كێ خاوه‌نی ئه‌و ووڵاته‌یه؟
دیدار نانه‌كه‌لی
مێژووی كوردستان ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه, كه ئه‌و ووڵاته له چه‌ند سه‌رده‌مێك و به‌چه‌ند قۆناغێك ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌ت و شاڵاوی ته‌عریب تەفریس و تەتریک کردن بۆتەوە.
به‌عه‌رب كردنی كوردستانی ئێراق و سوریا بەشێوەیەکی ئەوەندە بەرفرەوان بووە کە ئاسەوارەکانی تاکو ئێستاس زیندوو ماوون.
كه به‌هێزترین و دیارترینیان له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و ڕاگواستنی به كۆمه‌ڵ و تاكه تاكه‌ی كوردستانیان له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌رده‌ستی ڕژێمی به‌عس بوو له ناوچە كوردستانییەکانی ئێراق و جێنیشینکردنی عەرەب بوو لەجێگایان. ئێمه هه‌موو كات له ووڵاتی خۆمان وه‌كو كوردێك له ڕكابه‌ری و ململانێدابووینه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته دوژمنكاریه‌ی ڕژێمه‌كانی ناوچه‌كه. به جۆرێك گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه‌هه‌موو هه‌وڵێكمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و كرده‌وه به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه‌ی كه به‌چه‌ندین قۆناغ و به چه‌ندین ساڵ جێ به‌جێ كراون. وه‌لێ حاڵی حازر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانی له كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه و نه‌هج و به‌رنامه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشووتر به بێ ئاگا له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و ئاكار كارده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا جیا له‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گۆنگره و كۆنفرانس و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پیاوه مل ئه‌ستووره‌كانی عه‌ره‌ب له جه‌رگه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. له لایه‌كی تریشه‌وه دوو جۆر گه‌شتیار و موسافری عه‌ره‌ب و بیانی له كوردستان دا هه‌ن. یه‌كێكیان , ئه‌وانه‌ن كه بۆ كار‌و كاسبی هاتونه‌ته ئه‌و 3 شاره بێ كار‌و كاسبیه‌ی كوردستان. به‌ڵام حكومه‌ت ڕێگه‌ی بۆ خۆشكردوون له شوێنی ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نجانی ووڵاته‌كه (برایانی عه‌ره‌ب)به كاره‌كانی كوردستان هه‌ڵبستن و هاوبه‌شی خێر و بێری ئه‌و ووڵاته بن. ئه‌وه‌تا چه‌ندین دكتۆر و مامۆستای زانكۆ و كرێكار و بزنسمانی عه‌ره‌ب شوێنی هاوڵاتیانی شاره‌كانی كوردستانیانیان داگیركردووه.
بۆیە دەتوانم بڵێم شاڵاوی هاتنی دكتۆر و مامۆسشتای عه‌ره‌ب یەکێک لەو هۆكارانەیە کە دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلیژ و په‌یمانگاكانی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاندووە و ئاستی خوێندنی باڵاش به تایبه‌تی ماسته‌ر و دكتۆرا مه‌نگی تێكه‌وتووه و كه‌وتۆته ئاستی مه‌حاڵ و لوتكه‌ی ئه‌سته‌می, چونكه ئه‌و كه‌لێنانه به پیاوه شیاوه عه‌ره‌به‌كان پڕكراوه‌ته‌وه و حكومه‌ت ده‌ستی كاری عه‌ره‌ب و كار و خزمه‌ته‌كانی ئه‌وانی پێ چاكتره له هه‌وڵ و حه‌زه په‌نگ خواردووه‌كانی خۆمان. ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و رێژه زۆره‌یانه‌وه گرفتی نیشته‌جێبوون چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی جاران زه‌ق بۆته‌وه و ئێستا گه‌وره‌ترین بازرگانه‌كانی مامه‌له‌ی زه‌وی و خانوو له كوردستان، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن. به جۆرێك بوونه‌ته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌تا لوتكه‌ی نرخی خانوو و زه‌وی له ناوچه‌كانی كوردستان. دووه‌میشیان: ئه‌و موسافرانه‌ن له تاو نا ئارامی و ئاڵۆزی بارودۆخی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری ئێراق خۆیان خزاندۆته ناوچه‌كه و له گه‌شت و گوزاری كوردستان دان. به جۆرێك ئێستا له ناو شار و سه‌یرانگا و بازاڕ و كوچه و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه حه‌شامه‌تی جه‌نجاڵی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین وات لێ ده‌كه‌ن له‌ناو شاره‌كه‌ت, خۆت به نامۆ و غه‌ریبه بزانیت.هه‌موو شوێنێكیان لێت داگیركردووه و ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌شتیان شێواندووه. به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا به پێی ڕاپۆرته‌كانی پۆلیس و ڕاگه‌یاندن, چه‌ندین حاڵه‌تی دزی و ده‌ست درێژی و شه‌ڕ و گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه. ده‌چیته هه‌ر لایه‌ك له‌به‌ر بوونی حه‌شامه‌تی ئه‌و به‌ناو گه‌شتیارانه نا‌توانیت وه‌كو هاوڵاتیه‌كی شاره‌كه‌ی خۆت سه‌ر هه‌ڵبێنی. له كاتێك ئه‌وانه جگه له زیان وبێزاركردن هیچ سودێكی دیكه‌یان نیه. ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر هه‌مان شێوه و ئاكار و كرده‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕژێم, به چاوی نه‌زان و بێ ده‌سه‌ڵات و خۆش باوه‌ڕ و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی پله دوو سه‌یری كوردستانیان ده‌كه‌ن له‌نێو ماڵی كوردان خۆیان. به‌جۆرێك وه‌كو ئه‌وه‌ی كوردێك باربێت له‌سه‌ریان فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌ن به عه‌ره‌بی بدوێن و چۆن ده‌بێت له ئێراقی عروبه‌دا بژیت و عه‌ره‌بی نه‌زانیت قسه بكه‌یت. بڕۆیته هه‌رشوێنێك ڕووبه‌ڕویان ده‌بیته‌وه, چونكه ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و هه‌رێمه بێ خاوه‌نه. زارت به كوردی بجولێنیت وه‌ڵامت نادرێته‌وه و ناچارت ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌سڕه ژیان به‌سه‌رببه‌یت له ماركێت و باخچه و چێشتخانه و سه‌یراگا و شوێنه گشتیه‌كان گوێ له میوزیك و گۆرانی عه‌ره‌بی بگریت و ئه‌گه‌ر داواكاری و كارێكت مه‌به‌ست بێت به زمانی شیرینی عه‌ره‌بی قسه‌بكه‌یت. له ئێوه ده‌پرسم وه‌كو كوردێك ئه‌گه‌ر به‌هه‌رمه‌به‌ستێك له‌و هه‌رێمه قاچت خزاندبێته ده‌ره‌وه, زاتی ئه‌وه‌ت كردووه به زمانی دایكت زار بجولێنیت؟ ناچار نه‌كراویت له شوێنی كار و پیشه و میواندارت به زمانی ووڵاته بێگانه‌كه گفتوگۆ بكه‌یت به شێوازێكی زۆر شیرین و دروست؟، ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین جگه له زمانه به‌سته‌زمانه‌كه‌ی كوردی چه‌نده زمانی دیكه بزانین ئه‌وه‌نده سه‌ربڵندی و پڕبایه‌خه بۆمان, به‌ڵام كه‌س ناچار نه‌كرێت له‌نێو ماڵ و زێدی خۆی به زمانی بێگانه ژیانی ڕۆژانه‌ی ڕایی بكات. وه‌لێ ئه‌وه‌ی نوشووستی و نادروستی و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی كورد و كوردستانه. (بێگانه په‌رستیه).