م. عەلی باپیر بۆ رۆژنامەی کۆمەڵ:
بیركردنه‌وه به عه‌قڵی عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه و نانبڕین و زیندان ئاكامێكی باشی نابێت
هه‌ركه‌س بڵێت ئۆپۆزسیۆن نازانێت چی ده‌كات، یان هه‌ر بۆخۆی تێناگات، یاخود خۆی له واقیعه‌كه گێل ده‌كات
رق و تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵك ده‌ته‌قێته‌وه‌و ئه‌ودوو حزبه كه خۆیان به حوكمڕان ده‌زانن و به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ
پاش دوو ساڵ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ، دوای زیاتر له پێنج مانگیش له خۆپیشاندانی خه‌ڵكی كوردستان و سێ مانگیش له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران، دوای چوار كۆبوونه‌وه‌ی بێئاكامی نێوان دوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار و سێ حزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ره‌وشی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و هیچ برینێكی تیمار نه‌كراوه، ئێستاش ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات هه‌ڵپه‌ساردووه تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌نگاوی جددی بۆ جێبه‌جیكردنی شه‌ش پاكێجه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌نێن.
له‌م گفتوگۆیه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئۆپۆزسیۆن، باس له‌و دۆخه ئاڵۆزه ده‌كات و خاڵیش ده‌خاته سه‌ر پیت.
+ ئێستا ئۆپۆزسیۆن له چ دۆخێكدایه؟
ـ ئێستا ئۆپۆزسیۆن له حاڵه‌تی چاودێریی و چاوه‌ڕوانییدا له‌نگه‌ری گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی كه چوار كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی پێشكه‌شی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كرد، كه ئۆپۆزسیۆن چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له واقیعی كوردستاندا تێدا ده‌بینییه‌وه، چاوه‌ڕان ده‌كرا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌ست بكات به ئه‌نجامدانی چاكسازی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع، واتا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له دژی خۆپیشانده‌ران به گشتیی و ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی ناویانه وازی لێ بێنن. له دواكۆبوونهوهشدا هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنیان به ئۆپۆزسیۆن دا كه هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تیان بده‌نێ داواكارییه‌كانی ئێوه كه داوای هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه و زه‌مینه‌سازیی بۆ درێژه‌دان به كۆبوونهوهكانه، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، ئۆپۆزسیۆن نه‌ك هه‌فته‌یه‌ك، ده ڕۆژیش چاوه‌ڕێ بوون، به‌ڵام هیچیان نه‌بینی، ئیدی كۆبوونه‌وه‌كانیان هه‌ڵپه‌سارد تا هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به كردار هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌یان ده‌نێن، ئه‌مه له حاڵێكدا بۆ ئه‌وان زۆر ئاسانه، ده‌ستگیركردنی بكوژی خۆپیشانده‌ران و ڕاده‌ستكردنیان به دادگا، راوه‌ستانی راوه‌دوونانی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی، راگرتنی نانبڕینی خه‌ڵك و فه‌سڵكردن، گێڕانه‌وه‌ی بودجه كه بۆ ئه‌وان به نووكه قه‌ڵه‌مێك جێبه‌جێ ده‌كرا، ئه‌مه داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه بوون، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئۆپۆزسیۆن له حاڵه‌تی چاودێری و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان، ئایا هه‌ردوو حزبی حوكمڕان ئه‌و قسه خۆشانه‌ی ده‌یكه‌ن، ده‌یگوازنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌رزی واقیع؟
+ هه‌ندێك له میدیا، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی میدیای سێبه‌ریان له‌سه‌ره، ده‌ڵێن: ئۆپۆزسیۆن له‌ناو خۆیاندا ناكۆكن و قسه‌كانیان جیایه، ئه‌مه وایه، یان ئێوه له چیدا ته‌بان و كۆڕان؟
ـ ئه‌و قسانه راست نیین، ده‌گونجێت له هه‌ندێك جوزئیات و ورده‌كارییدا نه‌ك له ناو ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو له ناو یه‌ك حزبیشدا قسه‌ی جیاواز هه‌بێت، ئه‌وه‌ش مانای ئازادی بۆچوونه، نه‌ك جیاوازی و ناته‌بایی، به‌ڵام له شته بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا یه‌كده‌نگین، بۆ وێنه: دوێنێ من له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین و كاك نه‌وشیروان به ته‌له‌فۆن قسه‌م كرد كه ئه‌وه نوێنه‌رێك لای جه‌نابی مام جه‌لال و دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه هاتووه بۆ لای من داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه كۆببینه‌وه سبه‌ینێ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان ده‌كه‌ین، وتم: ڕای ئێوه چییه؟ من بۆخۆم ڕام له‌گه‌ڵیدا نییه، ـ بۆ زانیارییت من كاتی خۆشی ڕام له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، به‌ڵام دوو لایه‌نه‌كه‌ی تر و برایانی خۆشمان رایان وابوو كه بكرێت باشتره، من رام وابوو تا هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان لانه‌برێن نه‌چینه گفتوگۆوه، ئه‌و كات له دیمانهیهكمدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (KNN) وتم: ئه‌و كۆمه‌ڵێك دیوار و له‌مپه‌ری داناوه و ده‌ڵێت: با ته‌وقه بكه‌ین؟ ئاخر كاكه من ده‌ستم ناگاته تۆ، ته‌وقه‌ی چی بكه‌ین؟ تۆ جارێ دیوار و كۆسپهكانت لابه‌ره، ئه‌وسا ده‌توانین ته‌وقه بكه‌ین، ئه‌وه رای ئه‌وكاته‌ی من بوو ـ به‌هه‌رحاڵ، من به‌و دوو به‌ڕێزه‌ی ئۆپۆزسیۆنم وت: ئه‌وان داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بۆ رۆژی دوای كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان ده‌كه‌ین، هه‌ر یه‌كه له كاك نه‌وشیروان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دینیش وتیان هه‌مان ڕامان هه‌یه. كه‌واته ئه‌و قسه‌یه راست نییه، ئێمه له شتی بنه‌ڕه‌تییدا یهكڕاین، ئیدی له شتی بچووك و ورده‌كارییدا ئه‌وه كێشه نییه.
+ هه‌ندێكجار گوێمان له لێدوانی به‌رپرسانی لایه‌نی ده‌سته‌ڵات ده‌بێت ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن بۆخۆشیان نازانن چی ده‌كه‌ن، ئه‌م قسه‌یه راسته؟ یان ئه‌وان له پڕۆژه‌كانی ئێوه تێناگه‌ن؟ یاخود هه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان تێنه‌گه‌یه‌نن؟
ـ هه‌ركه‌س بڵێت ئۆپۆزسیۆن نازانێت چی ده‌كات، یان هه‌ر بۆخۆی تێناگات، یاخود خۆی له واقیعه‌كه گێل ده‌كات، ئه‌گه‌رنا ئۆپۆزسیۆن چۆن نازانێت چی ده‌كات؟ ئه‌وه نییه پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش به لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كردووه، شته‌كانی ئێمه زۆر ڕوونن، ئێمه ده‌ڵێین به‌و شێوه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن ئیداره‌ی وڵات ناكرێت، من ده‌ڵێم: به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه ئیداره‌ی وڵات نه ده‌كرێت و نه كراویشه، ئه‌مه ناكرێت حزب حكومه‌ت په‌كی بخات، بۆ وێنه دوێنێ نوێنه‌رێك لای دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه هات به منی وت: «كاك دكتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێت بڕینی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆن به ده‌ستی من نییه، به‌ڵكو به ده‌ستی مام جه‌لال و كاك مه‌سعووده»، ئێ ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ته بۆخۆی ده‌ڵێت بودجه به‌ده‌ستی من نییه، ئه‌مه كه‌ی وڵاتبهڕێوهبردن و ئیداره‌یه؟ شته‌كان به‌ده‌ستی سه‌رۆكی حزبن، ئیدی حكومه‌ت چییه؟ ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت با حكومه‌ت به‌ڕاستی حكومه‌ت بێت، با سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ستكراوه‌بێت، نه‌ك بێده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌پاچه بكرێت، با وه‌زاره‌ته‌كان بۆخۆیان بڕیار بده‌ن، با لق و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته و ناوچه‌كان ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری حكومه‌ته‌وه، با به‌رپرسه حزبییه‌كانی په‌كی لێپرسراوه ئیداریی و حكومییه‌كان نه‌خه‌ن، با ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ بێت، با هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش هینی حكومه‌ت بن، نه‌ك حزب، به گشتیی كاروباری وڵات به‌شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی به‌ڕێوه‌بچن و با حزب ده‌ستیان تێوهرنهدات، ئه‌مانه هه‌موو داواكاری ئێمه‌یه، ئیدی چۆن ئۆپۆزسیۆن نازانێت چی ده‌كات؟ ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر ڕوونه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وانن بۆخۆیان نازانن چ ده‌كه‌ن، ئه‌وان بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و زۆر دروشم ده‌كه‌ن، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی خۆیان ده‌جووڵێنه‌وه، تۆ ته‌ماشای ئه‌و شته عه‌جایبه بكه، ئێمه پڕۆژه‌مان پێدان، ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌وه ئیمتیازێكی زۆر گه‌وره‌یه كه ئۆپۆزسیۆن پڕۆژه‌ی هه‌بێت، كه‌چی دوایی سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌وانیش پڕۆژه ده‌ده‌ن به ئێمه! له دونیادا شتی وا نه‌بووه حكومه‌ت پڕۆژه بدات به ئۆپۆزسیۆن! تا ئێستا له دونیادا ئۆپۆزسیۆن كه چاو به‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و بارودۆخدا ده‌گێڕێت، ره‌خنه ده‌گرێت، پێشنیاز ده‌كات، پڕۆژه ده‌دات به حكومه‌ت، به‌ڵام لێره ئه‌مان پڕۆژه ده‌ده‌ن به ئۆپۆزسیۆن، باشه تۆ حكومه‌تیت چۆن ده‌بێت پڕۆژه بده‌یت به ئۆپۆزسیۆن؟ بۆچی خۆت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ت جێبه‌جێ ناكه‌یت؟ كێ ده‌ستی گرتوویت؟ كه‌واته ئه‌وان نازانن چی ده‌كه‌ن.
+ هه‌ندێك چاودێری سیاسیی ده‌ڵێن: حكومه‌ت كاتی خۆی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بووه‌و هێشتا لهسهرهڕێدایه، كه‌چی ئۆپۆزسیۆن سه‌ریان لێ شێواندووه‌و نایه‌ڵن پڕۆژه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، پرسیاری من ئه‌وه‌یه، ئێوه سه‌رتان له حكومه‌ت شێواندووه، یان خۆی سه‌ری لێ شێواوه؟
ـ كێ ده‌ستی حكومه‌تی گرتووه؟ ئێمه یان پارتی و یه‌كێتی؟ حكومه‌تێك بودجه‌ی به ده‌ست نه‌بێت، زانكۆی به‌ده‌ست نه‌بێت، ئیجرائات و گرتنی خه‌ڵكی داواكراوی به‌ده‌ست نه‌بێت، ئیتر ئه‌وه چ حكومه‌تێكه؟ كێ سه‌ری لێ شێواندووه؟ ئۆپۆزسیۆن له‌كوێ بووه‌ته كۆسپ؟ ماوه‌یه‌ك خۆپیشاندان كرا به زه‌بری هێز سه‌ركوتیان كرد و ئێستا مه‌یدان به‌ده‌ست خۆیانه‌وه‌یه و دێن و ده‌چن، ئیتر كێ ده‌ستی گرتوون؟ وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: «رمتنی بداوها وامسلت»، گرفته‌كه‌ی خۆی له ملی من پێچا و بۆخۆی هه‌ڵات، چ ڕۆژێك ئێمه په‌كی پڕۆژه و كارێكی ئه‌وانمان خستووه؟ ئه‌وان خۆیان په‌كی حكومه‌تیان خستووه.
+ كاركردن به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا و سپاردنی چاكسازییه‌كان به زه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا سه‌ری له ئه‌نجامێكی خراپه‌وه ده‌رچوو، دوایی كێ لێی به‌رپرسه، ده‌سته‌ڵات، ئۆپۆزسیۆن، یان هه‌ردوولا؟
ـ ئۆباڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه شتی به‌ده‌سته، كێ ده‌توانێت ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا چاك بكات یان تێكی بدات؟ بێگومان ده‌سه‌ڵات، ئه‌ڵبه‌ت ناڵێم ئێمه‌ش هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك ڕوومان تێناكات، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی ئۆپۆزسیۆن لێره‌دا كۆتایی دێت كه پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵات كردووه، چونكه چاككردنی ئه‌م دۆخه پشكی شێری بۆ ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر خراپیش بكرێت پشكی شێر له زیانه‌كاندا هه‌ر بۆ ئه‌وانه، چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن و به‌رپرسیارن له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك، بۆیه لای خودا و خه‌ڵك به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی هه‌ن ئاواش بڕۆن، كه‌واته زۆر بێباكانه، زۆر به لهخۆباییبوانه، زۆر خه‌ڵك بهكهمسهیركردنانه، مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامی باشی نابێت، عه‌ره‌ب په‌ندێكی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێت: «الظهور یقسم الظهر، الغرور یقسم الظهور» له‌خۆباییبوون پشتان ده‌شكێنێت.
+ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كیانی سه‌ربه‌خۆ نییه، له ژێر چاودێریدایه، ئایا چاودێره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، تا كوێ راده‌وه‌ستن و سه‌رئه‌نجامیش یه‌خه‌ی كێ ده‌گرن له خراپبوونی ره‌وشی هه‌رێمه‌كه؟
ـ ئه‌وه‌نده‌ی من بینیومن ئه‌وان ده‌ڵێن: ئێمه ده‌ست وه‌رناده‌ینه كاروبارتان، به‌ڵام رای خۆشیان هه‌یه، لای ئه‌وان هه‌ر سیستمێكی سیاسیی بوونی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نه‌بێت به كه‌ڵك نایه‌ت، بوونی ئۆپۆزسیۆن مه‌رجی حكومه‌تی دیموكراسییه، من باسی پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی خۆمانم بۆ كردوون، ئه‌وان پێیان سه‌یره، ده‌ڵێن: بۆچی لێتان وه‌رناگرن؟! بۆچی لێتان نایه‌نه پێشێ، بۆچی له جیاتی سوپاستان بكه‌ن نانتان ده‌بڕن؟ جا ئه‌وان ئه‌مانه‌یان پێ سه‌یره، ئێمه كه دۆخه‌كه‌مان ئاوایه و هه‌موو جارێك مام جه‌لال ده‌ڵێت: «ده‌ڵه‌مه‌یه»، كه هه‌رواشه، كه‌واته ئه‌مه ده‌بێت وامان لێ بكات له‌خۆ بایی نه‌بین، له خه‌ڵك بێمنه‌ت نه‌بین، نه‌ك ئه‌وه بكه‌ینه پاساو بۆ قسه‌نه‌كردن، چونكه هه‌ندێكجار ده‌ڵێن: مادام ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆمان نییه با لێیگه‌ڕێین، خۆ ئه‌گه‌ر لێیگه‌ڕێین خراپتر ده‌بێت، ئایا سه‌ری له‌گه‌نده‌ڵی و تێداچووندا تیابچێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه كیانمان نییه ده‌بێت له‌وانه‌ی كیانی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه زیاتر ده‌ربه‌ستی كه‌موكووڕییه‌كان ببین، چونكه ئه‌وان چهترێكیان هه‌یه له‌ژێریدا پارێزراون، به‌ڵام ئێمه چوارچێوه‌یه‌كمان نییه بمانپارێزێت، كه‌موكووڕییه‌كان زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
+ ئه‌م قۆناغی متبوونه‌ی نێوان ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن تۆ پێشبینی ده‌كه‌یت به‌ره‌وكوێ بڕوات و ئۆپۆزسیۆن تا كوێ راده‌وستێت؟
ـ دوێنێ له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان و مامۆستا سه‌ڵاح قسه‌م كرد، وتم: به پێویستی ده‌زانم خۆمان له‌م نزیكانه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، هه‌ردووكیان وتیان باشه چ كاتێكتان پێ باش بوو دیاریی ده‌كه‌ین و كۆ ده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاو بنێن وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان ناردووه بۆ لای من و ئه‌مڕۆش كاك كۆسره‌ت هاتبوو، رۆژی دیكه‌ش لای مام جه‌لال و كاك دكتۆر به‌رهه‌م و كاك مه‌سعووده‌وه هاتبوون، بیستووشمانه به‌نیازن وه‌فدی جیاجیا بنێرن بۆلای هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن تا به جیاجیا له‌گه‌ڵیان كۆ ببنه‌وه، پێشتریش خه‌ڵكی دیكه‌و لایه‌نی دیكه هه‌وڵی داوه، ئێمه ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ش ئارام ده‌گرین تا بزانین ئاخۆ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا به رای من ده‌بێت كۆ ببینه‌وه‌و هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرین، لانی كه‌م بۆ به‌رپرسیارێتی لای خوا و لای خه‌ڵكیش، خه‌ڵك له‌و ڕه‌وشه حاڵیی بكه‌ین و باسی كار و پڕۆژه‌كان و هه‌نگاوی خۆمان بكه‌ین و بڵێین ئه‌وه‌ش مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه، ده‌بێت سبه‌ینێش ته‌حه‌مولی هه‌ر لێپرسراوێتییهك بكه‌ن به‌وبۆنه‌یه‌وه دێته سه‌ریان، ئومێدم وایه به‌رپرسانه‌تر و موتهوازیعانهتر بێنه پێشێ، ئه‌و فیز و كه‌شخه‌یی و خۆبه‌زلزانینه‌ی بۆچییه، هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆی موته‌وازیع نه‌بێت، ده‌بێت ده‌ستی له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی دیكه‌دا نه‌رمبێت، با ئه‌و خۆبهزلزانینهمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌رانبه‌رماندا بێت و له ئاستی میلله‌تی خۆمان نه‌رم و میهره‌بان بین، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «رحماو بینهم»، ئیتر هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و زیندان و ئه‌و شتانه‌ی ناوێت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌شمان هه‌ر له چوارده‌وری خۆمان بینی، خۆ دۆخه‌كه‌ی ئێره زۆر لاوازتره له یه‌مه‌ن و لیبیا و تونس و میسر و ئه‌وانه، با په‌ندی لێ وه‌ربگرین، ئێمه هه‌موومان له‌یه‌ك كهشتییداین، ئیدی ئومێدم وایه ئه‌وه‌ی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان باشه ئه‌وه بكه‌ین، دایكمان عائیشه خوای لێ رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه «كه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لێبێت) هه‌ركات له‌نێوان دوو شت‌دا سه‌رپشك كرابێت هه‌میشه ئاسانهكهیانی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌ر گوناهی تێدا نه‌بووبێت»، ئێستا ئه‌گه‌ر بێین پێكه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه خه‌رج و ئه‌ركی له هه‌مووی ئاسانتره، بیركردنه‌وه به عه‌قڵی عه‌رزی عه‌زه‌ڵات و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه و نانبڕین و زیندان ئاكامێكی باشی نابێت، ئه‌و نانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی تۆوه‌یه خوا ده‌زانێت سبه‌ینێ ده‌كه‌وێته ده‌ستی كێ، پاشان ئه‌وه‌ش بهرپرسیاێتییشه خۆ ئه‌و نانه هی تۆ نییه، هینی ئه‌و میلله‌ته‌یه ئیتر بۆ ده‌ستت به‌سه‌ردا گرتووه؟
+ زۆركه‌س وای بۆده‌چن یهكتربینینهكانی هه‌ردوو لا له پرسه‌ی دایكی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌روازه‌ی گتفوگۆكان ده‌كاته‌وه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن هیچ رۆڵێكی نابێت، رای به‌ڕێزتان چییه؟
ـ من بۆخۆم رۆشتم بۆ پرسه‌ی دایكی كاك مه‌سعوود، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری مه‌لا مسته‌فا و دایكی كاك مه‌سعوود و ئافره‌تێكی تێكۆشه‌ر بووه چووم، وه‌ك له برووسكهكهشمدا وتوومه حه‌مایل خان خه‌باتی هه‌بووه‌و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری چه‌شتووه، وه‌كو مافێكی ئه‌و له‌سه‌رمان و مافی خزم و كه‌سانی له‌سه‌رمان رۆشتووم، ئێمه بۆ پرسه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌چین، به‌ڵام پێم وانییه خه‌ڵك بۆیه چووبن بۆ پرسه تا ئاخۆ كاك مه‌سعوود دڵی نه‌رم ده‌بێت یا نا، كاك مه‌سعوود خۆیشی هه‌ندێك قسه‌ی كردبوون كه هیواداره ببێته هیوای ئاشته‌وایی، ده‌ی ئاشته‌وایی چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌ت نه‌بێت، تۆ نانم ببڕیت، خه‌ڵك بگریت، حساب بۆ خه‌ڵك نه‌كه‌یت، حزبه‌كه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بگرێت و هه‌موو شتێك ئیفلیج بكات، ئیتر ئاشته‌وایی چی؟ كاتێك ده‌بێت باسی ئاشته‌وایی بكرێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی بێت، كاتێك مه‌عقووله باسی ته‌بایی بكرێت كه رێزلهیهكگرتن هه‌بێت، عه‌داله‌ت به‌رقه‌راربێت، به‌هه‌رحاڵ ئومێدم وایه زه‌مینه‌سازیی بكات، به‌ڵام بڕوام وانییه بیكات، نه من، نه كاك نه‌وشیروان، نه مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین و نه كه‌سی دیكه‌ش بڕوای وانییه ئه‌وه رۆڵێكی وای هه‌بێت، چونكه بۆ ئه‌وه‌ش نه‌چووین، من وه‌كو ئه‌ركێكی شه‌رعی، نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رشانم رۆشتووم، هه‌روه‌كو چۆن بۆ پرسه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌چین، به‌ڵام پرسه‌كه‌ی ئه‌وان جیاوازی هه‌یه به حوكمی پێگه سیاسییه‌كه‌ی كاك مه‌سعوود و دایكیشی وه‌ك ئافره‌تێك به حوكمی ڕابوردوویه‌كی مێژوویی و سیاسیی، بۆیه مافێكی زیاتری له‌سه‌ر شانمانه‌و ئێمه‌ش رۆشتین.
+ تۆ وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ئایندهی هه‌ردوولاتان چۆن ده‌بینیت؟
ـ ئه‌گه‌ر له یادتان مابێت كاتی خۆی له چاوپێكهوتنێكمدا له‌گه‌ڵ رادیۆی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا شتێكم وت، ئه‌و پرسی ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌نجام چ پێشبینییه‌ك ده‌كه‌یت؟ وتم: پێشبینییم وایه خه‌ڵك تووشی نائومێدیی ده‌بێت، كاتێك خه‌ڵك بێهیوا بوو، ده‌رگاكانی له‌سه‌ر داخرا به‌ڕاستیی ئه‌وه زۆر خراپه، ده‌بێت براده‌رانی پارتی و یه‌كێتی بارودۆخێكی وه‌كو سووریا و یه‌مه‌ن بێننه پێشچاوی خۆیان، ئێستاش هه‌مان قه‌ناعه‌تم هه‌یه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستم هه‌ڕه‌شه‌كردن نییه، ئه‌وكات هه‌ندێكیان به هه‌ڕه‌شه له قسه‌كانی من تێگه‌یشتبوون، به‌ڵام من وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ واقیعه‌كه وام وتووه‌و ده‌ڵێم، گریمان ئه‌وان وا دابنێن ئۆپۆزسیۆن هه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیی و قۆرخكردن و ناعه‌داله‌تی و حزب ببێته مڵۆزم بۆ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و زانكۆ و بازاڕ و به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه، هه‌روه‌ها بینه‌قاقای خه‌ڵك بگرێت و خه‌ڵك هه‌ناسه‌ی سوار ببێت، ئایا ده‌گونجێت ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێت؟! ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتیقه، پێچه‌وانه‌ی عه‌داله‌ت و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه، یاساكانی خودایی بۆ به‌شه‌ریه‌ت بۆ درێژه‌دانه به ژیان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ره‌سی پێده‌هێنێت، بۆیه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی خودایه، ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی له ڕابوردوودا بكه‌ین ده‌بینین كه‌ی هه‌ره‌سیان هێناوه، ئه‌وكاتانه‌ی كه سته‌م و ناعه‌داله‌تی هه‌بوون، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وما كنا مه‌لیكی القری إلا وأهلها ضالمون»، ئێمه ئاوهدانییهكانمان له‌ناو نه‌بردووه مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌مكار بووبن، ئێستاش كه‌س ناتوانێت بڵێت زوڵم و سته‌م و فه‌ساد و خراپه نییه، ناگونجێت ئه‌و بارودۆحه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، بۆیه من وا پێشبینی ده‌كه‌م، ـ كه ته‌نیا خودا‌ش له غه‌یب ئاگاداره ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌رانه له‌و دۆخه‌ی ئێستا تێیدان نه‌یه‌نه خوارێ، سیفه‌تی ته‌وازوع و واقیعبینی و خۆبهكهمگری له‌خۆیاندا به‌رجه‌سته نه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكیی به گشتیی نه‌گه‌نه ئه‌نجامێكی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك و چاره‌سه‌رێكی چاك بۆ ئه‌م ڕه‌وشه، ئه‌وه به‌ڕاستی چۆن خراپه ئاوا پێشبینی ده‌كه‌م، سه‌رئه‌نجام رق و تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵك ده‌ته‌قێته‌وه‌و دۆخێك دێته ئاراوه كه چاككردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆری تێده‌چێت و بارودۆخیش له‌ده‌ستی ئه‌ودوو حزبه‌دا ده‌رده‌چێت كه خۆیان به حوكمڕان ده‌زانن و به‌رپرسیارێتی دونیا و قیامهتیی ئه‌م گه‌له‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.