0

عەبدوڵا مەحمود لەسەرکردایەتی حزبی کۆمۆنیست وردەکارییەکان دەخاتەڕوو:
نەوشیروان مستەفا بۆ حزبی کۆمۆنیست: ئێوە چونەتە قولەی قاف و حساب بۆ کەس ناکەن، ئێمە بەعسمان ڕوخاندووە ئێوە چین؟
هاوڕێیانی ئێمە دەپرسن کاک نەوشیروان بۆچی ئاو و کارەبای بارەگاکانی حزبتان بڕیوە، لە وەڵامدا دەڵێت: ئاو و کارەبای خۆمانە و نایدەین بە ئێوە
نەوشیروان بە ڕاشکاوی دەڵێت کەکە گیان ئێمە گوشاری ڕژێمی بەعس و ئیرانمان لەسەرەو لێمان قبوڵ ناکەن ئێوە لێرەبن و دەبێ جوغرافیای ژێر سایەی ئێمە جێبهێڵن
ئەوە داهێنانی یەکێتی بوو کە وەفد دەست بەسەر بکەن، لە کاتێکدا هەرگیز بەعس بەو هەموو دڕندەیی و خوێن ڕێژیەی بۆ یەکجاریش وەفدی یەکێتی یان پارتی کە بۆ مفاوەزات دەچون دەستبەسەر نەکردووە
یەکەمین لایەن کە خۆپیشاندانی خەڵکی بە ئاژاوەگێرو دەستی دەرەکی تاوانبار کردو ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاری دەزگا ئەمنیەکان! بزوتنەوەی گۆڕان بوو
لە تەمەنی ٣٦ ساڵەی یەکێتیدا، زیاتر لە ٣٣ ساڵ زۆریک لە سەرانی بڕیاربەدەستی ئیستای بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارن لە کارنامەی یەکێتی و ئەو هەموو پیشێلکاریانەی دەرهەق بە ئازادی سیاسی و ئازادی بیروباوەرڤکراون.
حزبی شیوعی، زەحمەتکێشانەکان و حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان؟ پارتی کارو پارتی چارەسەر…تاد، فڕیان بەسەر مارکسییەوە نییە
رزگار رەزا چوچانی / سوید
www.nuche.net
عەبدوڵا مەحمود بەدەر لەوەی وەک نوسەرێک دەناسرێت، چەندین بەرپرسیاریەتی هەبووە لەناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەوانە سەرنوسەری بڵاوکراوەی بۆپێشەوە کە زمان حاڵی کۆمیتەی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ تا هیرشی یەکێتی بۆسەر ئەو حزبە لە تەموزی ٢٠٠٠ دا، هەروەها بەرپرسیاریەتی سیاسی رادیۆ و جێگری سکرتێری کۆمیتەی کوردستان و سکرتیری کۆمیتەی کوردستان و جێگری سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی جزی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بووەو ئیستاش لەسەرکردایەتی ئەم حزبەیە، لەم دیمانەیەی گۆڤاری سیڤیل دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کێشەکانی یەکێتی لەگەڵ حزبەکەی و ناوەرۆکی کۆبونەوەکانی ئەو حزبە، لەکاتی کێشەکان لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و چۆنیەتی دەستبەسەرکردنی نوێنەرەکانیان بۆ حیوار لەلایەن یەکێتی یەوە بۆ سڤیل ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە ئێستا حزبەکی ناچێتە ناو هیچ هاوپەیمانێتیەکی چەپەوە.
ڕزگار رەزا چوچانی: لەدەرەوەی ئەوەی وتراوە تاکو ئێستا، بۆخۆت بەکورتی چی خوێندنەوەیەکت بۆ کێشەکانی کۆمۆنسیت و یەکێتی هەیە، لەکاتێک کەسێک سەرپەرشتی هێرشەکانی دەکرد کە دەکرێت بڵێین لە بڕوای چەپەوە نزیک بوو؟.
عەبدوڵا مەحمود: کێشەکانی نێوان حزبی ئێمەو یەکێتی جیاوازی و دیدو ململانی سیاسی بوو. هەتا وشەی کێشە زۆر بەدروست نابینم، ئێمەو یەکێتی دوو حزبی سیاسی و چینایەتی سەر بەدوو بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی و چینایەتی جیاواز بووین، بزوتنەوەی بۆرژا ناسیونالیستی کوردو بزوتنەوەی کریکاری و سۆسیالیستی، کە هەرلایەکمان دیدی بۆ کێشەکانی خەڵکی کوردستان، رێگاچارەسەرەکان، لەیەک جیاوازو دژ بەیەک بوون. ئەمەش لەژێر سایەی هەرسیستەم و کۆمەڵگایەکی جێکەوتوو، وە هەر حکومەت و دەوڵەتیک کە بانگەشەی دیموکراسی بکات، نیشانەی تەندروست بوونی ئەم سیستەم و دەوڵەت و وڵاتە دەکات.
ئەمە سەرچاوەو ڕیشەی بە کێشەکردنی ئەم جیاوازییە بوو لە لایەن یەکێتی و

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com