باشووری سودان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و حیزبه نارهسهنهکانی زیاتر له‌داگیرکه‌ران دژ به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه
شه‌ڕی کۆمۆنیستی عه‌مه‌له‌ی سه‌رماداری و شیرمژی شۆفێنێتیی مه‌نسوری حیکمه‌تی، له‌بنه‌ڕه‌تدا شاڵاوهێنانه بۆ سه‌ر کوردایه‌تی نه‌ک ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی و یه‌کێتی
هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
ده‌ستگاکانی میدیای جیهانی به‌هه‌واڵی له‌دایکبوونی ده‌وڵه‌تی باشووری سودان ئاوس بوون
دێر تاگهشپیگلی رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی مانشێتی خۆی به‌وێنه‌ی هاووڵاتییه‌کی باشووری سودان رازاندبووه‌وه، که‌له‌نێو ئاپۆڕه‌ی هه‌زاران هه‌زار خهڵکیجۆش و خرۆش گرتووی شادماندا چووبووهسهر سه‌کۆیه‌ک و ئاڵای وڵاته‌که‌ی وه‌ک:
جامانه‌یه‌ک له‌سه‌ری پێچا بوو،
به‌ده‌ستی راستی دانه‌یه‌کی تری ده‌شه‌کانده‌وه،
قلێکی دیکه‌ی چه‌شنی پشتێنێکی قه‌ف پان و ئه‌ستوور له‌پشتی جهڕاند بوو،
ده‌ستی چه‌پیشی به ئاڵایه‌کی بازنئاسا ڕازاندبۆوه،
ملوانکهکهیملیشی مه‌دالیای ئاڵا و نه‌خشه‌ی وڵاته‌که‌ی بوو.
چ دیمه‌نێکی پڕ له‌جوانی و شادمانی له‌م دیمه‌ن و بۆنه‌یه‌دا په‌خشان بوو ، مه‌گه‌ر هه‌ر گه‌لی باشووری سودان و سه‌رکردایه‌تییه بوێره‌که‌ی بتوانن ئه‌وه‌مان بۆ پێناسه‌بکه‌ن. ده‌ی هه‌ر ئه‌م راستییهیهوای کردووه‌که(نیلسۆن ماندێلا) چیرۆکی سه‌رکه‌وتنی باشووری سودان به‌جوانترین سه‌رکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی پێناسه‌بکات.
ده‌ستووری په‌له‌ی ژیان جارێکی دیکه‌ش سهلماندییهوهکه ده‌ستوورێکی نه‌گۆر و پرۆسه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتووه‌و له‌هه‌ناویدا جێگای جۆره‌ها ئه‌ندێشه‌و به‌رنامه‌و دیارده‌ی هه‌مه‌چه‌شن هه‌یه. پرس و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌کان و باوه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به‌کامڵبوونی ناسنامه‌ی که‌سی و نه‌ته‌وه‌یی چمکێکی ئه‌و پێکهاتهسهرهکییهن که‌له‌میانه‌ی ڕه‌وتی خۆیاندا بوونهتهبزوێنهری چالاکی مێژووی مرۆڤایه‌تی. جارێکی دیکهئهو راستییهمێژووییهخۆی سهلماندهوهکهوا شه‌پۆل و ته‌وژمی گۆڕانه‌کان نه‌به‌و ساناییهدهچنهچوارچێوهی تیۆرییهقاڵبهستووهکانهوهو نه‌هیچ هێز و که‌سێک ده‌توانێ له‌مپه‌ریان لێ بگرێت.
ئا له‌م چرکه‌ساته‌دا به‌لای که‌سانێکی زۆره‌وه هاتنه‌دی خه‌ونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو، وه‌لێ بڕوای پۆڵایینی سه‌ربه‌خۆیخوازی گه‌لان و تێکۆشان بۆ فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی تژی له‌ئازادی بۆ مرۆ، سه‌رجه‌م وڕێنانه ئه‌و که‌سانه‌ی پوچه‌ڵ کردهوهکهبهدیار زڕهتیۆری و وشکه فهلسهفهداماون.
خه‌باتی ره‌وای گه‌لانی” باسک ، ئیرله‌ند، تبیت، به‌لوچ ، کاته‌لان، کیوبیک ، فه‌له‌ستین،کشمیر و کوردستان و چه‌ندانی دیکهپرسی ئان و ساتن و سه‌ربه‌خۆییان له‌و دیوی بڕوای مسۆگهرییهوهیه. هه‌ر له‌م دوو ده‌یه‌یه‌ی دوایدا چه‌ندین گه‌لی دیکهسهربهخۆییان به‌ده‌ست هێنا. به‌م پێودانگهژمارهی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تا بێت له‌هه‌ڵکشان و زیادبووندایه و لیستی ئه‌ندامێتی لهنهتهوهیهکگرتووهکاندا هه‌ر درێژتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی، بڕیارێک بوو گه‌لی باشووری سودان به‌تێکڕای %98 ی دانیشتوانه‌که‌ی لهریفهراندۆمی سه‌ره‌تای ساڵی 2011 تۆماریان کرد و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش رێزی له‌و بڕیار و ئیرادهیهناو رۆژی 9.7.2011 واتهتهنها پاش 6 مانگ ده‌وڵه‌تییان راگه‌یاند. ئا له‌م دهمهکورت و پێوانه‌ییه‌دا توانییان سه‌رجه‌م زه‌مینه‌کان فه‌راهه‌م بکه‌ن و که‌ش و هه‌وای ناوخۆ و دهرهوهبخولقێنن و بانگی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ئاشکرا و بێ دوو دڵی رابگه‌ێنن.
باشووری سودان له‌راستیدا له‌بارێکی ئابووری ناله‌بار و له‌رووی فهرههنگییهوههێشتا له%80 مێینه‌یان نه‌خوێنده‌وار و هیچ ستراکتۆرێکی پێویست به‌رچاو ناکه‌وێت و نیوه‌ی زیاتری دانیشتوانه‌که‌یان رۆژانه‌یان له‌یه‌ک دۆلار تێناپه‌ڕێت. بێ دوودڵیش له‌دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جارێ دوور و بێبه‌شن.
ئیدی ویست و بڕیاری سیاسی بووهشا بڕیار و سه‌رکردایه‌تی سیاسیش گه‌له‌که‌ی خۆی ده‌ستخه‌ڕۆی ئه‌وه‌نه‌کرد به‌دیار دیموکراسی بوونی سودانهوهئاوی چاوی میلله‌ته‌که‌یان دابێت و ئێشک بۆ زڕه‌خه‌ون بگرن.
چونکهباشووری سودان نه‌چه‌پ و مارکسی* کۆکراویان وه‌ک لای ئێمهههبووه، تا تۆز لهتیۆرییهشهختهکردووهکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵسێنن و نه‌هێز و که‌سانی دیکه‌یان هه‌بوو به‌ناوی ئایین* و مه‌زهه‌به رێز له‌به‌ها پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌نێن. له‌وێنده‌رێ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌رجه‌م توێژه‌کان به‌تێکڕای بیروباوه‌ڕی زه‌مینی و ئاسمانییانهوهدهنگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت دا.
له‌وێنده‌رێ چه‌پ به‌شداری خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کرد و ئۆلییهکانیش به‌ر له‌هه‌ر ده‌سته‌و لایه‌نێکی دیکه سه‌ربه‌خۆییان کردهقیبلهو نوێژیان بۆ دابه‌ست. له‌وێنده‌رێ نهعهمهلهی سه‌رمایه‌داری قوڕمیشکراو ده‌رفه‌تی بۆ رهخساندرا بوو ، نهئهمیری موسڵمان و قه‌شه‌ی کلیسهکانیان دژ به‌مارشی نه‌ته‌وه‌ییان وه‌ستانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هێزهشۆڕشگێڕهکان به‌تێکڕایان گووتاری سه‌ربه‌خۆییخوازی باشووری سودانیان فۆرمه‌له‌کرد.
له‌رێی و ره‌سمی گێڕانی ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی باشووری سوودان دا قه‌شه‌ی کاتۆلیکی (پاولینۆ لۆکودو) به‌م بۆنهپیرۆزهوه گه‌وره‌ترین نوێژێکی ساز دا له‌ژێر دروشمی : به‌خته‌وه‌ریی و سه‌رکه‌وتن بۆ تێکڕای گه‌له‌که‌مان. ئینجا له‌کۆتایی نوێژه‌که‌یدا ووتی ئاواته‌خوازم هه‌ردوو وڵات پێکه‌وه‌کار بکه‌ن.
دوای قه‌شه‌ی ناوبراو و نوێژی پیرۆزکردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وجا سه‌رۆکی په‌رله‌مان و دواتر سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت به‌ووتاری سه‌ربه‌رزی و شانازی‌کردن به‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه دڵی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان شاد کرد. به‌م ههنگاوهگرنک و ههستیارهلهو ههلومهرجهسهختهدا گه‌وره‌ییان بۆ خۆیان له‌مێژوودا تۆمار کرد.
له‌وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌میری موسلمانانی کوردستانی سعودییه که‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و به‌ناوی کورد و خوێنی شههیداکانییهوه گه‌مه‌ده‌کات، له‌به‌رده‌م مارشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی‌دا ڕانابێت؟! گه‌ر سه‌رکرده‌کانی کورد و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ده‌ستووره‌که‌ی کوردایه‌تییان بکردایه‌و کوردانهبنووسرابایهتهوه، وا یاسایه‌کی کوردایه‌تیش ده‌بوو هه‌بوایه سزای توند و جه‌رگبڕی ئه‌و ئه‌میره‌و هه‌موو هاوشێوه‌کانی بدایه‌و له‌و ماف و ئیمتیازانه‌ی هه‌یه‌تی رووت ده‌کرایه‌وه.
به‌ڵام کاتێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوو حیزبی کوردی دروستیان کردووه، نهئاوهزی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌و نهبهرنامهو پلانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانیان کێشاوه‌و نهخهبات بۆ به‌ها و سیمبۆڵهنهتهوهییهکان ده‌که‌ن. ئیدی ئهمانهبۆ ده‌بێ له‌سه‌ر کوردایه‌تی ببنهماڵ و کۆمه‌نیستی حیکمه‌تی بۆ خۆڵ له‌چاوی خه‌ڵکی ده‌که‌ن و بۆ چ مه‌رامێک په‌لامارمان ده‌ده‌ن؟!
سه‌رکردایه‌تی باشووری کوردستان (پارتی و یه‌کێتی) جگه‌له‌وه‌ی له‌پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا هاو گووتار و هاو بیر‌و بۆچوون نین، وا هه‌ر لایه‌کیان بۆ خۆ دزینهوهلهبهرانبهر به‌رپرسیارێتی و شکستی گووتاریان له‌م بواره‌دا، به‌شێوازی جیاجیا کهوتوونهتهپاساو هێنانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی جیاوازی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی نێوان کوردستان و باشووری سودان.
پارتی هێشتا هه‌ر خه‌ریکی کوتانی خه‌ڕه‌کی 11ی ئازاری 1970 یهوهک ده‌ستکه‌وتێکی تاقانه‌و بێ وێنه و یه‌کێتیش له‌رێی چاودێرهسیاسییهکانییهوه له‌بری داگیرکه‌ران باس له‌وه‌ده‌که‌ن هه‌لومه‌رجی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هێشتا!! هه‌ر له‌بار نییه.
گاڵته‌جاڕی له‌وه‌دایه هه‌ر نه‌بێت له‌باشووری کوردستان دا ئێمه زیاتر لهدهیهیهکه ریفه‌راندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان ئه‌نجام داوه‌و مێژووی بزوتنه‌وه‌که‌مان کۆنتر و ژماره‌ی شه‌هیدانمان پترتر و پانتایی رووبه‌ری خوێنی شه‌هیدانمان فراونتره.
له‌وه‌ش گاڵته‌جاڕیتر په‌یامی سه‌رۆکی ههرێمهبۆ باشوری سوودان کهدهنووسێ:
(به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێوه، ئه‌زموونێکی زیندووه سه‌لماندی که‌هه‌ر میلله‌تێک ئیراده‌ی سهبهخۆنوونی هه‌بێت، هه‌ر ده‌بێ رۆژێک له‌رۆژان بگاتهئهو ئامانجه.).
مه‌گه‌ر کورد ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نییه؟! به‌ڵێ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌درێژایی خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی تێکۆشاوه، وه‌لێ ئهوهسهرکردایهتی سیاسی کورد و حیزبه نارهسهنهکانێتی زیاتر له‌داگیرکه‌ران دژ به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌نییه په‌یتا په‌یتا به‌بۆنه‌و بێ بۆنه له‌به‌رده‌م میدیای دوژمنان دا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیران ناو زهد ده‌کرێت. ئاخر شاعیریش بۆی ههیهخهون ببینێ و خه‌ونیش به‌شێکی زیندووی ئاوات و ئامانجی ژیانه. ئه‌وه‌تا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا رۆژانهبهچاوی خۆمان هاتنه‌دی ملیۆنه‌ها خه‌ون ده‌بینین !.
**له‌په‌راوێزی سه‌ربه‌خۆیی سودان دا…..
له‌م ماوه‌یه‌دا جارێکی دیکهبزووتنهوهی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان کوردایه‌تی که‌وته‌وه به‌رشاڵاوی کۆمۆنیستی کرێکاریی قورمیشکراو. من ناویان ده‌نێم عه‌مه‌له‌ی سه‌رماداری و شیرمژی شۆفێنێتیی مه‌نسوری حیکمه‌تی.
شه‌ڕی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه له‌بنه‌ڕه‌تدا شاڵاوهێنانهبۆ سه‌ر کوردایه‌تی نه‌ک ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی و یه‌کێتی.
کوردایه‌تیش واته:
بزووتنه‌وه‌و خواستی نه‌ته‌وه‌و خاکێکی داگیرکراو و دابه‌شکراو، سێداره‌که‌ی شێخی پیران و پێشه‌وا و له‌یلا قاسم و زیلان، مانای رووبارێ له‌خوێنی شه‌هیدان و زه‌ریایه‌ک له‌فرمێسکی دایک و خوشکی جگه‌رسووتاو، واته ئاهی ساردی ملیۆنه‌ها منداڵی بێ باوک و دایک ومێژووی ئه‌نفال و دیمه‌نی ژاربارانکردنی هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران هه‌زار گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ، مانای تابلۆی وڵاتێکی سوتماککراو و نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆسایدکراو.
هه‌ر فه‌لسه‌فه‌و دید و بۆچونێک به‌های ره‌وا و پیرۆزی ئه‌م راستییانهلهخۆنهگرێ و داکۆکیان لێ نه‌کات و له‌پێناویاندا تێنه‌کۆشێت، ئهوهپهڕپووتی سیاسییه‌و دروشمه‌کانیان نرخی سهلکهتورێکی ڕزیویان نییه‌و نامێنێت.
شایانی باسهخوێندنهوهو پێناسه‌کردنی سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، سه‌ره‌تای ئه‌و زۆنگاوه بۆگه‌نه به‌دیار ده‌خات کهعهمهلهی سه‌رمایه‌داریی حیکمه‌تی بنیاتی بیر و بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌و ئه‌و راستییهئاشکرا ده‌کات، که‌تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک نالۆگیكی و نا واقیعی له‌بارودۆخی کوردستان ده‌نۆڕن و ئه‌رزشی فیکری و مۆڕاڵییان چه‌ند نزمه.
من گومانم له‌وه‌دا نییهکهئهوان به‌ر له‌که‌سانی دیکه ده‌زانن پارتی و یه‌کێتی کوردایه‌تی ناکه‌ن، وه‌لێ ئه‌مان بۆ شوێنهوونی له‌پشت پارتی و یه‌کێتییه‌وه ده‌یانه‌وێ گورزی خۆیان له‌کوردایه‌تی بوه‌شێنن و تۆمه‌تی بۆ داتاشن. ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێیان سپێردراوه ده‌یسه‌لمێنێ دارده‌ست و ئامێری ئاماده‌کراو و کۆککراوی کێ و کوێن و بۆ وا دژه به کوردایه‌تین. بێ هۆ په‌لاماردانی کوردایه‌تی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ستراتیژه تاکه ئه‌رک و فه‌رمانی جه‌وهه‌رییه له‌ئه‌ستۆیان نراوه‌و هه‌ر ئانوساتێ داوایان لێ‌کرا دهکهونهگهڕ و به‌خه‌یاڵی خاو و فه‌لسه‌فه‌ی یۆتۆپیاییانهوه ده‌ست به هه‌له‌که‌سه‌ما بۆ ئاغاکانیان ده‌که‌نه‌وه.
حیکمه‌تی شۆفێنی له‌وتاری” میلله‌ت و ناسیۆنالیزم و به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری” دا ساڵی1994 لهبڵاوکراوهکهیاندا ئینته‌رناسیونال بڵاوکراوه‌ته‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و باسه‌نه‌ی حیکمه‌ت مه‌تره‌حی کردوون، جگه‌له‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی زانستییانه‌و بابه‌تییانه‌یان نییه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقیعی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وتی مێژوویی مرۆڤایه‌تییه و لێوان لێوه لهشۆفێنێتی فارسچێتی و شین و واوهیلاکردن بۆ ته‌مامی سه‌رزه‌مینی ده‌وڵه‌تی ئێران.
حیکمه‌ت و به‌رنامه کۆمۆنیستێکهی تا پێش داڕمانی شوره‌وی به‌نووسین له‌گه‌ڵ مافی میلله‌تان له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندان، ساتێ شوره‌وی داده‌ته‌پێ، حیکمه‌ت تووشی شۆک و دڵه‌خورپێ ده‌بێ، نه‌کا چاره‌نووسی ئێرانیش بهرووخان بگات زوو به‌زوو پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له‌بیروبۆچوونه‌کانی. ئاخر حیکمه‌تێ که‌هه‌موو وجودی سیاسی و فیکری و مه‌عنه‌وی و رۆشنبیریی خۆی له‌جه‌وهه‌ر و بنچینه‌دا وه‌ک کۆمونیستێکی ته‌قلیدی له‌سه‌ر ئێرانچێتی سه‌وز کردووه، چۆن ناکه‌وێته خه‌می وڵاتهداگیرکهرهکهیهوه. له‌و نووسینه‌دا دوای جوینهوهیهکی قسه‌کانی ستالین و مارکس و لینین، گه‌ز و مقه‌ست ده‌گرێ به‌ده‌سته‌وه‌و چی به‌قازانجی خۆیه‌تی پاڵپشتی لێ ده‌کات و بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی دیکه‌ش بۆ نموونه پرسی جیابوونه‌وه‌ی گه‌لان لای لینین ده‌ڵێ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لینین له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بووجیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ. هه‌ر بۆ خۆ دزینهوهلهمافی گه‌لان و پاراستنی ته‌مامێتی سه‌زه‌مینی ئێران گاڵته‌ی بهگوزارهی وه‌ک کرێکارانی کورد، بلوج و ئازه‌ری دێت. حیکمه‌ت به‌وانه‌شه‌وه ناوه‌ستێ ده‌ڵێ: مه‌قوله‌کانی میلله‌ت و ناسنامه‌ی میللیش له زۆر حاڵه‌تدا ناڕه‌سه‌ن و ده‌ستکردن.
حیکمه‌ت لهوهتۆقیوه که‌مافی چاره‌نووس به‌واتای پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت لێکده‌داته‌وه. دروستیش هه‌روایه. ئێ چۆن ئێران بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و مێشکی کۆمۆنیسته‌کانی کورد و ئازه‌ری و بلوجی به‌باسی مافی چاره‌نووس ئاو بادات که‌ئه‌مه‌ش دەکاته پارچه‌پارچه‌بوونی ئێران و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و بلوجی و ئازه‌ری.
ئه‌رکی ئه‌و هه‌مان ئه‌رکی ئه‌و پاسدارهیه که‌پاسه‌وانی له‌سنووری ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کات. ئیدی گرنگ نییه هه‌ڵگری کام ئیدیۆلۆژیه و له‌تاران، لهمالومه له‌به‌غدا یان له‌له‌نده‌ن داده‌نیشێ. ئه‌وه‌ی داواکراوه گه‌ره‌که فه‌رمانی پاراستنی ئێران جێبه‌جێ بکات.
نموونه‌یه‌کی نزیکی بابه‌ته‌که‌مان لێره‌دا تێهه‌ڵکێش ده‌که‌م تاوه‌کو راستی مه‌سه‌له‌کان باشتر ئاشکرا بن. ساڵی به‌و عه‌یامه، هونه‌رمه‌ندی کورد شه‌هرامی نازه‌ری له‌ئه‌ڵمانیا کۆنسێرتێکی کرد به‌رنامه‌که‌ی دوو رۆژ بوو. رۆژی یه‌که‌م به‌فارسی و دووه‌م ده‌بوو به‌کوردی ستران بچڕێت.
کاتێ رۆژی دووه‌می کۆنسێرته‌که‌ی چووم بۆ شوێنه‌که ته‌ماشا ده‌که‌م داروده‌سته‌ی حیزبی حیکمه‌تی ئێرانچی قهڕهباڵغییهکیان له‌به‌رده‌م هۆڵه‌که‌دا دروستکردووه‌و خۆیان ووته‌نی ئیعلامییهکیان ـ به‌یاننامه‌یه‌کیان ـ ده‌رکردووه به‌ناونیشانی”ناسیونالیزم له‌ژێر په‌رده‌ی موزیک‌دا”. منیش لهقهڕهباڵغییهکهچوومهپێشهوهو به‌یاننامه‌یه‌ک وه‌رگرت. پرسیم: دوێنێ که‌به‌رنامه به‌فارسی بوو بۆ ناسیونالیزم نه‌بوو، ئیمڕۆ که به‌کوردییه بۆ ناسیونالیزمه؟… هاورێیکانی حیکمه‌ت به‌کورتی و به‌گوێره‌ی شه‌رایه‌تی زه‌ینی و عه‌ینی تێ‌یان گه‌یاندم ئه‌م جۆره کارانه، قسه‌کردن و گۆڕانی ووتن و شتی وه‌هایی به‌غه‌یره زمانی فارسی زیان به نیشتمانی ئێران ده‌گه‌ێنێ.
ئهوهکۆمۆنیستی حیکمه‌تی و ئه‌مه پاسداری خومه‌ینی هه‌ردوو یه‌ک داوایان هه‌یه کورد نه‌بین و ئێرانی بین. ئه‌مه‌ش ترسناکترین گورزهبۆ لێدانیکوردبوون.
ویست و خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌رباری ناحه‌زانی ناوخۆ و دوژمنان و داگیرکه‌رانی ده‌ره‌کی له‌ئاسۆوه دیاره‌و گه‌له سه‌ربه‌رز و فیداکاره‌که‌مان به‌ئیراده‌ی خۆی به‌دەستی دێنێ و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ئاسته‌نگیش ده‌چنه زبڵدانی مێژووی ڕه‌شه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی لهزۆنگاودا بژی هه‌ر قه‌وزه ده‌گرێت و سه‌رئه‌نجام بۆگه‌ناو ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌یشی له‌دین و ئاینیدا پێگه‌ی شیاوی خۆشه‌ویستی نیشتیمان و به‌های نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت کافر و زه‌ندیقه.
سه‌رنج: ده‌سته‌یه‌ک له‌هاوبیرانی هێژام وه‌ڵامی بیروبۆچوونه‌کانی کۆمه‌نیستی حیکمهتییان دایه‌وه. به‌راستی له‌مێژ ساڵهبهو باوه‌ڕه گه‌یشتووم هه‌رگیز به‌زمانی زانست و شێوازی ئه‌کادیمی و نووسینی بابه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا گفتوگۆ نه‌که‌م و نه‌کرێت، چونکهئهمانه هه‌و نین و له‌و رۆژه‌وه‌ی دروست کراون مایه‌پووچ خراونهتهبازاڕهوه.