به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی به‌ستنی كۆنگره‌ی گشتی سه‌ندیكاو هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ كردن و هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای رۆژنامه‌گه‌ریی و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت، له‌سه‌ر خواستی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا دوێنێ چوار شه‌ممه 9/3/2011 له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به به‌شداری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاو سكرتێری هه‌ر شه‌ش لق و هه‌ر سێ نووسینگه‌ی سه‌ندیكاو هه‌روه‌ها سكرتێری لیژنه‌كانی چاودێریی و به‌رزه‌فت و رۆژنامه‌نووسانی مێینه‌و وه‌رزشی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووبابه‌تی سه‌ره‌كی به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا كه ئه‌وانیش:-
یه‌كه‌م: دیاریكردنی كاتێكی گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی گشتی سێیه‌م كه بڕیار بوو رۆژانی 22-24/2/2011 له هه‌ولێر ببه‌سترێ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا به پێویستی زانی كۆنگره‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوابخات پاش تاوتوێ كردنێكی وردی بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجی ئێستای كوردستان به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه بڕیاریان دا كه:-
*پاش هێور بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و به‌دیهاتنی هه‌ل و مه‌رجی گونجاو، له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ندیكا كۆنگره‌ی گشتی سێیه‌می ببه‌ستێ.
دووه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی كوردستاندا له‌ژێر رۆشنایی كاریگه‌ریی و ده‌رهاویشته‌كانی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن كراوه..
له‌م باره‌وه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-
1-ئیدانه‌و مه‌حكومكردنی تێكڕای ئه‌و پێشێلكاری و ده‌ست درێژیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه‌و ده‌كرێ ئه‌وجا له هه‌رلایه‌كه‌وه‌بێت، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه داوا له هه‌موو لا ده‌كه‌ن كه رێز له ئازادی رۆژنامه‌نووسی بگرن به پابه‌ندبوون به بڕگه‌و مادده‌كانی یاسای ژماره (35)ی رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان.. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه داوای كرد كه هیچ ده‌زگاو لایه‌نێك رێگری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی كاری رۆژنامه‌نووسی نه‌كه‌ن و ئاسته‌نگ بۆ رۆژنامه‌نووسان دروست نه‌كه‌ن..
2-ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادیی رۆژنامه‌نووسی راسپارد كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵی په‌یوه‌ندی بێت بۆ تۆماركردنی هه‌ر پێشێلكاری و ده‌ست درێژییه‌ك بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌بێت و به‌دواداچوون بكات بۆ كیشه‌كان، هه‌روه‌ها له كاتی پێویستدا راگه‌یاندراوی تایبه‌ت به پێشێلكارییه‌كان بڵاوبكاته‌وه.
3-ئیدانه و مه‌حكومكردنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ كه‌ناڵ و ده‌زگای راگه‌یاندن كه پێشتریش له به‌یاننامه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا ئاماژه‌مان پێ كردوون، كۆبوونه‌وه داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان بپارێزن و هه‌روه‌ها پاراستنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش له ئه‌ستۆ بگرن.
4-سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كرودستان داوا له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاند كارانی كوردستان ده‌كات كه پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن و ئیتیكی رۆژنامه‌نووسیی له‌به‌رچاو بگرن و پابه‌ندی ته‌واوی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره (35)بن و نه‌بنه هۆكاری ورووژاندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به ئاراسته‌ی توندوتیژی كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه..
5-داوا له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه له‌كاتی روودانی هه‌ر پێشێلكاریی و گیروگرفتێكدا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاو لیژنه‌ی داكۆكی و لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكاوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م كێشه‌كانیانه‌وه بچن و دواتریش ده‌قی رووداوه‌كان له راپۆرتی شه‌ش مانگی‌دا تۆمار بكرێت..
شیاوی باسه كۆبوونه‌وه‌كه (4) كاتژمێری خایاند
كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
هه‌ولێر 9/3/2011