عه‌بدولحه‌كیم: گوزه‌ل مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین:
نه جیۆپۆڵتیكی و نه جوگرافی كوردستان موساعید نییه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
سه‌ره‌تا پێویسته هه‌موو سنووری هه‌رێم بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییمان راگه‌یاند، هه‌ندێك یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریمان بكات
بەهمەن عومەر
له‌م دیمانه‌ی ئه‌م ههفپهیفینهدا له‌گه‌ڵ میدیا عه‌بدولحه‌كیم گوزه‌ل مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین باس له گرنگی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسن ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كوردستان گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و له بواری دیموكراسیدا له دوای وڵاتانی دنیاوهین ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین كه وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ك چۆن پشتگیریان له كۆسۆفۆ كرد به هه‌مان شێوه پشتگیری له ئێمه‌ش بكه‌ن.
بەهمەن عومەر: داواكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین له لایه‌ن پارتییه‌وه چۆن ده‌بینی و له ئێستادا تاچه‌ند به داواكارییه‌كی ره‌وای ده‌زانی؟
عه‌بدولحه‌كیم گوزه‌ل: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و داوایه له سیاقی به‌رنامه‌ی پارتیدا ببینین، ئایا ئه‌و داوایه ئاماژه‌یه‌كی زیاتری پێكراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، یان جیابوونه‌وه له ئێراق، یان ئه‌وه‌تا مافی چاره‌ی خۆنووسین دروشمێكه كه پێشتریش له هه‌موو كۆنگره‌كاندا باس كراوه و دروشمێكه كه له‌وانه‌یه چه‌ندید مانا بگرێته‌وه، یه‌كێك له گرنگترین ماناكانی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر گه‌لێك ئازاده له‌وه‌ی كه سیسته‌می سیاسی و سیسته‌می كۆمه‌لایه‌تی و سیسته‌می ئابووری خۆی ده‌ستنیشان بكات، كه‌واته مه‌به‌ستیش له‌و مانایه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر گه‌لێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن گه‌لێكی دیكه‌وه فشاری نه‌خرێته سه‌ر، بابه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌و كاته‌وه هات كه كۆمه‌ڵێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقا له ژێر كۆڵۆنیالیزم بوون، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌و بابه‌ته له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان باسكرا بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر یان ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالكراو سیسته‌مێكی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر باسی مافی چاره‌ی خۆنووسین بكه‌ین، واتا مه‌رج نییه مانای مافی چاره‌ی خۆنووسین ته‌نیا جیا بوونه‌وه بێت، به‌ڵام ئازادی ده‌درێت به گه‌له‌كان خۆیان ده‌ستنیشانی شێوازی په‌یڕه‌وكردن یان موماره‌سه‌ر كردنی ئه‌و مافه.
بەهمەن عومەر: پارتی له كۆنگره‌كانی پێشوودا باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كردووه، بۆچی له‌م كۆنگره‌یه‌دا له لایه‌ن ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه زۆر دژایه‌تییان كرا؟
عهبدولحهوكیم گوزه‌ل: من ئه‌وه به لایه‌نێكی ئه‌رێنی ده‌بینم و مانای ئه‌وه‌یه كه ئێستا میدیای جیهانی و عه‌ره‌بی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دونیا هه‌موویان موهته‌من به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها ئاستی به‌شداریكردن له‌م كۆنگره‌یه‌دا جیاواز بوو له گه‌ڵ كۆنگره‌كانی دیكه، چونكه نوێنه‌ری هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی و زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئێراقیش به‌شدار بوون له‌و كۆنگره‌یه‌دا، به‌ڵام له كۆنگره‌كانی پێشتردا ئه‌و به‌شداریكردنه فراوانه نه‌بوو. بۆیه هه‌ر وشه‌یه‌ك كه تۆ له‌م مناسهباتانه به‌كاری ده‌هێنیت، له‌وانه‌یه ئه‌وان هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆری بۆ بكه‌ن، ره‌نگه بیانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك لێكیبده‌نه‌وه كه خۆیان لێی تێگه‌یشتوون، خاڵكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی سیاسیی كورد ئێستا جیاوازه له گه‌ڵ جاران، له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به شێوازی تێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌و وشه‌یه. وه‌ك ده‌زانین تا ئێستا ئه‌وان مافی چاره‌ی خۆنووسین وه‌ك داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی لێكده‌ده‌نه‌وه، كه به‌مانا زانستییه‌كه‌ی ره‌نگه شێوازی دیكه بگرێته‌وه كه جیابوونه‌وه نییه.
بەهمەن عومەر: رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت داواكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، عه‌ره‌به‌كان زیاتر هه‌وڵی دواخستنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان بده‌ن، ئه‌وه چۆن ده‌بینی؟
عه‌بدولحه‌كیم گوزهێل: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌یان سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسن راست نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و ترسه‌یان ده‌بێت، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئێراق وای بۆ ده‌چن، ئه‌وه‌یه كه پێیانوایه ئه‌گه‌ر كوردستان هێز و سه‌روه‌ت و سامان بچێته به‌رده‌ستیان، له‌وانه‌یه بتوانن سه‌ربه‌خۆیی خۆیان رابگه‌یه‌نن، یان به شێوه‌یه‌كی دیكه سیسته‌مێكی سیاسی دابنێن كه پێویستیان به ئێراق نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌وه دیوێكی لێكدانه‌وه‌ی خۆیانه، ئه‌وانیش باش ده‌زانن كه نه جیۆپۆڵتیكی كوردستان و نه شوێنی جوگرافی كوردستان موساعید نییه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. یه‌كێك له‌وانه پێگه‌ی جیۆپۆلۆتیكیه و یه‌كێكی دیكه هێزی سه‌ربازییه، هه‌روه‌ها توانای مادی و ئابووری، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆ بتوانین سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نیت. هه‌روه‌ها پێویسته فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تیشمان هه‌بێت، به‌ڵام بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده نییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆیه بۆچوونی ئه‌وانیش له‌وه ناچێت زۆر راست بێت، كه كورد له ئێستا و له داهاتووشدا بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت، واتا ده‌توانین وه‌ك هه‌رێمێك زیاتر ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه له گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی به‌هێزتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له چوارچێوه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌دا به‌رده‌وام بین، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر خه‌ونێكی تر و هه‌ر تموحێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین حكومه‌تی كوردی دابمه‌زرێنین، له‌وانه‌یه زۆر واقیعی نه‌بێت.
بەهمەن عومەر: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایهتان، كه‌سانێك پێیانوایه كه دیموكراتیزه‌كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، ناڕهواتره له داواكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی؟
عهبدولحهوكیم گوزهێل: ئێستا بارودۆخی هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیش له‌بار نییه بۆ ئه‌و بابه‌ته، ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یڵێن ته‌نیا موبهڕیڕه، به‌ڵام ئایا وه‌سیله چییه بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه، هه‌ر له (سه‌رۆك بارزانی)ـیه‌وه بگره، تا دێته لای خۆم، ئه‌وه ئاواتی كۆتایی هه‌ر كوردێك ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت، به‌ڵام خواست شتێكه و وه‌سیله‌ی ئه‌و ئامرازه‌ی كه تۆ به‌كاری ده‌هێنیت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه شتێكی دیكه‌یه، وه‌ك سه‌ره‌تا پێویسته هه‌موو سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆمان بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دواجار سه‌ربه‌خۆییمان راگه‌یاند، هه‌ندێك یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریمان بكات، هه‌روه‌ها ده‌زانین كاتێك كه ده‌وڵه‌تی یوگوسلافیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، مه‌رجێك بۆ ئه‌وه‌ی كه دان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمانه‌دا بنرێت، ئه‌وه بوو كه تاچه‌نده ئه‌و هه‌رێمانه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه حوكمی خۆیان بكه‌ن، تاچه‌نده گه‌نده‌ڵی تێدا نییه، تاچه‌نده توانیویانه هه‌موو ماف و ئازادییه‌كان بپارێزن، تاچه‌نده شه‌فافییه‌ت هه‌یه له‌كاره‌كانیاندا، به‌ڵام ئایه ئێمه ئه‌وانه‌مان كردووه تا ئێستا یان نا؟
بەهمەن عومەر: ئێستا كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی ناوه‌ندییه و باس له‌وه‌ده‌كرێت كه داواكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسن كارتێكی فشاره بۆ ئه‌وه‌ی له ئێراق پۆستی زیاتر به‌ر كورد بكه‌وێت؟
عه‌بدولحه‌كیم گوزه‌ل: من پێموانییه كه ئه‌و مافی چاره‌ی خۆنووسینه كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی باسیكراوه، ئه‌و هه‌موو ده‌لاله‌ته وه‌ربگرێت، پێشتریش له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه ئه‌و مافه وه‌ك دروشمێك باس كراوه، به‌ڵام ئیتر شێوازی موماره‌سه كردنی ئه‌و مافه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لی كوردستان كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی خۆی بڕیاری داوه كه به‌و وه‌زعه‌ی كه ئێستا تێدایه موماره‌سه‌ی بكات.