هەواڵێکی کورت، مانایەکی دوورودرێژ

0

نوچەنێت

لە دوای ئەمریکا وتورکیا، نزیکایەتی ستراتێژی سعودیە و هەرێمی کوردستان، ئاماژەیەکە بۆ ئەم راستییە کە نە تەنها تورکیا و ئەمریکا، بەڵکو دەوڵەتە عەرەبەکانی ناوچەکەش کە لە لایەن سعودیەوە سەرکردایەتی دەکرێن لە سەر فاکت و کارتی کوردەکان لە عێراق مەرجیان کردووە، بەم پێیە دانیان بە رۆڵ و پێگەی سیاسی کوردەکان ناوەوەو بە ئەگەری زۆرتر لە دەرەوەی عێراقیش.
ئایندەی کوردەکان بە پلەی یەکەم لە لایەن کوردەکانەوە دیاری دەکرێت.
ئەلعەرەبیەی ئینگلیزی، راپۆرتێکی لەسەر سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دیداروچاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ پاشای سعودیە و پلەبەرزترین بەرپرسانی سەربازی، ئابووری، ئەمنی و سیاسی ئەم وڵاتە بڵاو کردۆتەوە. بابەتەکانی دانیشتن و چاوپێکەوتنی دوو لایەنی وەک کۆمەڵێک بابەتی ستراتێژی ناوبردووە. لە پەیوەندی هەردوو لا، کۆمەلێک بابەت کە جێی نیگەرانی هەر دوولان.
پاشای سعودیە، نەک وەک کەسایەتییەکی پلە دووی عێراق وسەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو وەک کەسایەتی یەکەمی عێراق وهاوتایەکی خۆی پێشوازی لە مەسعود بارزانی کرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم وڵاتە هەرگیز وەها دیدارێکی دەگمەن نە تەنها لە گەڵ بەرپرسانی پلەخواری عێراق، بەڵکوو لە گەڵ گەورەبەرپرسانی ئەم وڵاتە بە سەرۆککۆمارەکەشیەوە رێک نەخستووە.
پێشوازی لە مەسعود بارزانی بەو رادەیە لە گرنگی پێدان، لە هەلو مەرجێکدا ئەنجام دەدرێ کە حەیدەر عەبادی، سەرۆککوەزیرانی ئەم وڵاتە لە جێبەجیکردنی وادە و بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە سڕینەوەی گەندەڵی لە پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق، پاککردنەوەی سوپای عێراق وگۆڕینی بۆ سوپایەکی نیشتمانی(وەک ئەڵتەرناتیڤێکی میلیشیاکانی شیعەی بەستراوە و نزیک بە ئێران)شکستی هێناوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوکاتە لە گەڵ لێدوانەکانی ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کە باس لە بڕیارێکی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ ناردنی هێزی تایبەت بۆ عێراق کردبوو، دواتر کاردانەوەو وڵامی نەرێنی حەیدەر عەبادی بەدواوە بوو. حەیدەر عەبادی لە وڵامی کارتەر رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک هیچ هێزێکی بیانی بە بی رێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی عێراق لە سەر خاکی ئەم وڵاتە جێگیر نابێت.
لە ئێستادا هەریمی کوردستان بۆتە دوورگەیەکی ئەمن لە عێراقی بەڵالێدراو و قەیراناوی. هێزەکانی پیشمەرگەی ئەم هەرێمە توانا وهێزی سەربازی و مۆڕاڵی بەرزی خۆیان لە میانەی شەڕ لە دژی داعش و لە بەراورد لە گەڵ دۆخی نالەباری سوپای عێراق سەلماندووە.
لە کاتێکدا ناوچەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراق ومیلیشیاکانی شیعە، بەرەورووی نەفرەت و دوژمنایەتی تایفەگەری بۆتەوە، هەرێمی کوردستان بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، توانی گرووپە ئەتنیکیەکان، تایفە جیاواز و جۆربەجۆرەکانی ئایینی وسەرجەم رەوتە سیاسییەکان بە شێوەی ئاشتیانە و لە دۆخی پێکەوە ژیان لە خۆیدا جێ بکاتەوە کە ئەمە ش لە خۆیدا دۆخێکی باشە.
ئایندەی عێراق بە پلەی یەک بە رۆڵ و پێگەی کوردەکانەوە گرێدراوە، نەک شیعەکانی ژێر حیمایەی ئێران، نە سوننەکانی ئەم وڵاتە. لە بەدبینانەترین داوەری، دەکرێ بوترێ پشکی زۆریان لە دەسەڵاتی سیاسی، تەنانەت زیاتر لە کێشی حەشیمەتەکەیان، یان لە خراپترین حاڵەت، باڵادەستی تەواویان بە سەر دام و دەزگای دەسەڵاتدار، لانی کەمی حاکمییەت و هەژمۆنێکی نەتەوەیی کە تەنانەت ئەگەر نادادپەروەرانش بێت، لانی کەم سیکۆلارن و بەدوورن لە هەر چەشنە کێشمەکێش وململانێیەکی مەزهەبی. لە وەها حاڵەتێکدا ولەم روانگەشەوە عێراق تەنها وڵاتی جیهان نییە و ناشبێت کە تیایدا کەمینەیەک یان زۆرینەیەکی قەومی، دەوری باڵادەستی هەیە لە سیاسەت و سیاسەت کردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com