فازل میرانی له وه‌ڵامی ئه‌رسه‌لان بایزدا: شامی شه‌ریف به پیاو درووست ده‌كرێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌شی دووه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یمام، وه‌ڵامی ئه‌رسه‌لان بایز ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت “شامی شه‌ریف به پیاو درووست ده‌كرێت”.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندبوو، كه “نێچیرڤان بارزانی ناكه‌ینه جێگره‌وه‌ی حكومه‌تێكی پڕ له كێشه”، ئه‌م لێدوانه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی نیگه‌ران كرد، له وتارێكیشدا كه له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاو كرایه‌وه، دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز نوسیبووی، “ئه‌گه‌ر وڵات شامی شه‌ریف بێت، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت”.
له به‌شی دووه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یمام، میرانی رایگه‌یاند “من له بهرپرسیارێتییهكدام كه ئیشی من نیه وه‌ڵامی شه‌خس بده‌مه‌وه، كاك ئه‌رسه‌لان براده‌ری منه، به‌ڵام شامی شه‌ریف به پیاو درووست ده‌كرێت”.