گه‌نجانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌ركرده دیاره‌كانی جیهان، كوردستان به جه‌نگه‌ڵ ناو ده‌به‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌هۆی سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له ناوچه‌كانی بادینان، گه‌نجانی یه‌گرتووی ئیسلامی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كه له ئۆباما و بانكی مۆن و ده‌یڤید كامیرۆن و ساركۆزی ده‌كه‌ن، له نامه‌یاندا، كوردستان به جه‌نگه‌ڵستان ناو ده‌به‌ن و پارتیش به هۆكاری ئه‌و به جه‌نگه‌ڵبوونه ده‌ناسێنن.
ده‌قی نامه‌كه:
به‌ڕێز سه‌رۆک باراک ئۆباما
باڕێزسه‌رۆک بانکی مۆن
به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یڤد کامیڕۆن
به‌ڕێز سه‌رۆک نیکۆلاس سارکۆزی
به‌داخه‌وه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه له تێکچوونی بارودۆخی کوردستانی عێراق به جۆرێک که ئه‌مرۆ کوردستان به جه‌نگه‌ڵستانێک ده‌چێت نه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌وترا (عێراقێکی تر)، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی ده‌موکڕاتی کوردستان، که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکیه‌تی.
سه‌رنجتان ڕاده‌کێشێن بۆ چۆنیه‌تی ده‌ست پێکردنی ڕووداوه‌کان: مه‌لایه‌کی سه‌ر به پارتی ده‌موکڕاتی کوردستان گوێگره‌کانی هانداوه بۆ په‌لامار دانی باڕ و خانه‌کانی مه‌ساج له زاخۆ له پارێزگای دهۆک. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی پارتی له ناوچه‌که په‌لاماری باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ده‌ن وه هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به پارتی هاوکاربوون له‌و هێرشانه. جگه له سوتانی چوار باره‌گای سه‌ره‌کی و باره‌گایه‌کی رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی کوردستان، هێزه‌کان ده‌یان ئه‌ندامی یه‌کگرتوویان ده‌ستگیر کردووه، که ئه‌ندامی په‌رله‌مان عێراقییشیان تێدایه.
ئه‌مرۆ دیموکڕاسی له کوردستان له ژێر پرسیاردایه له ژێر حوکمی مه‌سعود بارزانیدا، ئه‌و دیموکراسیه‌ی به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریکی و به‌ریتانی گیانی خۆیان بۆ کردووه به قوربانی له عێراق، که‌چی ئه‌وی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین جگه له حوکمی غابات هیچی تر نیه. مایه‌ی شه‌مه‌زاریه بۆ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا که هاوپه‌یمانی پارتی بن، ئه‌و پارتیه‌ی باوه‌ڕی به حوکمی قانون و فره‌یی سیاسی و بنه‌ماکانی دیموکڕاسی نیه، به‌ڵکو گیانی رق لێبوونه‌وه بلاو ده‌که‌نه‌و وپشتگیری خوێنڕێژی ده‌که‌ن و پاکتاوی ڕکه‌به‌ره سیاسیه‌کانیان ده‌که‌ن.
ئێمه له یه‌کگرتووی ئیسلامی، که حیزبێکی سیاسی ناتوند و تیژ و مۆدێرن و میانه‌ڕه‌وین و هاوکار بوون له ته‌شکیلکردنی عێراقی نوێ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوکمی کاتی عێراق بووین، داوا له ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین به په‌له ته‌داخول بکه‌ن تا کۆتایی به‌م کاره‌ساته بێنن که پارتی ده‌ستی داوه‌تێ، وه کۆتایی به سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌یاره‌سیاسیه‌کان بهێنن که له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به فرسه‌تیشی ده‌زانین داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریکی بکه‌ین سه‌ردانی کوردستانی عێراق نه‌که‌ن چونکه بارودۆخی هه‌رێم ته‌واو ترسناکه.