فراکسیۆنی گۆڕان چاوەڕوانی وەڵامە بۆ کشانەوەی لەپەڕلەمان

0

فراکسیۆنی گۆڕان چاوەڕوانی وەڵامە بۆ کشانەوەی لەپەڕلەمان

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ نوچه‌نێت:

تا ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌داوه‌

 نوچه‌نێت: هه‌ولێر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌یان هێشتا بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌داوه‌ و له‌ داهاتوودا بڕیار له‌و باره‌وه‌ ده‌ده‌ن.

دكتۆر رێباز فه‌تاح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌، به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان تا ئێستا نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، دكتۆر رێباز وتی “داواكارییه‌كانی گۆڕان سه‌قفی زه‌مه‌نی تێدایه‌، ئێمه‌ پێمانوایه‌ تا ئه‌و واده‌یه‌ی كه‌ بۆ جێبه‌جێ‌ كردنیان دیاری كراوه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت كار له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ بكات”، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ره‌تیشی كرده‌وه‌ تا ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌یان دابێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، وتی “ئێمه‌ تا ئێستا بڕیاری كشانه‌وه‌مان نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌ش بڕیاری خۆمان ئه‌ده‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر وه‌ڵامی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com