جەبار ئەمین داوا لەپەڕلەمانی سوید دەکات بەرانبەر ویستی ناسیۆنالیستی عەرەب پشتگیری کوردستان بکەن
رزگار رەزا چوچانی/ نوچەنێت
لەدیمانەیەکی نوچەنێت جەبار ئەمین وەک کوردێکی پەڕلەمانتار لەپەڕلەمانی سوید، رایدەگەیەنێت، پرۆژە پێشنیارێکی داوەتە پەڕلەمانی سوید و داوای کردووە حکومەتی سوید بە شێوەیەکی چالاکانەتر پشتگیری لە فیدڕالیەتی کوردستان بکات، دژی ویستی خەڵکی ناسیۆنالیستی عەرەب.
ئەو کوردە پەڕلەمانتارە لە سوید لە دیمانەکەی نوچەنێت، کە لە رۆژانی داهاتوو بڵاو دەکرێتەوە رایدەگەیەنێت” پێشنیارێکم ئامادەکردووە و خستومانەتە بەردەستی پەڕلەمانی سوید، داوام کردووە کە حکومەتی سوید چالاکانەتر پشتگیری لە فیدرالیزم بکات لەکوردستانی عێراق، دژی ویستی خەڵکی ناسیۆنالیستی عەرەب کە دەخوازن، مافی میللەتی کورد بخۆن”.
ئەمین ئەندامی پەڕلەمانی سوید لە پارتی ژینگە، بۆ نوچەنێت ئەوەش رادەگەیەنێت کە”هەریەک لە پەڕلەمانتاران بۆدیل کێبالسۆن، زمانحاڵی پارتی ژینگە بۆ سیاسەتی دەرەوەو ڤالتێر مووت و ئەنیکا لیلێمێست، واژۆی پشتگیری پێشنیارەکەیان کردووە”، راشیگەیاند”ئەو پرۆژە پێشنیازە ماوەیەکی تر دەبێتە باس لەهۆڵی پەڕلەمانی سوید”.
جەبار ئەمین جیا لەوەی کادری دیارو ئەندامی پەڕلەمانی سویدە لەپارتی ژینگە، وەک کوردێکی چالاک بەردەوام چالاکی و کاری مەیدانی بۆ خزمەتکرنی پرسی کورد هەبووە، توانیویەتی سود لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسییەکانی سوید ببینێت بۆ خزمەتکردنی پرسی کورد لە باشوری کوردستان و سەرجەم بەشەکانی تری کوردستان.
جەبار ئەمین داوا لەپەڕلەمانی سوید دەکات بەرانبەر ویستی ناسیۆنالیستی عەرەب پشتگیری کوردستان بکەن
0
Share.