گۆڕان: گومان ده‌كرێت له هه‌ولێر یه‌كێتی ته‌قه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو كردبێت
نوچه‌نێت
به گوێره‌ی زانیارییه‌ك كه له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گومان ده‌كرێت كه یه‌كێتی ته‌قه‌یان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو كردبێت له هه‌ولێر.
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له فه‌یسبووك كه لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و وه‌ك لاپه‌ڕه‌كانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن نمای كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له زانیارییه‌كدا كه بڵاویان كردۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه گومان ده‌كرێت یه‌كێتی ته‌قه‌ی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو كردبێت.
لاپه‌ڕه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیوویه‌تی “گومان ئه‌كرێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان به سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كگرتوو كرد، ئه‌ندامانی یه‌كیتی بن بۆ زیاتر ئاڵۆز كردنی ڕه‌وشه‌كه”.
ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له فه‌یسبووك له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌ولێره‌وه نوسیویه‌تی “یه‌كێتی ئه‌یه‌وێ ئه‌م پشێویه‌ی بادینان بگوازێته‌وه بۆ هه‌ولێر و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بیگوازێته‌وه بۆ سلێمانی”.