په‌كه‌كه‌ هۆكارێكی پاشه‌كشه‌ی هه‌ده‌په‌ بوو؟

0

فازڵ قه‌ره‌داغی

بابه‌تێكی نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد كامه‌ران قه‌ره‌داغی له‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات سه‌باره‌ت به‌ داكشانی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په‌ به‌ڕێژه‌ی 30% له‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌، به‌پێی كامه‌ران قه‌ره‌داغی، په‌كه‌كه‌ بوو كه‌ كاری كرد بۆ لاوازكردنی دیمیرتاش چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی دیمیرتاش بووه‌ هۆی نیگه‌رانیی هه‌ڵۆكانی په‌كه‌كه‌ (مه‌به‌ست باڵی تونده‌) له‌ قه‌ندیل كه‌ پرۆسه‌ی ئاشتییان لا مه‌به‌ست نییه‌. دیارترینی ئه‌و هه‌ڵۆیانه‌ش دوران كالكان (ناسراو به‌ عه‌بباس- یان وردتر: سه‌ڵاحه‌ددین عه‌بباس)ـه‌ كه‌ به‌رپرسی لیژنه‌ی سه‌ربازیی سه‌ركردایه‌تیی قه‌ندیله‌‌و كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر دیمیرتاش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میان داوای له‌ په‌كه‌كه‌ كردبوو چه‌ك فڕێبده‌ن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی بوه‌ستێنن. عه‌باس پرسیاری كردبوو: ((دیمیرتاش كێیه‌‌و چیی وه‌ده‌ستهێناوه‌؟))، ئه‌مه‌ش وه‌ك بڵێیت نامه‌یه‌ك بۆ كورد بنێرێت كه‌ پێویسته‌ دیمیرتاش قه‌باره‌ی خۆی بزانێت‌و پێویسته‌ كورد بزانن كێی سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانن.

تێبینی: ئه‌م جۆره‌ شتانه‌مان لا سه‌یر نه‌بن چونكه‌ زۆر نهێنی هه‌ن كه‌ كاتی خۆی له‌ شۆڕشی كورد نه‌مانده‌زانین دوای راپه‌ڕین به‌شداربووانی ئه‌و شۆڕشانه‌ بڵاویان كردنه‌وه‌‌و به‌ قه‌ڵه‌می خۆیان بۆیان ئاشكرا كردین كه‌ ئه‌و شۆڕشه‌ پڕ بووه‌ له‌ خه‌وش بۆیه‌ ده‌بوایه‌ له‌جیاتی بیركردنه‌وه‌ی خه‌یاڵی بیركردنه‌وه‌ی واقعیترمان ببووایه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خه‌یاڵێكه‌ چونكه‌ سه‌رده‌می بینینی زوڵمی به‌عس‌و حه‌ماسه‌ت بۆ شۆڕش حوكمی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو به‌سه‌رمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com