كریستینا ئهجۆیلیر:ئێمه سه‌رچاوه‌ی ژیانین
نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی”كریستینا ئهجۆیلیر” دڵخۆشی خۆی ده‌ربری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌ركه‌كانی وه‌ك دایك و هونه‌رمه‌ند دروست بكات، ژنانیش به‌سه‌رچاوه‌ی ژیان ژیان داده‌نێت.
كریستینا كورێكی ته‌مه‌ن 2ساڵه‌ی به‌ناوی”ماكس” هه‌یه و پێوایه دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌ركی دایكایه‌تی و هونه‌رمه‌ندی هێزی زۆری ده‌وێت، گوتی”پێموایه هه‌موو ژنێك ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێمه سه‌رچاوه‌ی ژیانین”.
كریستینا دڵ خۆشه به گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ناو بواری هونه‌ری دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك دابرابوو له كاره‌كانی به‌هۆی كوره‌كه‌ی، گوتی”ده‌زانم كوره‌كه‌م هه‌مان هه‌ستی خۆشی منی نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه ده‌بێت ماوه‌یه‌ك لێ دوور بم بۆ جێ به‌جی كردنی كاره‌كانم”.