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌ڵام له‌پشته‌وه ووڵاتێکی نادیموکراتی و نامه‌ده‌نی و ڕێژه‌یه‌کی نه‌گۆڕه لهخراپهکاریدا، چونکهکۆمهڵێ ئه‌فسه‌ری زه‌به‌لاح له‌پشتی هه‌موو دامه‌زراوه ڕامیاریستهکانهوه بڕیار به‌ده‌ستن و ته‌نها ئه‌وه‌ی که‌ڕۆڵی نی یه، سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانه، بۆیه‌ده‌توانین بڵێین تورکیا ووڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سه‌ربازی یه‌و ئه‌ندامی سوێنخۆرانی ئه‌تله‌س و ناتۆیه، که‌ئه‌کاته باشترین هاوڕێی ووڵاتانی ئه‌ڵمان و ڕوسیا کههاوشێوهن لهناحاڵی بوونی دیموکراتی و جیهانێکی گه‌وره‌ی رهگهزپهرستیشن، چونکه ئه‌ڵمان و ڕوس گه‌وره‌ترین و باشترین په‌ناو یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که‌بتوانێ میلله‌تی کورد سه‌رکووت بکات، له‌ماوه‌ی ( 24 ) ساڵی ڕابردوودا(1979/2003 ). تورکیا هاوشێوه‌یه له‌فیکردا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ههربۆیهووڵاتی ئه‌ڵمان له‌دووای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه(1938/ 1945) زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن تورکی برد بۆ ئه‌ڵمان و هه‌م ووڵاتی پێ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و هه‌م کردنی به‌ئه‌ڵمانی، چونکهئهڵمان له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌ته‌واوه‌تی وێران بوو بوو، هه‌م له‌باری ماڵی و هه‌م له‌باری مرۆڤی یه‌وه. که‌واته زیاتر له‌په‌نجا ساڵه تورکیا قوتابی و ئه‌ندام و گوێ ڕایه‌ڵی نازی و ئه‌ڵمانیایه، که‌یه‌ک په‌ڕه‌ی ناشرینه له‌خۆی و وێنه‌یه‌کی ڕه‌شی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه، له‌وو ده‌سه‌ڵاته که‌مالی یه‌ی تورک، هه‌روه‌ها ووڵاتی گه‌نده‌ڵ و مافیای ڕوسیاش که‌به‌هه‌مان شێوه‌یه. ئه‌و دوو ووڵاته‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ دووژمنی کوردن و چهکو ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی دووژمنانی کورد، دروست کراوی ئه‌و دوو ووڵاته‌ن. له‌دوای هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات پێم وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و نرخاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌باکوور باشتر بوون و جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی تورک زامنتر ده‌کات، له‌ناوچه‌که وه‌کو له‌م کووشتارو نادیموکراتی یه‌ی هۆشی تاریکی ده‌سه‌ڵاتی تورکان. ئه‌وه‌ی ماف و ژیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌بینێ له‌کۆتاییدا خۆی ده‌بێ به‌ژێر ده‌ست و پێی مێژوویه‌کی ترسناکه‌وه.