بڕوا تەها خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیای رای کوالێتی:
خەونمە خزمەتی بینەری کارەکانم بکەم بەرلەوەی خزمەتی ئەو ئازیزانە بکەم کارییان بۆ دەکەم
ته‌هاته‌یفوری باوكم و نازه‌نینی دایكم زانكۆیه‌كی زۆر جیهانی بوون له پێگه‌یاندنی من
ئالان عومەر/ نوچه. نیت
ب
ڕوا تەها گەنجێکی کورد، لە ئەوروپاوە سەرقاڵ بەکاری بەرهەمهێنانی هونەرییە بەماوەیەکی زەمەنیی کەم وەک ئەستێرەیەک ئەدرەوشێتەوە، ئەو بەتموح و ئامانجگەلێکی جوان هاتۆتە مەیدانی کار، وەک خۆی دەڵێت دەیەوێت لەداهاتوو تیشکی گەشانەوەکانی بگاتە ئاسمانی وڵاتانی دنیاش، بەدیهاتنی ئەم خەونەش بەدوور نابینێ، چونکە وەک دەڵێ ئیرادەو توانای ئەو بەجیهاینی بونەی هەیە. لەماڵپەڕێ نوچەنێت وەک دەستخۆشییەک بۆ کارەکانی و گەیاندنی راوسەرەنجەکانی و رونکردنەوەی ئامانجەکانی بۆ خوێنەر، ئەم دیمانەیەمان لەگەڵ ئەم گەنجە هونەرمەندە سازکرا.
*************
ئالان عومەر/ ماوه‌یه‌كی زۆر نیه له ئه‌وروپا ئه‌ژین ئێستا خاوه‌نی كۆمپیانیایه‌كی هونه‌رین چۆن بو بیرتان له‌دروستكردنی ئه‌م كۆمپانیه‌ی كرده‌وه و مه‌به‌ستان چیه؟
بڕوا تەها/ بێ گومان ئەو کارەی دەیکەم ئێستا‌و ئەو بوارەی خۆمم تێدا خەریک کردووە، هەمان ئەو بوارەیە بۆم خوێندوە، هەرکەس کەلەبوارێک دەخوێنێت و خۆی بۆ ماندوو دەکات، دەبێت لەئەنجامیش کارەکانی دیار بن و لەخزمەتی ئەو بوارەو لەڕێی ئەو بوارەوە کەبۆی خوێندووە خزمەتی وڵاتی خۆی بەتایبەت بکات و هەوڵی ئەوەش بدات، تواناکانی لەئاستی وڵاتێک، یان لە ئاستێکی لۆکا‌ڵی تێپەڕێنێت و هەوڵی بە جیهانی کردنی کارەکانی بدات، هەرکەس بڵێ کار دەکەم و تموحی لەوە گەورەترم نییە کەهەمە، بێگومان راستی نەووتووە، من کە خوێندنم تەواو کردووە لەبواری سینەما دنیای شاشە دنیای منەو من و ئەوانەی وەک منن دەتوانن لەوڕێگاوە خزمەت بەدیدەی بینەرو کاراکتەرەکانی شاشە بکەن، منیش ئەم خزمەتکردنە خەونمە، خەونمە خزمەتی بینەری کارەکانم بکەم، بەرلەوەی خزمەتی ئەو ئازیزانە بکەم کارییان بۆ دەکەم، بەجیا لەم خەونە، بیرم له‌وه‌كرده‌وەو دەمبینی شاشەی ئێمە وەکو کلیپ و کاری هونەری زیاتر لەوەی دەوێ بۆی کراوە، کاری زۆر جوانکراوە دەکرێت، بەڵام رەنگە لە تموحی من نەبوبن و من خەونی گەورەترم هەبێت، بێگومان رەنگە خەڵکێکیش لەداهاتوو سەرەنجی لەسەر کاری من هەبێت، بەڵام من جیاواز لەوەی کە تەنها سەرەنجم هەبێت، بڕیارمداوە مەیدانی و پراکتیکی کار بۆ نەهێشتنی ئەو سەرەنجەی خۆم بکەم و لەهەمانکاتیش دەموت دەبێت تاكه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه په‌ناببه‌نه به‌ر كۆمپانیای بیانی، کۆمپانیاکەش کارێکی نەگونجاو ئەنجام بدات، بەتێگەشتنی لە رۆحیەتی بەرهەمە هونەرییەکەو خودی هونەرمەندەکەش، بۆیە سەرەتا بەهۆی بڕوا‌و خولیام بۆ ئەو کارەی بۆم خوێندووە، سەرەنجم لەسەر کارەهونەرییەکان، بەهەستکردنم بەوەی کە بینەرو شاشەو هونەرو هونەرمەندی کورد زیاتر لەوەی دەوێ کەکراوە، بڕیاری دەستپێکردنی ئەو کارەمداو هەر ئەوەش ئامانجمە، مەبەستیشمە له‌كاری كوالیتی بگەمە ئاستێکی بەرزی جیهان،ی بێگومانیشم لەوەی کە دەگەینە ئەو ئاستە چونکە ئەوە ئیرادەمانە، هەم لە توانای خۆمان رادەبینین و هەمیش هونەرەکەمان بەشایستەی ئەوە دەبینین.
ئالان عومەر/ له كلیپی كوردیدا كێشه‌ی گو‌نجاندنی سیناریۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی به‌رهه‌م به‌رده‌وام جێگه‌ی باس بوه، له‌و باره‌وه ئێوه چی جیاوازتان پێیه؟
بڕوا تەها/ ئەوە سەرەنجێکی زەقە دیارەو بونی هەیە، بێگومان من ئەو پەڕی هەوڵمدەدەم لەوە دوربین و دیسان لەمەشیان ئەتوانم دڵنیای بینەر بکەمەوە، کە ئێمە ئەو کارانە ناکەین بەسەریشماندا گوزەرناکا وەها کارێک، چونکە ئەوە کاری کەسانێکە کە هەست بەو هەڵەیە نەکەن، ئێمە هەوڵمانداوە و هەوڵیش دەدەین سود لەهەڵە جیهانییەکانیش وەربگرین بۆ دوربونی خۆمان لەکاری هەڵە نەک تەنها سەیری هەڵەکانی خۆمان بکەین، بەڵام خۆتان دەزانن هەندێ کاریش هەن رەنگە پێویستیان بەسیناریۆ نەبێت، تەنها جوڵەو زاوییەکانی و ئاراستەکردنی کامیرا و هەندێ هونەری تەکنیک بەس بن بۆ کارەکە، بەهیوام لە دیتنی وەها کارێک ئەو تێروانینە لەسەرمان دروست نەبێت، کە ئێمەش هەمان هەڵەمان کردووە.
ئالان عومەر/ كێ هاوكاری كۆمپانیاكه‌ی ئێوه‌یه و داهاتان چیه و خه‌رجی چۆن دابین ئه‌كه‌ن؟ له‌م باره‌یه‌وه به‌رنامه‌تان چیه بۆ داهاتوو؟
بڕوا تەها/ ئێستا ئەتوانم بڵێم تەنها هاوکاری بۆخۆمم، من کاتێک کە بۆ ئەم بوارە خوێندوومە دڵنیابووم لەوەی کە دەستپێکردنمان لەم بوارە لەدوای خوێندن ماندوبون و خەرجی دەوێ، تا بەرهەمەکانت بەجوانی هونەرو بەکار خستنی تواناکانت دەخەیتەروو، بۆیە ئێستا هەموو کارەکان لەسەر ئەرکی خۆمە و تەنهاش بەهاوکاری خۆم دەکرێت، ئەوەش ئەنجامی چەندین ساڵی خۆئامادەکردنمە بۆ ئەم رۆژە، بێگومانم لەداهاتووش داهاتی خۆی کۆمپانیاکە دەبات بەڕێوە، چونکە کوالێتی و هونەری و لێزاندووی هونەری کار‌و بەرهەمەکانمان فەرز دەکات.
ئالان عومەر/ زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ی خوێندن ته‌واو ئه‌كه‌ن له كوردستان گله‌یی دانه‌مه‌زراندنیان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام تۆ به‌جیاواز ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆت كار ئه‌كه‌یت، له‌وباره‌وه قسه‌ت چیه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌و چ په‌یامێكیان پێ ئه‌ده‌ی ؟
بڕوا تەها/ ئێستا کێشەکە ئەوەیە لەوڵاتەی لەمەرخۆمان دەرفەت و مەیدانی کار رەخساندن کەمە، خۆ ئەگەر ئەوە ببێت ئەوکات پێم وانییە ئەو گەنجانەش داوای دامەزاندن بکەن، لەکوردستان نەبونی ئەو دەرفەتەیە وای کردووە خەڵک داوای دامەزراندن لە حکومەت بکات، بەڵام تۆ ئەبینی لە ئەوروپا بەهۆی ئەوەی کە دەرفەتی کار زۆرەو هەیە خەڵک کەمتر دوای دامەزراندنی حکومی دەکەن و کەرتی تایبەت رۆڵی باڵای هەیە، بەهیوای دروستبونی ئەو دەرفەتەم لەوڵاتی خۆشمان، بەڵام لەوکاتیش گەنجی کورد دەبێت زیاتر پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن.
ئالان عومەر/ كۆمپانیای هونه‌ری كوردی تا ئیستا كاره‌كانیان له‌چوار چێوه‌ی كوردستان و بچوكتریش له چوار چێوه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌ر نه‌چون، ئێوه له‌و باره‌وه به‌رنامه‌تان چیه و ئه‌تانه‌وێت چی بكه‌ن كۆمپانیایه‌كی كوردستانین یان شتێكی تر؟
بڕوا تەها/ من لە وەڵامی یەکەم ئاماژەم کرد کە من خەون بەدروستبونی کاری شیاو و شایستە بەهونەی کوردی دەبینم و ئەوەش لە سەرەکیترین ئامانجمە، بەڵام راستی هەروەک ئاماژەم کرد ئیرادەیەکی بەهێزمان هەیە، کە زۆر لە سەر ئاستێکی بەرفرەوان کار بکەین و بەکارەکانمان هەموو سنورەکان تەی بکەین، ئێمە هەرگیز بڕوامان بە سنورێک نییە لەهونەردا و دەمانەوێ لەسەر ئاستی جیهانی کار بکەین و خۆمان بە چوارچیوەیەکەوە نابەستینەوە، زۆر زۆر بەشانازییەوە کوردین بەڵام کوردێکی هونەرمەندین و هونەرمەندیش بە هونەرەکەی دەتوانێ لە سنورەکان گەورەتربێت و لە ناو سنورێکدا جێی نەبێتەوە، بۆیەش ئەم هەستکردن و ئەم ئامانج و ئیرادەیە وایکردووە له ئیستادا كه یه‌ك مانگه كۆمپانیام داناوه نووسینگه‌م له ئه‌ڵمانیا و سوێد و نه‌رویج و به‌ریتانیا و ئه‌مریكاو هۆڵەندا هه‌یه، كۆمپانیای سه‌ره‌كیش له فینله‌ندایه و به‌زووترین كات نووسینگه‌م له‌هه‌موو جیهان ده‌بێت، دوای سه‌ری ساڵیش هەمان شێوە له‌كوردستان نووسینگه‌مان ده‌بێت.
ئالان عومەر/ زۆر كات پیشه‌و نه‌ریت و هه‌مو شتێك بۆماوه‌ییه، هه‌ست ناكه‌یت كامێراش بۆ تۆ شتێكی ویراسی بێت؟ واته له‌باوكته‌وه بۆت مابێته‌وه ؟
بڕوا تەها/ بێ گومان ئەم قسەیە بنەمایەکی هەیە، ئەویش ئاگایی ئێوەیە لەوەی کە باوکی من کاری کامیرەمانی کردووە ساڵانێکی زۆر، بۆیە جیا له‌وه‌ی ئێستا بۆخۆم كامێرامان و ده‌رهێنه‌ریشم وه به شانازیه‌وه ئه‌ڵێم کارەکەم ئەو دیارییە جوانەیە کە لەباوکمەوە بۆم ماوەتەوە، باوکم دیارییەکی وای بەمن بەخشیوە کە خۆشەویستی کامیراو کاری دەرهێنەرەییە، پێم وانییە هیچ دیارییەکی گران بەهای دنیا ئەوەندە نرخ و بەهای هەبێت، زۆر راستە من له باوكمه‌وه هونه‌ری كامێرام بۆماوه‌ته‌وه، رۆحیەتی هونەری باوکیشم هاندەرم بووە لەوبوارەدا موختەس بم و بەشێوەیەکی علمیش کاری لەسەر بکەم بۆیە قەرزاری ئەم دیاریی سەروەتە گرانبەهای باوکمم.
ئالان عومەر/ ته‌ها ته‌یفور لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟ باوكێك به ته‌نها یان مامۆستا‌و هانده‌رێك ؟ وه‌یان چیتر؟
بڕوا تەها/ ته‌ها ته‌یفوور باوکمە باوکیش ئەو پەناو نەوایەیە کە مناڵ لەسایەیدا گەشە دەکات و ئەویش بەردەوام وەک باخەوانێک خزمەتی دەکات و لەو خزمەتەش ماندوو نابێت، چۆن مناڵ بەشێکی گرنگی رۆحی دایک و باوکە، تەها تەیفوریش بەشێکی زۆر گەورەو گرنگی رۆحی منە وەک باوکێک، وەک هونەرەکەشی تەها تەیفور ئه‌و ناوه‌یه كه په‌یامی كوردی گه‌یانده جیهان له ساڵی 1988 كه‌به‌كامێراكه‌ی سه‌رشانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی وێنه‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌میدیاكاندا با‌سی وێنه‌گره ئێرانی و توركه‌كه ئه‌كه‌ن !! نه‌ك ته‌ها ته‌یفور، ئەوە زۆر مایەی نیگەرانی منە و زۆر جێی داخە، ته‌هاته‌یفوری باوكم و نازه‌نینی دایكم زانكۆیه‌كی زۆر جیهانی بوون له پێگه‌یاندنی من، جیالەوەی هەموو وەک مناڵ قەرزاری دایک و باوکین من وەک و قوتابییەکیش قەرزو فەزڵی ئەوانم بەسەرەوەیە، ده‌سته‌كانیان ماچ ده‌كه‌م، ته‌ها ته‌یفوور خۆشه‌ویسترین هاوڕیی ژیانمه به‌وشه‌ی سوپاس ناتوانم هه‌ستی بۆده‌رببرم هیوادارم بتوانم په‌یكه‌ریكی ئه‌ڵماسی بۆدرووست بكه‌م !!
ئالان عومەر/ ئەی دوا قسەت؟
بڕوا تەها/ زۆرسوپاس بۆئێوه‌و هه‌موو میدیا كوردیه‌كان، به‌راستی ماندوو نه‌ناسن، ئەوەش رادەگەیەنم، له‌م 2 مانگه‌دا زۆرترین كلیپ و فۆتۆ بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه له میدیاكان وفۆتۆگرافیش له‌لایه‌ن ئازاد بێتۆشیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. خوێنەرانیش بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جۆر و بینینی كاره‌كانمان ئەتوانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی رای كواڵیتی كۆمپانیابکەن بەم ئەدرەسە.