به‌ گوێره‌ی یاسایه‌ك ده‌یان فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن

0

به‌ گوێره‌ی یاسایه‌ك ده‌یان فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن

نوچه‌نێت: رێبوار
به‌ گوێره‌ی یاسایه‌ك ده‌یان فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن، كه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی تێدایه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ئیجباری جێبه‌جێ‌ ناكرێت.
به‌ گێوره‌ی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌، به‌ نیازه‌ كار به‌ یاسای راژه‌ و خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و به‌ پشت به‌ستن به‌و یاسایه‌ش، ده‌یان فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشین بكرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جێبه‌جێ‌ كردنی ئه‌و بڕیاره‌، نیگه‌رانی لای به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ درووست كردووه‌، كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یان گرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بێت كه‌ پشت به‌ یاسای راژه‌ی خزمه‌ت و خانه‌نشینی ده‌به‌ستێت، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش، به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌وێت.
له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، “ئه‌و بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئیجباری جێبه‌جێ‌ ناكرێت و هه‌ركه‌س توانای هه‌بێت و لیژنه‌ی پزیشكی بڕیار بدات له‌سه‌ر تواناكانی و ئه‌و رێژه‌یه‌ نه‌گرێته‌وه‌ كه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامی ته‌واو دانراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌توانێت له‌ كاره‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com