د.شوان قەڵادزەیی:
دوای 9 کۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام و ده یان کۆبونه‌وه‌ی دوای شه‌ری ناوخۆ،ئێستا لێره و له‌وێ ئه‌و حزبانه وه‌کومژده ئه‌یده‌ن به‌گوێی خه‌لکا ئه‌وا خه‌ریکه کۆبونه‌وه‌کان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه،وه‌کوئه‌وه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وانه فریاد ڕه سی قه‌یرانه‌کانی کوردستان بن،ده‌کرێت حزبه به‌شداربوه‌کاانی حکومه‌ت کۆبونه‌وه بکه‌ن و داوای لێبوردن له‌جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌ن که‌له‌ماوه‌ی ڕابردوداجگه له‌قه‌یران نه‌یانتوانیوه خزمه‌تێک به‌گه‌لی کوردستان بکه‌ن که‌شایه‌نی باس بێت،گومانیشی تیانییه پشکی یه‌که‌م له‌وقه‌یرانانه به‌رپارتی دیمکرات ئه‌که‌وێت ئینجا ئه‌وانی ترهه‌ریه‌که‌یان به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی.
ئه‌گه‌رئه‌و لایه‌نانه‌و به‌تایبه‌ت PDK جدین و مه‌به‌ستیان چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌ودۆخه سارد‌و سڕ‌و چه‌ق به‌ستووه بکه‌ن بادۆخه‌که بگێرنه‌وه بۆپێش 12تشرینی یه‌که‌م و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیره ده‌رکراوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بگه‌ڕێته‌وه شوێنی کاره‌کانی خۆیان چونکه به‌وهۆیه‌وه حوکمرانی له‌کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه ته‌واو ناشیرین بووه‌و هیچ یاسا وعورفێک ته‌نانه‌ت له‌ناو خێلیش پشتیوانی له‌و جۆره ئاراسته‌و هه‌لس وکه‌وته‌یه ناکات ،ئه‌وه‌چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌یه‌و پێویستی به‌وهه‌مو نێوه‌نگیری و کۆبونه‌وانه نییه.
دوای ئه‌وه‌ش پێویسته لیژنه‌یه‌کی پسپۆر‌و شاره‌زاوبێ لایه‌ن له‌مامۆستایانی زانکۆ‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه بێلایه‌نه‌کان و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی بۆچاکسازی هه‌مه‌لایه‌نه به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک و جێگری کابینه‌ی 8 و وه‌زیری دارایی به‌بێ به‌شداری هیچ حزبێک پێک بهێنرێت چونکه ئه‌و حزبانه ته‌واوچاره‌یان قورس بووه‌و جێی متمانه نه‌ماون بۆچاکسازی، وه‌له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ئه‌و لیژنه‌یه چاکسازی له‌هه‌مو سیکته‌ره‌کانی حکومه‌تدا بکات،له‌کاتێکدا ئه‌گه‌رلیژنه‌که‌ش ده‌سته وه‌ستان بوو یا کۆسپی بۆدروست کرا ونه‌ی توانی چاکسازی ئه‌نجام بدات ئه‌وا پێویسته خۆپیشێ‌ندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بکات تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌ت ناچار ده‌کریت ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه..چونکه ئه‌و دۆخه قه‌یراناویه له‌وه زیاترئارامی له‌سه‌ر ناگیرێت.
له‌به‌رئه‌وه پێویست به‌کۆبونه‌وه ی 5قۆڵی و قسه‌ی درێژ دادڕ ناکات چونکه هاولاتیانی کوردستان هیچ خێرێکیان له‌وکۆبونه‌وانه نه‌بینیوه ،به‌ڵکوجه‌ماوه‌ری کوردستان کرده‌وه‌و خزمه‌ت گوزاری و ئیراده‌ی چاکسازی ده‌ویت بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان،نه‌وه‌ک کۆبونه‌وه بۆ موجامه‌له‌ی یه‌کترو قاقا لێدان و کات به‌ڕێکردن و خۆده‌رخستن له‌سه‌رشاشه‌کان،چونکه نادلسۆزی ئه‌ولایه‌نانه به‌رونی ده‌رئه‌که‌وێت که‌ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌کانیان به‌پێی پسپۆری پێشکه‌ش نه‌کردووه،ئه‌وه‌ش پشکێکه بۆلاوازی حکومه‌تی بنکه قه‌یران.