تۆپبارانی سنورەکان، شەڕفرۆشتنی هەرێمی کوردستانە بەئێران
رزگار ره‌زا چوچانی / سوید
ئەم بابەتە لە مانگی 2010.06 بڵاو کراوەتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ لەدۆخەکە نەگٶڕاوە بۆیە دیسان وەک رای خۆم و تەئکید کردنەوە لەو رایەم بڵاوی دەکەمەوە
داواكانی توركیا و ئێران و ده‌سه‌وسانی حكومه‌تی كوردستان
ماوه‌یه‌كی زۆره ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان تۆپباران ده‌كرێت و هێرشی سه‌ربازی ده‌كرێته سه‌ریان، كوردیش به‌ده‌ر له‌هاوار پێ هه‌ڵسان هیچ هه‌نگاویكی جدی هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته، ئاخر ئێمه ته‌نها میلله‌تین له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هینده‌ی حه‌زمان له قسه‌یه هێنده حه‌زمان به پلان و بریارو هه‌نگاوی مه‌نتق نییه، ناپرسین به‌راست هۆكاره‌كان چین؟
ئه‌و پاساوانه‌ی ئێران و توركیا ده‌یهێننه‌وه بۆ تۆپباران تاچه‌ند یاسایین و تاچه‌ند له جیهاندا كاری پێكراوه؟ ته‌نها خه‌ریك به هۆنینه‌وه‌ی خه‌یاڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌تفی قه‌ومی.
ده‌مانه‌وێت ئێمه مه‌یدانی هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵك بین و خه‌ڵك بۆی نه‌بێت ده‌ستمان بۆ درێژ بكات، ده‌مانه‌وێت ماڵه‌كانمان په‌نای ئه‌وانه بێت كه هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر دراوسێ، به‌ڵام دراوسێكانمان بۆیان نه‌بێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێمه، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌كانی ئێمه‌وه هێرش ده‌كه‌ن برامانن.
به‌ڕاست له‌كوێیه واقیعبینی؟ ده‌بێت هێرش لای ئێمه‌چی بێت؟ هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌سنووره‌كانه‌وه به ئاشكرا چه‌كه‌كان بنێن به‌شانیانه‌وه و به‌ڕێگا ره‌سمییه‌كاندا برۆن؟ هێرش لای ئێمه ته‌نها سنووربه‌زاندن و رۆشتنی زه‌مینییه یان هێرش زۆر شێوه‌و ڕووی تری هه‌یه؟ من ئازارم بۆ گوندنشینانی سنووری وڵاته‌كه‌م، ئازارم بۆ ئه‌و كیژۆڵه‌یه‌ی بووه قوربانی، هه‌ستكردنم به ناواقیعی رۆشنبیران و ده‌سه‌وسانی حكومه‌تی كوردستان و نامه‌نتقی بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی حزبه كوردییه‌كانی به‌شه‌كانی تری كوردستان، پیویستی كرد له‌لام هه‌ندێك دوورتر له عه‌تفی قه‌ومیه‌ت بدوێم و ئه‌م باسه بخه‌مه‌روو، چونكه نووسه‌ر و رۆشنبیران له هۆكاره مه‌نتقیه‌كه نه‌دواون و حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویستی هه‌ڵنه‌گرتووه، كێشه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
توركیا و ئێران دوو وڵاتی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، له‌بارێكی تر دوو وڵات كه دوو به‌شی كوردستان ژێرده‌سته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن و له‌و به‌شانه‌ش چه‌ند لایه‌نێكی موعاره‌زه‌ی هه‌ردوو وڵات هه‌ن كه حزبه كوردییه‌كانن و هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ش حزبی خاوه‌ن هیزی چه‌كدارن، من لێره‌دا نامه‌وێ بچمه سه‌ر ره‌وایه‌تی دروستبوونی خه‌باتی ئه‌و حزبانه یان ناڕه‌وایی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كوردستان، چونكه ئه‌وه باسێكی له‌مێژینه‌یه‌و چه‌ندان كتێبیشی له‌باره‌وه نووسراوه به‌ڵكو ده‌مه‌وێت سیفه‌ته ره‌سمیه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانه وه‌ك واقیعی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرم و له‌وه بدوێم ئه‌و دوو وڵاته ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ڕێگای هێزی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانیان سنووره‌كانی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و گوندانه‌ی كه دوای وێران بوونیان ته‌نها به‌ره‌نجی خودی گوندنشینه‌كان نه‌ك حكومه‌تی كوردستان ئاوه‌دان كرابوونه‌وه، خه‌ریكه به‌ره‌و وێران بوون و چۆڵكردنی سه‌رله‌نوێ ده‌چنه‌وه، زیانی گیانی و ماڵی زۆر به ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان ده‌گات و كوردیش ده‌سه‌وسان هه‌ر خه‌ریكی نوسین و یه‌كتر تۆمه‌تباركردنین و توانای به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه سه‌ربازیانه‌مان نییه، چونكه توانای نه‌هێشتنی پاساوی هیرشه‌كانمان نییه، ئه‌وان بۆ وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان پاساوی یاسایی به‌هێزیان هه‌یه، ئێمه‌ش عه‌تفی قه‌ومی شك ده‌به‌ین بۆ رێگرتن كه‌هیچ كه‌س به‌پولێك لێمان ناكڕێت.
به‌پێی یاسا ده‌بێت هه‌ر وڵاتێك ئه‌منیه‌تی سنووری وڵاتی دراوسێی دابین بكات و رێگا نه‌دات هیچ نه‌یارێكی دراوسێكه‌ی له‌سه‌ر خاكی ئه‌وه‌وه هیرش بۆسه‌ر دراوسێكانی بكات و ئه‌منیه‌تی وڵاتیان بشێوێنێت. ده‌رچوون له‌م پرنسیپه‌ش له‌لایه‌ن هه‌روڵاتێكه‌وه به‌مانایه‌ك له‌ماناكان به‌شداربوونه له هێرشه‌كان، بۆیه یاسا لێت ده‌خوازێت ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانت بپارێزیت و هه‌ره‌شه نه‌بیت بۆسه‌ر هیچ كام له‌وڵاتانی دراوسێت چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ده‌كرێت چاوه‌ڕوانی په‌رچه‌كردار بیت و هه‌مان شیوه چاوه‌ڕوانی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆت بكه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌وڵاته‌كه‌ی تۆوه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی دروست ده‌كرێت.
ئاخر هه‌ره‌شه شێوه‌ی هه‌یه، هێرشكردن ته‌نها بریتی نیه له هێرشی چه‌كداری به‌ڵكو به‌كارهینانی خاكی تۆ بۆ پیلان داڕشتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتێكی تر هه‌مان شێوه به‌كارهینانی خاكی تۆیه بۆ هێرشی زه‌مینی، ئه‌مه‌ش ئه‌سڵی ئه‌و پاساوه‌یه كه به‌ده‌ستی هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی توركیا‌و ئێرانه‌وه‌یه بۆ بۆردومانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان چونكه لای ئه‌وان و لای هه‌موو دنیاش رونه كه له‌ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان باره‌گای چه‌كداری ئه‌و حزبه‌كوردیانه هه‌یه كه هێرش بۆسه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن یان وه‌ك ئه‌و دوو وڵاته ده‌ڵێن هه‌ره‌شه‌ن بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی هه‌ركام له‌وان، بۆیه هه‌ریه‌ك له‌توركیاو ئێران بۆ وه‌ڵامی رای گشتی له راگرتنی تۆبباران و هێرشی سه‌ربازییان بۆسه‌ر كوردستان ده‌ڵێن ده‌بێت حكومه‌تی عێراق له‌به‌كارهینانی خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردن و بۆ پیلان دارشتنی هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كانمان ڕێ بگرێت، ڕێگا نه‌دات به چالاكی موعاره‌زه چه‌كداره‌كانمان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.! یان ئێمه بۆخۆمان رێگا ده‌گرین. داواكاری پاراستنی هێمنی سنووره‌كان و ریگه‌نه‌دان به‌موعارزه‌ی چه‌كداری و رێگرتن له به‌كارهێنانی خاكت بۆ داڕشتنی پیلان بۆ هێرش بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێت داواكارییه‌كی ره‌وایه به‌نسبه‌ت یاسای نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌مه نه‌كات ئه‌وان بۆ پارێزگاری له‌خۆیان ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره‌ی هه‌ردوو وڵات و بێده‌نگی رای گشتیی جیهانیش له ئاستیدا شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه نموونه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆرن، دیارترین نموونه شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئه‌فغانستانه، كه ئه‌مریكا به پاساوی به‌كارهێنانی خاكی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ریكخراوی ئه‌لقاعیده بۆ پیلان داڕشتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دوو مه‌رجی له‌به‌رده‌م ئه‌فغانستان دانا یان هیرشكردنه سه‌ری، یان ته‌سلیمكردنی نه‌یاره‌كانی كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان پیلانی په‌لاماری وڵاته‌كه‌ی داڕێژراوه. وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و بوونی نه‌یارانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بووه ئه‌و پاساوه‌ی كه ئه‌مریكا به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه هێرشی سه‌ربازی بكات و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به نه‌یاره‌كانیه‌وه بڕوخێنێت و وڵاته‌كه‌شیان داگیربكات، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م نموونه‌وه له عه‌تفی نه‌ته‌وه‌یی دوربكه‌وێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی كوردستان به‌راوردی بكه‌ین دوو نموونه‌ی له‌یه‌ك چوون با له ره‌وایه‌تیدا دوو لایه‌نی له‌یه‌ك جیاوازبن. رێكخراوی ئه‌لقاعیده ئامانجێكی تری هه‌بێ و حزبه كوردییه‌كان كێشیه‌كی ره‌وایان هه‌بێت له‌سه‌ری بجه‌نگن، به‌ڵام به‌نسبه‌ت رای گشتی جیهانه‌وه شتێكی تره.
واقیع ئه‌وه‌یه یاسا له دنیا فه‌ڕزی ده‌كات له‌سه‌ر كوردستان و عیراقیش له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و گرژییه‌دا چالاكیه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه سنووردار بكات، یان ئه‌وه‌تا قبوڵی هێرشه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ن.
به‌ڵام تا ئێستا بۆ داواكارییه‌كانی توركیا و ئێران حكومه‌تی كوردستان هه‌نگاوێكی مه‌نتقی هه‌ڵنه‌گرتووه كه‌جێی ره‌زامه‌ندی رای گشتی و له‌خزمه‌تی ئه‌منیه‌تی وڵات و ناوچه سنوورییه‌كانی بێت. ئاخر هه‌موو رۆژ تۆپبارانی به‌شێك له‌وڵاته‌كه‌ت و هه‌موو رۆژ ئاواره‌بوونی به‌شێك له هاونیشتیمانی كوردستان، هه‌موو رۆژ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر سنووره‌كانمان له‌چاوه‌ڕوانی داخلبوونیان به‌كوردستان، مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و به‌و هۆیه‌وه ئێستا وڵات و ئاسایشی نیشتیمانی كوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه حكومه‌تی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند فاقی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌پێی وابێت مادام خۆی بڕوای به‌م وه‌ڵامه‌ی خۆی هه‌یه. ئیدی دنیاش باوه‌ڕی پێده‌هینێت، حكومه‌تی كوردستان یه‌كێك له‌وه‌ڵامه‌كانی ئه‌وه‌یه كه تائێستا له‌خاكی كوردستانه‌وه هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر دراوسێكانمان. ئه‌وه له‌یاد ده‌كات خۆ له‌خاكی ئه‌فغانستانه‌وه هێرش بۆسه‌ر ئه‌مریكا نه‌كرابوو ته‌نها خاكی ئه‌و وڵاته به‌كار هاتبوو بۆ داڕشتنی پیلان له‌دژی ئه‌مریكا، ته‌نها خاكی ئه‌فغانستان ببووه باره‌گای خه‌لفی نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وه‌نده‌ش به‌س بوو بۆ پاساوی هیرشكردنه سه‌ری، ئه‌وه له‌بیر ده‌كات میدیاكانی دنیا لێدوانی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له قه‌ندیله‌وه ئه‌گوازنه‌وه و ئه‌وه‌ش واتای هه‌بوونی باره‌گای چه‌كداری ده‌دات.
حكومه‌تی كوردستان بۆ رێگری له‌م سنووربه‌زاندنه‌ی ئێران و توركیا یارییه‌كی هه‌رزه ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه كاری حكومه‌تی فیدڕاڵه سنووره‌كانمان بپارێزێت له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی، به‌ڵام بیری ده‌چێت كه ئه‌م خۆی به‌حاكمی كوردستان ده‌بینێت و بێ پرسی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی ئه‌م هێزی عێراق بۆی نییه ته‌داخولی شئونی كوردستان بكات. باشه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ری ئه‌م ره‌وشه بكات ئایا حكومه‌تی هه‌رێم رێگای داخلبوونی هێزه‌كانی عێراق ده‌دات بێنه ناو هه‌رێم و سنوور بۆ چالاكی موعاره‌زه‌كانی ئه‌و وڵاتانه دابنێن و رێگای ئه‌وه نه‌ده‌ن باره‌گا و بوونی چه‌كدارییان له‌كوردستای عێراقدا هه‌بێت؟؟ بێگومان نایدات. ئه‌ی ئه‌مه چ یارییه‌كی مناڵانه‌یه بته‌وێت حكومه‌تی فیدڕاڵ كێشه‌ت بۆچاره‌سه‌ر بكات و كه پێویستی به‌ناردنی هێزیش بوو رێگای نه‌ده‌یت بۆ كۆنتڕۆڵی مه‌فره‌زه پارتیزانه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه كوردیه و نه‌هێشتنی باره‌گا چه‌كداریه‌كانیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌مپی سڤیل؟ ئه‌مه چ یارییه‌كه به‌نیاز بیت رێگا بگریت له‌تۆپبارانی وڵاته‌كه‌ت و به‌وهه‌موو هێزه پێشمه‌رگه‌شه‌وه نه‌توانی سنووره‌كانت بپارێزیت رێگا نه‌ده‌ی ئۆپۆزسیۆنی دراوسێكانت بوونی چه‌كداریان هه‌بێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ت.
ئه‌مه خۆدزینه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای حكومه‌تی كوردستانه له‌چاره‌كردنی ئه‌و ره‌وشه، چونكه نایه‌وێت له‌باره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه ره‌خنه‌یه‌ك بێته سه‌ری كه ڕێگای به‌چالاكی هاونه‌ته‌وه‌كانی خۆی نه‌داوه له‌سه‌رخاكه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه له‌یاد ده‌كات كه پاراستنی سنووری باشوری كوردستان و ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته له ئه‌مڕۆدا له سه‌روی هه‌موو ئه‌و ئیعتبارانه‌وه‌یه، له‌یادی ده‌كات یان خۆی له‌وه گێل ده‌كات كه له‌كاتی ته‌مسیلكردنی حكومه‌تدا هاوسۆزی به‌و ئاشكراییه نه‌ك هه‌ر سودێكی نییه به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر بوونی هه‌رێمه‌كه‌ش، له‌یادی ده‌كات كه ئه‌و هاوسۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی نه‌رمی پێده‌نوێنێ له هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا به‌نسبه‌ت یاسای دنیاوه به پولێكی قه‌ڵپ لێی وه‌رناگیرێت.
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌تی كوردستان هه‌نگاوی جدی هه‌ڵگرێت بۆچاره‌ی ئه‌و گرفته گه‌وره و چیدی به‌م ده‌سه‌و سانییه‌وه دانه‌نیشێت. راسته ئه‌م مه‌سه‌له مادام په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه ره‌نگه ده‌ستبردن بۆ هه‌ر حه‌لێك ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دژ به‌ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان بخولقێنێت، به‌لام ئه‌م گرفته په‌یوه‌ندی به ئه‌منی نیشتیمانییه‌وه هه‌یه و به‌ر له ده‌سه‌ڵات ئه‌ركی هه‌موو دڵسۆزێكی ئه‌و وڵاته‌یه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرێت، چونكه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر وڵات هه‌ڕه‌شه‌یه له‌هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی به‌ته‌نهای ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان وه‌ك له مه‌سه‌له‌كانی تر وا لێكدرایه‌وه كه گوایه وا كراوه بریاره‌كه نه‌بێته مه‌یدانی موزایه‌داتی سیاسی بۆ لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیرانه‌وه دانوستانی به‌په‌له بكات بۆ گه‌شتنه بڕیاردانێكی به‌په‌له بۆ نه‌هێشتنی پاساوه‌كانی ئێران و توركیا بۆ به‌زاندنی سنووری ولاته‌كه‌مان ناردنی بڕیاری دانیشتنه‌كانیان بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی بڕیاره‌كه‌و دواتر دروستكردنی شاندی گشتی له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و رۆشنبیران به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و هه‌ردوو ئه‌و لایه‌نه‌ش كه‌بوونیان له‌كوردستاندا بووه‌ته پاساوی به‌زاندنی سنووره‌كانمان و ئاواره‌بوونی هاونیشتیمانیانمان.
له‌لایه‌كی تر پێویسته رۆشنبیران دوربكه‌نه‌وه و له رای نامه‌نتق و چیدی به‌دیار خه‌یاڵ و ته‌سلیم بوون به بڕوای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دانه‌نیشن، ناكرێت ته‌عاتوف له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له مه‌نتق دورمان بخاته‌وه، پێویسته ئه‌وان پێش ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به‌رله‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی رای گشتی جیهان بین خۆمان هه‌نگاوی مه‌نتق بنێین بۆ پاراستنی وڵات، چونكه ده‌بێت هه‌موو له‌یادمان بێت تا مانه‌وه‌ی پاساوه مه‌نتقه‌كانی توركیا‌و ئێران گرژی و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر سنوور كۆتا نایه‌ن. ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بێت له‌م سه‌رده‌مه‌بوو كه ئێمه پێمان وایه سه‌رده‌می به‌كار هێنانی هێز نییه له فه‌له‌سیتین قه‌ده‌غه‌كراوترین چه‌كی دنیا له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل به‌كار هات و ناره‌زایی نێوده‌وڵه‌تیش هیچی له‌مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆڕی. ئه‌فغانستان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وجودی عاقیده‌ی لێ بوو بێ ئه‌وه‌ی سنووری به ئه‌مریكاشه‌وه بێت داگیركرا و جیا له‌زیانمه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌جیهاندا هیچ رێگرییه‌ك نه‌كراو زۆر نموونه‌ی تر كه ده‌خوازێت ئێمه خۆمان خاوه‌نی بڕیاری گرنگی خۆمان بین، دروسته ده‌كریت پشتیوانی له‌مافی هه‌ركوردێك بكه‌ین له‌هه‌ر به‌شێكی كوردستان و به‌وپه‌ڕی توانا هاوكار و هه‌ماهه‌نگی شۆڕشی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بیت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌توانای هه‌رێمی كوردستان نییه خاكه‌كه‌ی بكاته مۆڵگه‌ی باره‌گای چه‌كداری لایه‌نه كودیه‌كانی به‌شه‌كانی تر، چونكه توانای به‌ره‌نگاری وڵاتانی دراوسێی نییه و دروستكردنی حه‌ساسیه‌تی سنووریش له‌خزمه‌تی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا نییه. ده‌كرێت هه‌موو ماڵه‌كانمان بكه‌ینه باره‌گای چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌و لایه‌نه كوردیانه، به‌ڵام ناكرێت بڕوای نه‌ته‌وه‌یی له حه‌ساسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بێ ئاگامان بكات كه له‌سه‌ر سنووره‌كانمان هه‌ن، ده‌كرێت ئه‌و دوو حزبه كوردیه‌ش كه بوونیان له‌كوردستان بووه‌ته هۆی به‌زاندنی سنووره‌كانمان خۆیان بگه‌نه بڕیاری مه‌نتق و چیدی نه‌بنه هۆكاری هه‌ره‌شه بۆسه‌ر باشوری كوردستان، چونكه ئه‌وان بۆخۆشیان بڕوایان به‌وه هه‌یه سه‌رخستنی ئه‌زمونی خۆبه‌رێوه‌بردنی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ گه‌شتنه مافی به‌شه‌كانی تری كوردستان. كه‌وابێت ده‌بێت له‌وه‌ش دڵنیا بن پاراستنی ئه‌منیه‌تی باشوری كوردستان و دورخستنه‌وه‌ی له‌هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێكانی ئه‌ركی سه‌ر شانی ئه‌وانیشه.
تێبینی / نموونه هێنانه‌وه‌ی القاعیده مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ئه‌و دوو لایه‌نه كوردییه‌و كێشه‌كانیان وه‌ك كار‌و كێشه‌ی ئه‌و رێكخراوه لێك بدرێته‌وه به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه بوونی ئه‌و رێكخراوه له ئه‌فغانستان بووه هۆی داگیركردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له‌كاتێكدا كه هاوسنووری ئه‌مریكاش نه‌بوو خۆ ئه‌گه‌ر تالیبان رازی بوایه به‌ده‌ركردنی قاعیده و په‌نانه‌دانی ئه‌مریكاش ئه‌و پاساوه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه ئه‌بوو با له‌خه‌ونیشی بوایه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌فغانستان و به‌شێك له قه‌زوین بگرێت و له ئێران و روسیا نزیك بێته‌وه هیزه‌كانی.