لۆزان كێشه‌ی كورد نه‌بووه و نییه!
هه‌تا سه‌یوانێكی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان نه‌بێت، نه‌هامه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه ئه‌نفال هه‌ر رووده‌داته‌وه و لۆزانی تریش به‌ڕێوه‌یه
هاوڕێ باخه‌وان
زۆرم بیستووه و زۆریشم خوێندووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیڤه‌ر و لۆزان.. زۆرێكیش رایان وایه كه زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هاتوون هۆیه‌كه‌ی لۆزانه! ته‌نانه‌ت خۆشم ماوه‌یه‌ك رایه‌كی له‌و جۆره‌م هه‌بوو!
ئه‌وه‌ی له‌و گفتوگۆ و نووسینانه‌دا نه‌مده‌بینین، خۆمان و بیركردنه‌وه‌ی خۆمان بوو! ئێستا خۆشبه‌ختانه ئه‌و رایانه كه‌مێك گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، خه‌ڵكانێك هه‌ن پێش هه‌موو شتێك په‌نجه بۆ نه‌زانیی خۆمان راده‌كێشن.. ئه‌مه پێشتر تابوو بوو و كه‌م كه‌س هه‌بوون جگه له ستاییش و ره‌شكردنه‌وه‌ی ئینشایه‌كی عاتیفییانه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازا و چه‌وساوه و چاونه‌ترس و زیره‌ك و چی و چیی ترین! به‌هیچ جۆرێك له وه‌ته‌ری هه‌ستیاری نه‌ده‌داین!.. هه‌ربۆیه ئه‌و نووسین و بیروڕایانه نه‌ك هه‌ر جێی خۆیانی نه‌گرت! به‌ڵكو بووشنه زیانێكی گه‌وره بۆ ئێمه و هۆكارێكی گه‌وره‌ش بوو كه نه‌مانتوانی له دوای لۆزانه‌وه، ببینه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین لۆزانی تر دروستنه‌بنه‌وه!.
چه‌ند جارێك چوومه‌ته لۆزان، پێش چه‌ند رۆژێكیش به‌ڕێكه‌وت به لۆزاندا تێپه‌ڕیم، هه‌رچه‌ند ده‌چمه ئه‌و شاره یه‌كسه‌ر بیری خۆمان و كێشه‌كه‌مانم ده‌كه‌وێته‌وه! هه‌موو جارێكیش ده‌ڵێم لۆزان به‌م جوانییه‌ی! به‌م ده‌ریاچه ئه‌فسووناویییه‌ی و ئه‌و چیا جوانانه‌یه‌وه نابێت ببێته هۆی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد! ده‌بێت هۆیه‌كی تر هه‌بێت..
ئه‌وه‌ی لۆزانی دروستكرد! خودی كورد خۆی بوو، بیركردنه‌وه‌ی نه‌زانانه‌ی كورد خۆی بوو! نه‌زانیی ئاغا و میر و شێخ و مه‌لاكانمان بوون! ئێمه نه‌ك ئه‌وكاته، ئێستاش نازانین به‌ته‌واوه‌تی چیمان ده‌وێت! ئێستاش له گێژاوی بوون به نه‌ته‌وه‌داین و له‌و بازنه نه‌فره‌تلێكراوه‌ی ئایا سه‌ر به‌هۆزێكین یان سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كین نه‌هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه..
لۆزان چی بكات! شێخی نه‌مر تا به‌یانی له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه حه‌ی ئه‌ڵڵای بوو!
لۆزان بڵێت چی! سه‌رۆك كۆماری كوردستان به هیچ و خۆڕایی خۆیی راده‌ستی هێزه‌كانی داگیركه‌ری ئێران كرده‌وه!
ئه‌دی لۆزان چی بكات! كه ئێمه ئێستا یادی ئیمامی خوێن و تاوان له هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه و داگیركه‌ری ئێرانیش به گولله تۆپه‌كانی چاكه‌ی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌مان ده‌داته‌وه!.
لۆزان نه‌بوو كه وه‌ك هار به‌ربووینه یه‌كتری و بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ یه‌كترمان كوشت!.
لۆزانیش نییه كه وایكردووه ئه‌نفالی یه‌كتری بكه‌ین و سوپای ئه‌م و ئه‌و بهێنینه سه‌ر یه‌كتری..
بڕوا بكه‌ن لۆزان گوناهی نییه كه وایكردبێت ناوی وڵاته‌كه‌مانی كردبێته هه‌رێم و له هه‌ر كات و ساتێك‌دا به‌شێكیمان له‌كیسدابێت..
ئه‌وه‌ی كه واهیی پێكردین ته‌نها خۆمان بووین! خۆمان و به‌س! ئێمه به‌و مێژووی هه‌زاران ساڵه‌مانه‌وه جگه له كۆمه‌ڵێك گروپی دژبه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی میرنشین و هۆز و حیزب و ئیداره و چی و چیی تر.. زۆرتر هیچی تر نه‌بووین.. هه‌تا ئه‌وه بیركردنه‌وه‌مان بێت و هه‌وڵی خۆناسین و كێشه‌كانی خۆمان نه‌ده‌ین و سه‌یوانێكی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان نه‌بێت، نه‌هامه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه.. ئه‌نفال هه‌ر رووده‌داته‌وه و دیسانیشه‌وه ده‌كه‌وینه‌وه گیانی یه‌كتری.. لۆزانی تریش به‌ڕێوه‌یه..
03-08-2011
لاهای – هۆڵندا