لەهەڵبژاردنی پارێزگاکانی کوردستان براوه هێزه سیاسیه‌كان ئه‌بن و دۆراویش وه‌ك هه‌میشه خه‌ڵك
له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا، هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی ئازاری تاكی داوه، هێنده ئازادی پێنه‌به‌خشیووه
نوچەنێت: بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كام به‌ره هه‌یه؟، ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن؟، خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانی هه‌ردوو به‌ره، چین؟.. چاوه‌ڕوانی و بێزاری خه‌ڵك له‌هه‌ردوو به‌ره، له چیدا ده‌بینی؟.
ئەرسەلان مەحمود
ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چۆنایه‌تی و، ده‌رئه‌نجامی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئینتیخابی ئه‌دات، له‌سه‌روی هه‌ر شتێكه‌وه، چه‌ن و چۆنایه‌تی ژینگه سیاسی و، كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌یه، نه‌ك چۆن و، چه‌ندایه‌تی ده‌نگ ده‌ر. به‌مانایه‌كی دی، هه‌ڵبژاردن له‌وڵاتێكی بێشووناس و، به‌زۆر به‌یه‌كه‌وه لكێنراودا، به‌هۆی نه‌سازی ژینگه‌ی سیاسی و، كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هۆی زاڵی بیری ده‌سته‌جه‌معی، یان به‌هۆی دڵڕه‌قی كاره‌كته‌ره سیاسی و، خێڵگه‌رایی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌دیقه‌ته‌وه سه‌رنجمان دابێ، هه‌میشه بێبه‌هاتر له‌ده‌نگدان، خودی ده‌نگده‌ر بووه، لای هه‌مووان ئه‌وه ڕوونه، ده‌س خستنه ناو ژیان و، كاروباری تاك، خواسته‌كانی ئه‌و” تاك ” به‌ره‌و فه‌نابوون لهناوكۆدا، دهباو، به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكییانهیش له‌بری پێشخستنی، پاشه‌كشێ بهتواناسازییهكهی ده‌كات، وجودی ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یش وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك له‌گومانی نه‌بڕوا هه‌ڵده‌كێشێ، دیاره گومان، له‌وه‌نا…ئه‌م یا ئه‌و لایه‌نی سیاسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی بووه‌ته باو، ته‌زویر یا فێڵ و، حیللهیهكی له‌وه‌ی تری ڕكابه‌ری كردوه، چونكێ پێچه‌وانه به‌و باڵۆرهیه، له‌و باوه‌ڕه‌دام وه‌ها گزیكردنێك هه‌رچه‌نێك بێ، دواجار نه‌توانێ چییه‌كی ئه‌وتۆ ئیزافه بكاته سه‌ر كۆی ده‌رئه‌نجام، به‌ڵكوو ئه‌و گومانانه‌ی واده‌كه‌ن به‌ژێر وه‌ها فهزایهكهوه، خێڵ له‌بڕی یه‌كه پێكهێنه‌ره‌كانی و، باوك له‌بری خێزان، بیر بكاته‌وه‌و، ده‌نگ بدات!.. بۆ به‌دبه‌ختی، له‌وڵاتی ئێمه‌دا، حزبیش ( له‌وپه‌ڕی ڕاست تا ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ ) چونكێ له‌هێڵه به‌بنه‌ماكانی كاركردنی خۆی، ترازێنراوهو، زه‌مه‌نێكی درێژهیشه، وه‌زیفه‌كانی خۆی تهریككردوهو، لایداوه، ڕاسته‌وخۆ دژی ئامانجه‌كانی خۆیان كار ده‌كات، ئه‌وه‌تا له‌پێناو سڕینه‌وه‌و، نابوتكردنی یه‌كتری، هه‌موو توانا مرۆیی و، ماددییه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه گرینگه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌كار ده‌برێ، به‌ڵێ، به‌كار ده‌برێ بۆ سنورداركردن‌و، وێرانكردنی ئه‌و مافانه‌ی ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ( حزب ) له‌بنه‌مادا، فراژۆكردن و، پاراستنیانه، ئه‌وه‌تا ئه‌و هێزه باوه ده‌سته‌جه‌معییه‌ی خه‌ڵكیشیان والێكردووه له‌بری ئه‌وه‌ی خودی حزب له‌سه‌ر ئه‌م لارێبوونهی، بخه‌نه ژێر پرسیار‌و ته‌ته‌ڵه‌ی ساغكردنه‌وه، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن خودی خۆیان، ئازادی خۆیان، موڵك و، هه‌موو ئه‌وانی تری خۆیشیان هه‌پرون به‌هه‌پرون بكه‌ن. دیاره ئه‌و حزب و گروپه سیاسیانه‌ی له‌م فه‌زایه‌دا، خۆیان زۆر به‌پێشكه‌وتوو دهزاننو، منیش پێموایه سه‌د ساڵ له‌دواوه‌ی ئه‌وانی تره‌وه‌ن، كاتێ وه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئێمهومانێك ده‌بینن، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانی تریش، ده‌مانخه‌نه به‌ر پلارو، تانه‌و، ته‌شه‌ری بێبنه‌ما، به‌ڵام ئه‌مه حه‌قیقه‌ته‌و، شاردنه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نییه. به‌هه‌مه‌حاڵ .. ئه‌م ژینگه سیاسی و، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه، لام وایه بۆ ئه‌وه نابێ مشتومڕێكی له‌سه‌ر بهێنرێته ئاراوه، چونكێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه بێ، وه‌ك زۆرێكی دی له‌مه‌سه‌له سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و، ئابورییه‌كان، بینهوبهرهیهكهی بێئامانهو، هه‌ر بۆ جوینه‌وه‌ی بانگه‌وازو، خۆ وێناكردنه‌وه‌ی هیزه سیاسی و، كۆمهڵایهتییهكانهو، هیچی تر، یانی تا دێ بایه‌خ و، گرنگییه‌كی كاڵ ده‌بێته‌وه، چونكێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن و، یاساكانی هه‌ڵبژاردنیش، بخرێنه چوارچێوه‌ی وه‌زیفه ڕاسته‌قینه‌كانی خۆیانه‌وه، ئاشكرا نییه له‌وه‌ها بارودۆخێكدا ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئایا ئازاری ئه‌وانه ناده‌ن وه‌ك ئه‌وان ده‌نگیان نه‌داوه؟.. وڵامی وه‌ها پرسیارێك لای هه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ی به‌رێز، هه‌یه، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا، هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ی ئازاری تاكی داوه، هێنده ئازادی پێنه‌به‌خشیووه، له‌بری ئه‌وه‌ی تاك له‌ماف و، سهروهرێتیبوونی تاكێتی خۆی هه‌ڵكێشێ، وه‌نه‌وزی لێبڕیووه له‌ناو كۆداو، له‌ره‌نگی هه‌ڵكێشاوه، به‌درێژایی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا، هه‌ڵبژاردنه جیاكان به‌رێوه‌ده‌برێن، هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێكه‌نیناوی نه‌بووه، ئاخر خۆ له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌نگدان بهپێوهرناگیرێ، پرۆگرام و، دروشمه‌كانی هه‌ڵبژاردنن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنیش كاری پێناكرێ، هه‌مان هه‌ر ئه‌و پرۆگرم و، دروشمگه‌له پانووپۆرانهی هیچ نه‌ماوه بۆ ژیانێكی باشتر كه‌وتبێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌وه. هۆكاره‌كان وێرای ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه باسمان كرد، هه‌ر چییه‌كی تر بن، ڕیتمی هێزه سیاسیه‌كانی وڵاتی ئێمه، نه‌شازه‌و، له‌كوێ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بیانه‌وێ به‌كرده‌وه كارنامه‌ی پێشینه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن، له‌و شوێنه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاریشه ده‌هێننه ئاراوه‌و، ته‌نگژه‌ی سیاسی و، ئه‌گه‌ر بۆیشیان بكرێ، جه‌ماوه‌ریش ده‌خوڵقێنن، بۆیه من ده‌توانم له‌پوخته‌ی باس ته‌نها ئه‌وه بڵێم، ده‌نگده‌ر له‌وڵاتی ئێمه‌دا، مه‌حكومه به‌وه‌ی ده‌نگ به‌وه‌ها بێنهزمییهك ئه‌دات، چونكێ به‌و حاڵه‌وه، ئهجارهیش، براوه هه‌ر هێزه سیاسیه‌كان ئه‌بن و، دۆراویش وه‌ك هه‌میشه، خه‌ڵك.