د.مەحموود عوسمان: لەوانەیە ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی و گۆڕان، زیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

د.مەحموود عوسمان، سیاسەت مەداری سەربەخۆی کوردو ئەندامی پێشوی نوێنەرانی عێراق،  لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ نوچە نێت رایگەیاند” بۆ چارەسەر كردنی دۆخی ئێستای  هەرێمی كوردستان، پێویستە لەسێ‌ خاڵی سەركی جێ‌ بەجێ‌ بكرێت. یەکەم، ماددەی 140 جێ‌ بەجێ‌ بكرێت، دووەم، ریفراندۆم ئەنجامبدرێت. سێێەم لەوانەیە نەتوانین لەگەڵ بەغدا بەردەوام بین.

نوچەنێت: هیوا چییە بۆ چارەسەر كردنی دۆخی سیاسی كوردستان هەیە؟

د.مەحمود عوسمان: بۆ هیواو چارەسەر پێویستمان بە،  هەوڵدان بۆ ئاشت بوونەوەو رێكکەوتنی حزبەکان، لە چوارچێوەیەكدا، كە لە بەرژەوەندی كورد بێت. جا هەر شتێكی ناو دەنێن. هەروەها لە ناوەوەو دەرەوە هەوڵبدرێت هاوڵاتیان رازی بكرێن و كێشەكان چارەسە بكرێن.

هاوکات لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی جددی بکەین.

پێویستە کورد، لەدەرەوەی وڵات بۆ خستنەرووی کێشەکان لۆبی دروست بکات. بتوانن کێشەکان لە ئەمەریكا و ئەوروپا و یەئێن بە شێوەی گونجاوو بەردەوام باس بکرێن و پێیان بڵێن، ئێمەش میللەتێکین و مافمان هەیە، بەڵام  بۆ ئەو مەبەستە دەبێ بەیەکەوە خەریک بین و کاربکەین، چونکە  ئەوە پێویستی بە کاتیش دەبێت و بە پەلەل ناکرێت.

لەگەڵ ئەوانەشدا دەبێت، چەند بتوانرێت ریفۆرم بکرێت و کێشەکان چارەسەر بکرێن. هەموو ئەوانە ئێمە بە هێز دەکەن، ئێستا ئێمە شتێکی گرنگمان هەیە ئەویش بەرقەرار بوونی ئەمن و ئاسایشە. ئەگەر کەسێک نەچێتە بەغدا، گرنگی ئەمن و ئاسایشی ئێرە نازانێ.  لەوێ هەموو رۆژ تەقینەوە و ناخۆشی هەیە، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم، میللەت و هەموو حزبەکان هاوکارن. بۆ ئەوە بناگەیەک هەیەو جێی دڵخۆشییە.

نوچەنێت: بە لێکدانەوەی تۆ دۆخی هەرێم و بەغدا دەگاتە كوێ‌؟

د.مەحمود ئوسمان: شتێك هەیە ئێمە بە یەكەوە گرێ دەدات. ئەویش دەستورە. ئەگەر هاوكاری هەبێت و دەستور جێ‌ بەجێ‌ بكرێت، ئێمەش هەرێمێكی فیدراڵین لە بەغدا، ئەگەر فیدراڵی بچەسپێنن هەنگاوێكە بۆ سەربەخۆیی. ئەگەر دەستور جێ‌ بەجێ‌ نەبێت و شەراكەت نەبێت وەکو ئەوەی كە ئێستا دەبینن، بڕوا ناكەم دۆخەكە بەرەو باشی بڕوات. دەبێ ئێمە ئاگاداری سیاسەت و رۆڵی وڵاتانیش بین لەسەر ئەوە، بەڵام بە گشتی ئەگەر دەستور جێ‌ بەجێ‌ بكرێت و شەراكەت هەبێت و مادەی 140 و ریفراندۆم بكرێت، ئێمەش ئەوانەمان دەوێت، بەڵام ئەگەر نەكرێت ناتوانین لەگەڵ بەغدا بەردەوام بین و قسەی خۆمان دەبێت.

نوچەنێت: ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت؟

د،مەحمود عوسمان: ئەنجامدانی ریفرادۆم پێویستی بەکارکردنە. دەبێت  خەڵكەكە یەكگرتوو بێت و پیشگیری بكەن,.  ابێت تۆ ریفراندۆم بكەیت نیوە بڵێن باشە و نیوەكەی تر بڵێن خراپە، چونکە وای لێهاتووە حزبێك بڵێت ریفراندۆم دەكەین ئەوەی تر لە رقی ئەو دەڵێت نامانەوێ، ئەوەش مەترسیدارە.

ئەو کارانەی کە پێویستە بکرێن، دەبێت هەوڵ بدرێت پەرلەمان كرا بكرێتەوە، بە شێوەیەك یاسایەك دەربكات و یاسای ریفراندۆم پەسەند بكات، هەروەها كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیش كارەكانی خۆی بكات. ئەوەی کە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە، دەبێت بۆ كۆمسیۆن جێ‌ بەجێ‌ بكرێت. لەوانەش گرگنتر ئەوەیە، کە ئەگەر بتوانی بڕوا بە یۆئێن بهێنێت كە هەیئەتێكی نێو دەوڵەتییەو بڵێیت، من میللەتێكم لە جەنگی جیهانی یەكەمەوە هەم. مافی خۆمە دەمەوێت ریفراندۆم بكەم، ئەگەر بڕوا بكەن بێن سەرپەرشتی ریفراندۆمەكە بكەن. ئەو كاتە ریفراندۆمەكە شێوەیەكی نێو دەوڵەتی وەردەگرێت و رەسمی دەبێتو دەچێتە تۆماری نێو دەوڵەتی و حسابی گەورەی بۆ دەكەن، بەڵام ئەگەر نەیكەن هەر خۆمان ریفراندم بكەین. جۆرێکی ترە.

نوچەنێت: رێگرییەكانی بەردەم ریفراندۆم چین؟

د،مەحمود عوسمان: پەرلەمان نیی. كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن كارەكانی وەك پێویست نەكردووە. رێگری سەرەکی کۆک نەبوونی حزبەکانە، لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.

نوچەنێت: دەگوترێت یەكێتی و گۆڕان بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم، لەگەڵ بەغدا رێكەوتوون؟

د. مەحمود عاسمان: نازانم، بەڵام ئەوان كە چونەتە بەغدا پەیوەندیان كردووە. بێگومان یەكێتی و گۆڕان بە یەكەوە رێكەوتوون كۆنیش یەك حزب بوون. ئاساییە ئەگەر ببنەوە بە یەك حزبیش، چونكە ئەوان پێشتر یەک حزب بوون جیا ببوونەوە، بۆیە لەوانەیە ببنەوە یەک حزب.

ئەوان دەڵێن، ئێمە بەیانی رەسمیمان دەرکردووە کە دەریان كرد پشگیری ریفراندۆم دەكەین و پێمان خۆشە، بەڵام چونكە لەگەڵ پارتی ناكۆكن، تێڕوانینیانن بۆ ئە مەبەستە لە هی پارتی  جیاوازە، ئەوا پەیوەندیان لەگەڵ بەغدا گەرمترە دێن و دەچن.

پارتی لەگەڵ بەغدا پەیوەندیان وا گەرم نییە، لەبەر ئەوە بە بڕوای من لەوانەیە ئەو ناكۆكییەی حزبەکان، کاریگەری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکات، چونکە نابێت كەس دژی ریفراندۆم بێت، چەندە بتوانی كێشەی هاوڵاتیانش چارەسەر بكەیت زیاتر خەڵك پشگیری ریفراندۆم دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com