ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌می لۆزانه‌وه تارمایی به‌سه‌ر کورده‌وه ماوە، په‌رته‌وازه‌یی و یه‌کنه‌بوونی کورده
پێم وانیه له ئیستادا سیناریۆیه‌ک وه‌ک سه‌رده‌می په‌یمانی سیڤر له‌ئارادابێت
ئیستا له‌باشووری کوردستان حکومه‌تێکی خۆجێێ کورد دامه‌زراوه و سه‌ره‌ڕای کهموکوڕییەکان رۆژ له‌دوای رۆژتهنانهت له ژێر گوشاره ژ ئۆپۆلیتیکیهکاندا بهرهوسهقامگیری وراستکردنهوهی هه‌ڵه‌کانی خۆ به‌رێوه‌بردن ده‌روات
بابا عەلی مێهرپەروەر
په‌ندێکی پێشینیان هه‌یه ده‌ڵێ”بازله بواردا ده‌گیریت”مه‌به‌ست ئه‌وەیه که ده‌بێت له ههلومهرجو ده‌رفه‌ته‌کان له‌کاتی خۆیدا که‌ڵک وه‌ربگیریت ده‌نا که ده‌رفه‌ته‌کان تێپه‌رین، زۆر دژواره مرۆڤ به‌ئامانجه‌کانی بگات.
ئه‌گه‌ر بۆ مێژوویش بگه‌رێینه‌وه ده‌رفه‌تێک که پاش شه‌ری یه‌که‌می جیهانی بۆ کورد ره‌خسا و به‌داخه‌وه به‌هۆی جۆراوجۆر نه‌یتوانی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت، له‌وانه‌یه جارێکی دیکه به‌وشێوه‌یه هیچکات دووپات نه‌بێته‌وه. هه‌رچه‌ند ناکرێت له وتارێکی کورتی ئاوادا هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی مێژووی رابردوو باس بکرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بۆنه‌دا، ئاورێک له‌و قۆناخه مێژوویه بدرێته‌وه ولانی که‌م بۆئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌ته هاوشێوه‌کاندا سوودی هه‌بێت، هه‌رچه‌ند به‌کورتیش بێت ئاماژه‌یه‌ک به به‌ستنی په‌یماننامه سیڤر وپه‌یماننامه‌ی لۆزان ده‌که‌ین.
ئه‌وبارودۆخه‌ی که پەیمانی سیڤری تیدا به‌سترا به‌کورتی بریتی بوو له:
شه‌ری یه‌که‌می جیهانی به‌تێکشکانی ئیمپراتۆری عوسمانی و سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان[متفقین] کۆتایی پێ هاتبوو، جگه له‌وبه‌شه خاکه که بۆ ده‌وڵه‌تی تۆرکیه دوای ئاگربه‌س مابوەوە دهبواباقیهکهی له‌نێوان سه‌رکه‌وتوانی شه‌ره‌که‌دا دابه‌ش بکرایه، که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی وه‌به‌ر بەریتانیای مه‌زنی ئه‌وکات ده‌که‌وت. بۆنموونه سه‌رزه‌وینی نێوان دووچۆم [بین النهرین] به‌کوردستانیشه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورکیه له‌وپه‌ری لاوازی وله هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو، که له‌وه‌زیاتر خاکی لێ دانه‌برێت. دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتوه‌کانی شه‌ری به‌پێویست ده‌زانی.
بەریتانیا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیانده‌دا فورمێک له‌ده‌وڵه‌ت له‌ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بونیات بنێن کهملکهچیان بن. له‌وپێوه‌ندیه‌دا چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی پێکهاتن، یه‌ک له‌وانه ده‌وڵه‌تی عێراق بوو. له‌وکاته‌دا ناوچه‌کوردنشینه‌کان هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆیان نه‌بوو، به‌ڵام له‌توانایاندابوو که ببن به‌ده‌وڵه‌ت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک قه‌ڵخانێک پێش به‌هێرشی داهاتووی تورکه‌کان بۆ سه‌ر ده‌شتاییه‌کان بگرن. یان هه‌ر نه‌بێت بەریتانیا له‌کوردستان و ناوچهشاخاویهکانهوه به‌رگری هه‌م ئاسانتر هه‌م به هێزی که‌متر وله‌ئاکامدا به‌تێچووی که‌متریش بۆده‌کرێت. به‌کورتی هه‌لومه‌رجه‌که به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بوو. چ له‌رووی هه‌ڵکه‌وتوویی جوغرافیایی وچ له رووی توانای شاراویی مرۆیی.
به‌داخه‌وه له‌وماوه‌دا که‌په‌یمانی سیڤر لهگۆریدا بوو و گۆره‌پانه‌که بۆ یاری کردنی کورد ئاماده بوو، پێویستی ده‌کرد ئه‌و ئیراده که له پشت بڕگه‌کانی په‌ماننامه‌ی سیڤرو زهمینهخوڵقێنی حکوومه‌تیکی کوردی بوو، به‌هێزتر بکرایه و پلانی سه‌ر لاپه‌ره‌کانی په‌یماننامه‌که له سه‌ر عه‌رزی واقیعدا پیاده بکرایه، به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌کان به‌پێچه‌وانه و له‌ئاراسته‌ی ئاسۆیه‌کی لێڵدا ملی ده‌نا.
هۆکاری له‌بارچوونی خه‌ونه‌کانی کورد وهۆکاری هاتنه‌کایه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان ده‌کرێت بڵێێن یه‌ک بوون. چوونکوو له وماوهدا له‌لایه‌ک کورده‌کان نه‌یانتوانی که‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و گشتیی کورد به‌سه‌ر به‌ر ژهوهندیه خێڵه‌کیه‌کان وململانێی نابه‌جێی سه‌رۆکانی کورد فه‌رز بکه‌ن. هه‌روه‌ها نه‌بوونی ستراتیژیه‌کی روون و یه‌کده‌ست بۆداهاتووی کورد له‌لایه‌ن خودی کرده‌کانه‌وه. له‌لایه‌کی دیکه ئهوتهوژمهی ده‌سه‌ڵاتی رۆحی وئایینی خه‌لیفه‌ی ئیسڵام واتا رۆحی ئمپراتۆری عوسمانی هه‌ر چه‌ند رووخابوو و وه‌ک په‌یکه‌ریک له‌سه‌ر عه‌رز که‌وتبوو، به‌ڵام هێشتا له‌مێشک و ده‌ماری هه‌ندێک له‌سه‌رکرده‌کانی کوردا زیندوو بوو. بۆیه ببوه ده‌ستمایه پاشماوه‌کانی ئیمپراتوری له ده‌وڵه‌تی تورکیه وهاندانی ئایینی کورده موسڵمانه‌کان به‌دژی بەریتانیایهکان و هاتنه‌کایه‌ی جیهاد به‌دژی کوفار!! واتا به‌هێزکردنی ئه‌و رارایی بوونه‌ی ئینگلیزیه‌کان وبیرکردنه‌وه له ئاڵترناتیڤێکی جیا له‌حکوومه‌تی کوردی. له‌و ماوه‌دا کورد به‌گشتی به‌کرده‌وه پێره‌وی له‌سیاسه‌تی دژایه‌تی بەریتانیا وبه‌رگری له‌ئیسلام یان به‌واتایه‌کی دیکه هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له‌به‌رژه‌وه‌دی تورکان و به‌دژی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یەکانی خۆی ده‌کرد. له سیاسه‌تی ئه‌وسا وئیستای بریاربه‌ده‌ستانی جیهان یه‌ک یاساهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حیسابت بۆ بکه‌ن. ئه‌وێش ئه‌وه‌یه‌که” یان بتوانی به‌رژه‌وندیان دابین بکه‌ی، یان بتوانی به‌رژه‌وندیان بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه” له‌ودوو حاڵه‌ته‌دا ئاماده‌ن بهحیسابت بێنن، گۆێت بۆ راگرن و له به‌ر بهرژهوه ندی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی تۆیش بپاریزن. ده‌نا به بێ گۆیدان به بوونت یان نه‌بوونت، ئه‌وان رێگه‌ی خۆیان ده‌گرنه پێش. کورد نه‌یتوانی نێشانی بدات که‌به بی ئه‌و له‌و به‌شه له رۆژ هه‌ڵاتی ناهراستدا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی سه‌رکه‌وتووی شهر ناپارێزریت. (رۆحی په‌یمانی سیڤر ئه‌وه بوو که کورد له‌توانایدایه یاریکه‌رێکی سیاسی به‌هێزی ناوچه‌که‌بێت).
هه‌ر وه‌ها هه‌رچه‌ند زه‌مه‌ن تێپه‌رده‌بوو هاوسه‌نگیه‌که به زیانی کورد لاسه‌نگ ده‌بوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی تورک تاراده‌یه‌کی ئه‌وتۆ بووژابوەوه که له چه‌ندین ناوچه ی کوردستان چزه‌ی له جه‌سته‌ی بەریتانیا هه‌ڵساند و له‌ناوچه‌که هه‌ر چه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کیش بووبێت ده‌ریان په‌راندن و پێان نیشان دابوون که مه‌ترسین له‌سه‌ر به‌ر ژهوندیهکانیان. له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی تورکه‌کاندا کورده‌کانیش لایه‌ن خه‌لیفه‌ی ئیسلامیان گرتبوو. هه‌روه‌ها توانیبوویان یۆنانیه‌کان که کاتی خۆی دوای ته‌وابوونی شهر که‌ڵکیان له بێ هێزی ده‌وڵه‌تی تێکشکاوی ئیمپراتۆری وه‌رگرتبوو به‌شێک له‌رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌یان داگیر کردبوو، ده‌رپه‌رێنن. وهاوسهنگیهکه به‌قازانجی خۆیان بگۆرن. هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجه‌که به‌و ئاراسته‌دا رۆیشتبوو کە ئه‌رمه‌نیه‌کانیش له‌دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌سه‌ر خاکی تورکیه پاشگه‌زببنه‌وه. ئیستا ئه‌وه هه‌ره‌شه‌ی تورکه‌کان بوو له سه‌ر عێراق به گشتی‌و له‌سه‌ر ویلایه‌تی مووسڵ به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها تورکه‌کان له هه‌ڵخراندنی هه‌ندێک له خێڵه کورده‌کان به‌دژی بەریتانیا سه‌رکه‌و توو بوون، هه‌روه‌ها ئهوبروایه لای رۆژئاوایه‌کان دروستببووکه کورده‌کان لێهاتوو و شیاو نین بۆئه‌وه‌ی حکوومه‌تی خۆیان هه‌بی. لۆرد کرۆزن له کانوونی یه‌که‌می ساڵی 1922 دا دەڵێ: “بڕوای ته‌واوی بوه کهحکوومهته کوردیه‌که‌ی په‌یمانی سیڤری 1920 له‌رواڵه‌تدا خه‌ون بوه و به‌ته‌واوی بوه‌ته کارێکی نابه‌جێ“[1] ئه‌و هۆکارانه و زۆر هۆکاری دیکه بوونه زه‌مینه خۆشکه‌ری سازانی بەریتانیا له‌گه‌ڵ تورکه‌کانو به قوربانی کردنی ئاواته‌کانی کورد، له به‌رانبه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتنی تورکه‌کان له ویلایه‌تی مووسڵ له په‌یمانی شوومی لۆزاندا.
داخوا ئیمرۆ هه‌لوومه‌رجێکی وه‌ک سه‌رده‌می په‌یماننامه‌ی سیڤر له ئارادایه؟ ئایا باس له گۆرینی خه‌ریته‌ی ناوچه‌که ده‌کرێت؟ ئایا لۆزانێکی دیکه به‌رێوه‌یه؟.
من پێم وانیه له ئیستادا سیناریۆیه‌ک وه‌ک سه‌رده‌می په‌یمانی سیڤر له‌ئارادابێت. سروشتی کێشه‌کان گۆراون، تورکیه‌ی تێکشکاو ودۆراوی شه‌ری یه‌که‌م ئیستا هێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه وئه‌ندامێکی گرینگی ناتۆ یه، که‌له‌خۆیدا ده‌توانێ له گۆرانکارییه‌کاندا بێت، ئه‌و کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ رۆژئاوانیه، هه‌وڵده‌دات بچێته نێو یه‌کیه‌تی ئەورووپا و له‌هه‌موو گرینگتر چاوی ته‌ماحی له‌سه‌ر نیه. له‌راستیدا ئهوئاڵوگۆرانه کهبهرێوهن وئهگهریشی زۆره و له‌راستیشدا ده‌ستی پێکردووه، گۆرینی سیستیمی حکومرانی و ریژیمهکانو ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و جێگیر کردنی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دایه، نه‌ک گۆرینی سنووره‌کان.(هه‌ر چه‌ند نابێ به رههاو[مطڵق] ئه‌و سیناریۆیه ره‌د بکرێته‌وه).
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌می لۆزانه‌وه تارمایی به‌سه‌ر کورده‌وه ماوه په‌رته‌وازه‌یی ویهکنهبوونی کورده. چوار پارچه کرانی خاکی کورد وهه‌ر پارچه‌یه‌کی له ده‌ست نه‌یارێکی ئه وگهلهدا، بارودۆخێکی ناله‌باری بۆ خوڵقاندوه. هه‌ر چه‌ند ئیستا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وئاستی هۆشیاری سیاسی کورده‌کان به‌رزبوه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵگای کوردی ئیستا کۆمه‌ڵگای نه خوێنده واری ئه‌و سه‌رده‌مه نیه، ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ده‌ست سه‌رۆک خێڵه‌کان و بژارده‌کانی کورد ا نه‌ماوه و که‌وتوه‌ته ده‌ست حیزبه‌کان، رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و…هتد….
به‌خۆشییه‌وه ئیستا له‌باشووری کوردستان حکومه‌تێکی خۆجێێ کورد دامه‌زراوه و سه‌ره‌ڕای کهموکوڕییەکان رۆژ له‌دوای رۆژتهنانهت له ژێر گوشاره ژ ئۆپۆلیتیکیهکاندا بهرهوسهقامگیری وراستکردنهوهی هه‌ڵه‌کانی خۆ به‌رێوه‌بردن ده‌روات.
به‌ڵام ئایا لۆزانێکی دیکه بهرێوهنیه، مه‌ترسیه‌کان هیچکات به‌ته‌واوی له‌نێو ناچن پێشرهی یان راوه‌ستان یان پاشه‌کشه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه، به ئاستی هۆشیاری سیاسی و که‌ڵکوه‌رگرتنی به‌جێ له توانا کان وبه‌هێز کردنی هه‌ستی بروا به خۆبوون.
به‌کورتی هیوادارم له‌ده‌رئه‌نجامی ئهوئاڵوگۆره بهکردهوانه که رۆژهه‌ڵاتی ناوهراستو باکووری ئافریقای گرتوه‌ته‌وه و به‌به‌هاری عه‌ره‌بی ناوبانگی ده‌ر کردوه، چهشنێکیی دیکه لهدهرهتان وهه‌لی له‌بار بۆ کورد بره‌خسێت و دیموکراسیه‌کی وا له ناوچه‌دا ره‌گ دابکوتی که به‌بێ خوین وخوینرشتن کورد به‌ئاواته‌کانی خۆی بگات.
١.چه‌ند لێکۆڵینه‌ویه‌ک ده‌رباره‌ی بزاڤی هاوچه‌رخی کورد له نووسینی دوکتور عوسامان عه‌لی و وه‌رگێرانی کامرانجمال بابانزاده ، به‌ر گی دووهه‌م لاپه‌ره‌ی68
…………………..
نوچەنێت..
سوپاسی کەسایەتی دیار‌و شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، بابا عەلی مێهرپەروەر ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەین، بۆ بەشداریکردنی ئەم تەوەرەوە، بابا عەلی میهر پەروەر ئەگەرچی وەک سەرکردەیەکی مەیدانی خەباتی بەردەوامی هەبووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی میللەتەکەی، دوای جیابونەوەو دوو بەشبونی حزبەکەشی، هەوڵی جدی و بەردەوامی هەبووە بۆ یەکخستنەوەی هەردوو بەرەکەو بە وتار‌و نوسین و سیمینارەکانیشی بەردەوام لەهەوڵی یەکبونی گشتی لایەنەکوردییەکان بووە.