گۆڕان هه‌ڵمه‌تی پاكسازی له ناو رێكخستنه‌كانیدا ده‌ست پێده‌كات
نوچه‌نێت: سلێمانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵمه‌تی پاكسازی له ناو رێكخستنه‌كانیدا ده‌سپێده‌كات و تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی “جاسوسییان لێده‌كرێت”، له ریزی رێكخستنهكانییان ده‌رده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاكسازی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ریزهكانییانهوه كار بۆ پارتی و یه‌كێتـی ده‌كه‌ن، زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی جاسوسییان لێده‌كرێت بۆ پارتی و یه‌كێتی، له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌كرێن، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “له‌سه‌ر داوای نه‌وشیروان مسته‌فا و به سه‌رپه‌رشتی كه‌سه ئه‌منییه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و كاره ده‌كرێت و تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی كاری جاسوسییان لێده‌كرێت بۆ پارتی و یه‌كێتی، له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌كرێن”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، تا ئێستا له سنووری پارێزگای سلێمانی به ده‌یان كه‌س له ریزی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ركراون و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سنووری ئیداری زه‌رد ده‌گرێته‌وه، نوچه‌نێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به شاهۆ سه‌عید، وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌وه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.