د.ئەحمەد میراودەلی:
هاوسۆزانی یه‌کێتی و گۆڕان هاوکاربوون له‌گه‌یاندنی ئه‌و پەیامەی کە پارتی جێگای نابێتەوە لەسلێمانی
ئه‌وانه‌ی کوژران، کێ بوون؟، سه‌رانی هاتوهوژهکهی به‌رده‌رکی سه‌را و منداڵه‌کانیان بوون، یان منداڵی هه‌ژار و رووته ههلخهڵهتاوهکهی به‌هه‌شته درۆزنه‌که‌ی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن بوون؟
رۆشنبیر که له‌راگه‌یاندندا داوای ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ و دیموکراسی کرد ناشێ له‌ولاوه له‌دوای مه‌لایه‌ک که‌بڕوای به‌هیچکام له‌وانه نیە ئهڵڵاوهو ئه‌کبه‌ڕ، ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ڕی بێت
گۆڕان دوای جیابوونه‌وه‌ی لهیهکیێتی، به‌رنامه‌یه‌کی ههلپڕووزاو و نیوه‌ناچلی خسته‌به‌رده‌ست، ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی لهیهکیێتی جیابێتهوهبهرنامهکهی بخاته‌به‌رده‌م هاو وڵاتییان
هاواریان ده‌کرد بڕووخێ – اڕحهل. کێ بڕووخێ ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵات بوو، خۆ یه‌کیه‌تیش شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاته بۆ باره‌گاکانی به‌ردباران نه‌کران؟
رزگار رەزاچوچانی / سوید
نوچەنێت/ گۆڤاری سڤیل
د. ئەحمەد میراودەلی لەم دیمانەی گۆڤاری سڤیل راو سەرەنجەکانی خۆی لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی کوردستان دەخاتە روو، پێی وایە لەکوردستاندا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە بونی نیە و رایدەگەیەنێت کە مەترسی لەناوخۆی کوردستان لەئارادایە.
رزگار رەزا چوچانی: رایه‌ک ههیهکهخۆپیشاندان و خۆخه‌ریک کردن به‌کێشه‌کانی ناوخۆ بچووککردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی مه‌زن، یانی پێیان وایهکاتێک ناوچهکهگڕی گرتووهدهبوو کورد گڕ بۆ جیابوونهوهبگرێت، نه‌ک کێشەکانی ناوخۆ، تۆش لهوبارهوهرهخنهت هه‌بووه، ئایا هه‌مان رات ههیهیان چی؟ هه‌ڵه‌که له‌کوێدا ده‌بینی؟
د. ئەحمەد میراودەلی: پشتگوێخستن و دابین نه‌کردنی داخوازییه‌کانی ژیانی سه‌رده‌میانه له، ئاو،کاره‌با، کردنه‌وه‌ی خه‌سته‌خانه‌و فێرگه‌و چاککردنی رێگه‌وبان و ….. چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوخۆ لهبنبهستکردنی گهندهڵییهوهتا ده‌گاته به‌رقه‌رارکردنی یاسا، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک چه‌ند مه‌زنیش بێت، وه‌لا بنرێن یان پشتگوێ بخرێن. کارێکی ناله‌باره، وه‌ک پاساوه بێ ماناکه‌ی به‌لاوه‌نانی مافی ئازادی تاکهکهسهلهپێناو چاکه‌ی کۆمه‌ڵ دا. کۆمه‌ڵ کهبریتییهلهکۆی تاکه‌کانی ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکانه ئازاد نه‌بن ئیدی چاکه‌ی کۆمه‌ڵ چ مانایه‌کی ده‌مێنێت؟ ده‌ستکه‌وتی مه‌زن که وه‌ک جیابوونه‌وه ناوت هێناوه ئه‌گه‌ر له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیاندا نه‌بێت، هیچ مهزنایێتی نامێنێ. ئه‌وجا که‌ئه‌مڕۆ بێ سه‌ربه‌خۆییش ئه‌و خزمه‌تانه بکرێن بۆ نه‌کرێن، بۆ خۆمان هه‌ڵگرین بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه نادیاره؟ به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی وه‌ها بیرده‌کاته‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چووه، چونکه ئه‌و خزمه‌تانه هۆکاری پێشکه‌وتنی وڵات و میللهتنکه بۆخۆی هه‌نگاوێکه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. هه‌ڵبه‌ت من که‌لایه‌ن و که‌سانێک شک نه‌به‌م له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌دا تێکۆشن، له‌و رایهشدا نیم خۆ خه‌ریککردن به‌کێشه‌ی ناوخۆوه هه‌وڵی بچووککرنهوهی ده‌ستکه‌وتی مه‌زن بێت، که‌شتێک له‌ئارادا نه‌بێ گه‌وره‌و بچووکیش هه‌ڵناگرێ. منیش کهرهخنهم هه‌بووه‌و ههیهدهربارهی نه‌بوونی ئه‌و هه‌وڵه‌یه.
کورد ئه‌مڕۆ سه‌ت جاران گڕبگرێ و دامرکێته‌وه نابێته ده‌وڵه‌ت و بشبێته ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکای له‌پشت نه‌بێت مانگێک به‌سه‌رپێوه خۆی راناگرێت، هه‌تا ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا نهگهیشتۆتهئهو ئاسته.... دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی کاری ده‌وێت و ئێمهههتا ئێستاش ده‌ستمان نه‌داوه‌تێ. ژێرخانی ئابووریمان دارزاوه، ئه‌گه‌ر بودجه‌که له‌به‌غداوه نه‌یه‌ت، نهسهلکهتوور و پیازمان له‌ئێران پێ ده‌کڕدرێت نه‌ئاوی حه‌یاتیش له‌تورکیا، مامۆستاکانیش بێ پاسه‌وان دەبن. من که‌ره‌خنه ده‌گرم ناڵێم بڕووخێ، ده‌ڵێم شتی له‌پێش و له‌پێشتر و” له هه‌موو شتێک له‌پێشتر” هه‌یه. ناشبێ له‌پێناو ” له‌هه‌مووشتێک له‌پێشتر” دا له‌پێشه‌کانی دیکهفهرامۆش بکه‌ین. بهڵامئۆپۆزیسیۆنی راست و رۆشنبیر ده‌بێ له‌پێش هه‌موو شتێکدا گوشار له‌پێناوی” له‌هه‌موو شتێک له‌پێشتردا” بخه‌ته سه‌ر حکوومه‌ت که ئه‌مڕۆ له‌باشووری کوردستاندا بریتییهلهدوو خاڵ، یه‌که‌م ؛ گێڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌جێبه‌جێکردنی مادده دۆڕاوه‌که‌ی 140 یش بێت، کورد گوته‌نی ” بهخشهخشیش هه‌ر حه‌له” دووهه‌میش؛ ئۆپۆزیسیۆن و رۆشنبیر – به‌خه‌سڵه‌تی رۆشنبیرییه‌وه نه‌ک بلیمه‌تی، دەبوو له‌خه‌می ره‌خسانی ژێرخان و سه‌رخانی به‌ده‌وڵه‌تبووندا بوونایه. دیاره له‌م بواره‌دا له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه ژێرخانی ئابووری دێت که، خۆی له‌بووژاندنه‌وه‌ی گونده‌کان، به‌واتای به‌رنامه‌یه‌کی پته‌و بۆ ره‌وێکی پێچه‌وانه له‌شاره‌وه بۆ گوند و بنیاتنانی کارگه‌ی پێشه‌سازی که‌له‌لایه‌که‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی خۆراک/ قوت و له‌لایه‌کیشه‌وه ده‌بێته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی چینی نێوه‌ند، بۆرژوای بچووک که‌پارێزه‌ری دیمۆکڕاسی و درووستکه‌ری نه‌ته‌وه‌یه.
گوته‌یه‌کی عاره‌بی جوان ههیهدهڵێ” ثبت العرش ثم انقش” جا ئه‌گه‌ر کارێکی وه‌ها له‌ئارادابێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێک خرابێتهلاوه، کهناشبێ وه‌هابێت، ره‌واییه‌کی تێدا ده‌بینرێت به‌ڵام ده‌زانم شتی وا له‌ئارادا نییه.
رزگار رەزا چوچانی: جارێکیان مه‌ترسی خۆت راگه‌یاند له‌وه‌ی هێشتان هیچمان نییه به‌ڵام ده‌نگی زڕهلێنین و هیتله‌ر و ستالین ئاسامان دیتهبهر گوێ، کهمندالان هانده‌ده‌ن، سنگیان بهگوللهوهبنێن بۆ مه‌رامی تایبه‌ت مه‌به‌ستت له‌م مه‌ترسییه چی بوو؟. به‌راستی ئه‌م مهترسییهلهگۆڕهپانهکهدهبینی؟، کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ده‌که‌ن؟.
د. ئەحمەد میراودەلی: لام روونه پرسیاره‌کانت لهنووسینێکمهوه له‌ژێر سه‌ردێڕی” کورد؛ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ماڵیکراو” ههلێنجاوه، ده‌زانم که‌ده‌زانی ئه‌وه نووسینێکی ره‌خنه‌ئامێز بوو له‌سه‌ر رۆڵی زۆر لایه‌ن به‌تایبه‌تیش هه‌ندێک رۆشنبیر و ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ناونراوه ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ڵامی پرسیاری پێشوو بهبهباشی و روونی په‌نجه‌م خستۆتهته سه‌ر ئه‌وه‌ی کههیچمان نییه، به‌پێویستی نازانم لێره‌شدا دووپاتی بکه‌مه‌وه. وه‌لێ کاتێک ره‌تکردنه‌وه و قبوولنه‌کردنی یه‌کدی له‌ئارادا ده‌بینین، کههێشتان هیچ ژێرخان و ژورخانێکی به‌ده‌وڵه‌تبوون به‌خۆمانه‌وه نابینم، چۆن مه‌ترسیم نه‌بێت؟ کاتێک ده‌بینم له‌هیچی نه‌بوو، ناوی به‌رده‌رکی سه‌را بکرێته سه‌رای ئازادی و حه‌وشی مه‌ککه، کاتێک کاکی رۆشنبیر له‌رۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا داوای دیمۆکڕاتی و ئازادی تاکه‌که‌س و راده‌ربڕین ده‌کا که‌چی له‌به‌رده‌رکی سه‌راش مایکڕۆفۆنهکه قۆرخ ده‌کات و رێگه نادات رۆشنبیرێکی وه‌ک فه‌رهاد پیرباڵ قسه‌بکات نه‌کا له‌گه‌ڵ رای ئه‌ودا نه‌بێت؟. ئه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئافره‌تێک ویستی شیعرێک بخوێنێته‌وه مه‌لاکان لێیان کرده هه‌ڵڵاو مایکه‌که‌یان لێ ستاند و نه‌یانهێش شێعره‌که بخوێنێته‌وه، ئه‌و رۆشنبیرانه بۆ له‌سه‌ری هه‌ڵیان نه‌دایه و به‌جه‌نابی مه‌لا بڵێن، لێیگه‌ڕێن ئه‌ویش وه‌ک ئێوهمافی هه‌یه؟، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هێماو ده‌نگی زره لێنین و هیتله‌ر و ستالین نهخاتهبهر چاو و گوێم، ئه‌ی چی ده‌یکا؟.
با پرسیار بکه‌ین ئه‌وانه‌ی کوژران، کێ بوون، سه‌رانی هاتوهوژهکهی به‌رده‌رکی سه‌را بوون، منداڵه‌کانیان بوون، یان منداڵی هه‌ژار و رووته ههلخهڵهتاوهکهی به‌هه‌شته درۆزنه‌که‌ی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن بوون؟ ئه‌وه‌نه‌بوو هاواریان ده‌کرد بڕووخێ – اڕحهل. کێ بڕووخێ ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵات بوو، خۆ یه‌کیه‌تیش شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاته، بۆ باره‌گاکانی به‌ردباران نه‌کران؟ لێکدانه‌وه‌ی من بۆ ڕووداوه‌کانی مانگی شوبات” سه‌تخۆزگه رووی نه‌دایه” و پارتیش هه‌تا بڵێی تێیدا تاوانباره، وه‌ڵامێکی توند بوو بۆ پارتی – جارێکی دیکه له‌سلێمانی جێت نابێته‌وه.
بۆخۆت ئاگاداری هه‌ر ئێستا کە خەریکی ئه‌م دیمانەین، کاک نه‌وشیروان چی گوت له”که‌ی ئێن ئێن” وه. به‌ڵێ، مه‌ترسییه‌که له‌ئارادیه و لایه‌نه‌کوردییه‌کانی خۆمان ئه‌و مهترسییهن، له‌هه‌ولێر و دهۆک نابێ گۆڕان هه‌بێت و پارتیش نابێ بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی. مێژووی خۆمان سه‌لماندوویه که‌هه‌تا یه‌کتری ره‌تکردنه‌وه و قبووڵنه‌کردنی یه‌کدی له‌ئارادابێت ئه‌و مه‌ترسییه‌ش هه‌ر ده‌مێنێ.
رزگار رەزا چوچانی: تۆ خوێندنەوەی خۆتت هەیە بۆ رووداوەکان، با لەتۆ بپرسین بۆچی بارەگای یەکێتی بەردباران نەکرا؟. چی خوێندنەوەیەکت بۆ قسەکانی کاک نەوشیروان هەیە ئایا ئەگەری مەترسییەکی حەتمی دەبینی لەقسەکانیەوە یان چی؟.
د. ئەحمەد میراودەلی: بهردهباراننهکردنی باره‌گای یه‌کیێتی، ده‌شێ لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بکرێت، یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی کورد له‌به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی زێدهلهدوو ههزارساڵهمانهوه له‌لایه‌ن رێژیمی بیانییه‌وه، خۆشیمان له‌ده‌سه‌ڵات نایه‌ت، خۆپیشانده‌رانیش رهنگهتهنها پارتییان به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات زانیبێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆکاری تایبه‌تی ههیهکهئێرهجێگهی به‌دواداچوونی نییه. دووهه‌م؛ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆماندا راستگۆبین، ده‌بێ ئهوهبسهلمێنین که‌گۆڕان ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له‌ئاراسته‌کردنی خۆپیشاندانه‌کان، ده‌شێ سۆزی یاری دێرین و هیوای پێکهاتنهوهچهپهرێک بووبێت له‌هێرش بردنه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کیێتی. ههرچهندهبڕوا ناکه‌م، گۆڕان هانی خه‌ڵکی دابێت بۆ ئه‌و کاره، وه‌لێ نابێت هۆشی نووستووی مرۆڤ به‌هه‌ند نه‌گرین که‌زۆر جار له‌ئان و ساتدا وه‌ئاگا دێت و کلیلی کردنه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵێکی ده‌داته‌ده‌ست، یان سۆزێکی کۆنی تێدا ده‌بزوێنێ – لێره‌دا مه‌به‌ستم بزواندنی سۆزهکۆنهکهیه بۆ یه‌کێتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕان باڵێکی دابڕاوی یهکیێتییهو هێندهزۆریش نییه دابڕاوه هه‌تا ئه‌و سۆزهکاڵ بووبێته‌وه. سێهه‌میش ئهوهیهکهدهستێکی گێره‌شێوێن چ بیانی و چ ناوخۆیی هۆکار بێت به‌هیوای لێکترازان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌یه‌کدی، هه‌ر نه‌بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که‌یان. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت، مه‌به‌ستم له‌ده‌ستی ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌و جاش و مشهخۆرانهیهکهوهک که‌ری ناو جۆگه لهدووبهرەکی و سێبه‌ره‌کی و هه‌تا به‌ره‌ی بهربهرهرهکی زیاد بێت، له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌خۆن و رێزیان لێده‌گیرێت.
ده‌ررباره‌ی قسه‌کانی کاک نه‌وشیروان: کاک نه‌وشیروان له‌زۆر ته‌لی داوه، وه‌لێ بهداخهوههیچی تازه‌ی نه‌گوتووه. هه‌ندێکیشیان خۆلادان و خۆدزینه‌وه‌یه له‌به‌رپرسیاریی له‌و رووداوانه‌ی که‌بۆخۆی که‌سی دووهه‌م – هه‌ندێک جاریش یه‌که‌م، بوهلهسهرکردایێتی یهکیێتیدا. هه‌ندێکیشیان ههرشهئامێزن و جێگهیگلهیین. وه‌لێ ئه‌وه‌ی گرینگه لێره‌دا هه‌ردووکمان هاوڕاین له‌سه‌ر هه‌بوونی مه‌ترسی. رهنگهمهترسییهکهلهگۆشهنیگای من و ئه‌وه‌وه جیاوازی هه‌بێت، ئه‌و له‌ناوجه‌رگه‌ی سیاسه‌ت و رووداوه‌کاندایه، من له‌ده‌ره‌وه تهماشاکهرم. له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ده‌ڵێم؛ مه‌ترسییه‌که هه‌یه و حهتمییهتیشی ده‌که‌وێته‌سه‌ر ژیری سهرکرداێتییهکهی ئه‌وڕۆ” پارتی، یه‌کیێتی، گۆڕان”.
رزگار رەزا چوچانی: کێ بوو ئەو وەڵامەی دا بەپارتی کە جارێکی تر لەسلێمانی جێت نابێتەوە؟، تۆخۆت پێت وایە جێی نەبێتەوە؟.
د.ئەحمەد میراو دەلی: له‌رۆژهه‌ڵاتی نێوین په‌روه‌رده‌ی حیزبایه‌تی وه‌هایه، خه‌ڵکی به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌حیزبه‌که‌ی خۆی نه‌بێت وهکناحهز و دوژمن سه‌یر ده‌کات، له‌کوردستانیش وه‌هابووه‌و ئێستاش هه‌ر وایه. له‌به‌ر ئه‌وه هاوسۆزانی هه‌ردووک لایه‌ن” یه‌کیێتی و گۆڕان” هاوکاربوون له‌گه‌یاندنی ئه‌و نامه‌یه، مه‌رجیش نییه له‌سه‌ره‌وه فه‌رمانیان بۆ هاتبێت، وه‌ک باسمکرد ئهوهپهروهرده حیزبییه‌که‌یه. گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ سلێمانی شتێکی حه‌تمییه، دره‌نگ و زووییهکهی پێوه‌ندی به‌گۆڕانکاری سیاسی و یه‌کدی قبووڵکردنهوهوه هه‌یه.
رزگار رەزا چوچانی: بۆچی پێت وابوو کهڵهرۆشنبیران خه‌ریکی خۆشکردنی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆن؟، کام نموونه‌ی زیندووت لایه، بهڵگهچییهبۆ ئه‌مه؟.
د.ئەحمەد میراودەلی: رۆشنبیر ده‌بێ خاوه‌ن بیرێکی روون بێت، ئاکار و ره‌وشتیشی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌کانیدا یه‌کبگرنه‌وه. که له‌راگه‌یاندندا داوای ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ و دیمۆکڕاسی کرد، ناشێ له‌ولاوه له‌دوای مه‌لایه‌ک که‌بڕوای به‌هیچکام له‌وانه نییه نوێژ دابه‌ستێ و ئهڵڵاوهو ئه‌کبه‌ڕ، ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ڕی بێت. که‌وای کرد ئه‌وه رێک ده‌بێته ئه‌وه‌ی ناومناوه” کهڵهرۆشنبیر” که‌سێک چه‌ند زانیار بێت کهزانیارییهکهی بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵک له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامی خۆی یان لایه‌نێکی دۆستی به‌کار هێنا، له‌رۆشنبیر ده‌شۆرێته‌وه، ده‌شێ ناوی بنێین زیره‌ک یان بلیمه‌ت. ئه‌وه‌ی بهکهڵهرۆشنبیر ناوم بردوون، وه‌ک پێشتر باسم کرد به‌کردار له‌به‌رده‌رکی سه‌را و له‌میدیادا ”ناڕۆشنبیری” خۆیان سه‌لماند. دیمان چۆن به‌پێی پێویست دهیانبزواندن. نموونه‌و به‌ڵگه‌ی زیندوو رووداو و نووسین و هاتوهاواری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن و لای خۆشتان هه‌ن.
رزگار رەزا چوچانی: پێشتر ئۆپۆزیسیۆنت به‌پێویست ده‌بینی، به‌ڵام ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، به‌ئۆپۆزیسیۆنی درۆیینهناوی ده‌به‌یت، بۆچی؟.
د. ئەحمەد میراو دەلی: ئێستاش و هه‌موو کاتێکی دیکه‌ش ئۆپۆزیسیۆن به‌پێویست ده‌زانم، وه‌لێ به‌بڕوای من ئه‌مه‌ی هه‌یه ئۆپۆزیسیۆن نییه. دیاره ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئۆپۆزیسۆنی پاڕله‌مانه. ئۆپۆزیسیۆنی ناو پاڕله‌مان لهسیستێمێکی دیمۆکڕاتدا، وه‌ک دیارده‌یه‌کی مێژوویی به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌ئه‌نجامی داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ڕسکێ و به به‌رنامه‌یه‌که‌وه دێتهپیشێ. هه‌ندێک رێژیم بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن دیمۆکڕاتییه بۆخۆیان ئۆپۆزیسیۆنێکی قه‌ره‌قۆزانه درووست ده‌که‌ن.
گۆڕان که‌ژماره‌یه‌کی به‌رچاو پاڕله‌مانتاری هه‌یه به‌و شێوه سروشتییه نه‌هاتۆته ئاراوه. له‌سه‌ره‌تاوه بهبهرنامهیهکهوه نه‌هاتۆته ناو کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بکات. ئاگادارین گۆڕان باڵێکی جیابوویهوهیه لهیهکیێتی و بۆی ره‌خسا سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خهڵکهکهبێت و ئه‌و ده‌نگه بهێنێت. جگه له‌وه‌ش دوو خاڵی دیکه هه‌ن که مه‌رجه لهئۆپۆزیسیۆندا هه‌بن. یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێت پارتێکی سه‌رانسه‌ری بێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شار و شاره‌دێکانی وڵاته‌که‌دا بوونی هه‌بێت. گۆڕان – جا بۆ هه‌ر هۆیه‌ک بێت، هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌سلێمانی و که‌رکووک پێگه‌ی هه‌یه. خاڵی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه‌که سه‌رۆکی/ سکرتێری ئه‌و پارته‌ی که پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌بێ له پاڕله‌مان سه‌رۆکاێتی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن بکات، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و مه‌رجه‌شی جێبه‌جێ نه‌کردووه. له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی خۆم له ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وه‌ی ئێستا ناونراوه ئۆپۆزیسیۆن، به‌ئۆپۆزیسیۆن نازانم. خۆ له‌وانه‌شه له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا ئه‌وه‌نده ده‌نگ نه‌هێنێت و بچووک ببێته‌وه و به‌ژماره‌ش مه‌رجی ئۆپۆزیسیۆنی تێدا نه‌مێنێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێ که هه‌موو ده‌رگه‌یه‌کی له‌سه‌ر داخراوه. به‌هه‌وڵێکی باش و به‌به‌رنامه‌یه‌کی گونجاوه‌وه، ده‌شێ رۆژێک له‌رۆژان ده‌سه‌ڵاتیش بگرێته‌ده‌ست.
رزگار رەزا چوچانی: وتت ئۆپۆزسیۆن بە بەرنامەوە دروست دەبێت، بەڵام گۆڕان لەئەنجامی کێشەکانی ناویەکێتی دروست بووە سواری شەپۆلەکە بووە، بەڵام خۆ ئەوانیش کاتی هەڵبژاردنەکان بەرنامەی خۆیان راگەیاندووەو بەبەرنامەوە بەشدارییان کردووە؟.
د. ئەحمەد میراودەلی: گۆڕان دوای جیابوونه‌وه‌ی لهیهکیێتی، به‌رنامه‌یه‌کی ههلپڕووزاو و نیوه‌ناچلی خسته‌به‌رده‌ست، ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی لهیهکیێتی جیابێتهوهبهرنامهکهی بخاته‌به‌رده‌م هاو وڵاتییان و له‌سه‌ر ئه‌و بهرنامهیهجاڕی جیابوونهوهبدات، به‌داخه‌وه‌زۆر بهدرهنگوهختهوه هاتهخۆ. پێش جیابوونهوهبهرنامهی ته‌نها بۆ گۆرانکاری ناو یه‌کیێتی بوو نه‌ک گۆڕانکاری له‌به‌ڕێوه‌بردنی ولات.
پرۆفیل:
د. ئه‌حمه‌د میراوده‌لی، ساڵی 1946 له‌گوندی دۆڵبێشک له‌قه‌زای ماوه‌ت له‌دایک بووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و دوا ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واو کردووه، له‌زانکۆی به‌غدا به‌کالۆریۆسی له‌زانستی کشتوکاڵدا وه‌رگرتووه.
ساڵی 1978 له‌رۆمانیا، دکتۆرای له‌زانستی کشتوکاڵدا به‌ده‌ست هێناوه.
له‌ساڵی 1979 وهلهکهنهدا نیشته‌جێ بووه، ماوه‌یه‌ک له‌کارگه‌یه‌کی شێرهمهنیدا کاری کردووه‌و دواتر هه‌تا ساڵی 2009 بۆ ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی شاری کیتچنه‌ر- ئه‌و شاره‌ی لێی نیشتهجێیهکاری کردووه.
ئەم دیمانە لە ژمارە ٩٦ی گۆڤاری سڤیل بڵاو کراوەتەوە