سه‌عدی پیره: ئێمه و پارتی كلكی یه‌ك نین
دیدار: رێبوار ره‌زا چوچانی
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بادینانی ئه‌و حیزبه، له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان باس ده‌كات.
رێبوار: ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن، چ كاریگه‌رییه‌كیان ده‌بێت، به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه؟
سه‌عدی پیره: ده‌بێت بڕوامان به‌وه هه‌بێت، كه ئه‌گه‌ر بایه‌كی كه‌میش بێت چ سارد یان گه‌رم، كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به دڵنیاییه‌وه بارودۆخه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و وڵاتانی عه‌ره‌بی، كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌مه‌ودوا نابێت كه‌س لافی ئه‌وه لێبدات كه چه‌ند هێزی هه‌یه و چه‌ند به‌هێزه و چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده و چه‌ندی ئیمكانییات هه‌یه، چونكه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له باكوری ئه‌فریقا روویاندا، له بێهێزیدا نه‌بوو، بۆیه ئه‌مه سه‌لماندی كه هه‌موو شت لهباریكیدا ده‌پچڕێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌ستووری ده‌قرتێت.
رێبوار: به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی، وا هه‌ست ناكه‌ن كه كاریگه‌ری به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، چونكه ئه‌مه بڕوای ئۆپۆزسیۆنیشه، من زیاتر مهبستم ئه‌مه‌یه، ئایا پێتانوایه كاریگه‌ری هه‌یه؟
سه‌عدی پیره: ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر ته‌تبیق نابێت، چونكه له‌هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێك نه‌هاتووه به‌هێز خۆی بسه‌پێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه حیزب دروست بكه‌ن و بێن داخیلی په‌رله‌مان ببن، بۆ نمونه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كێتی جیابووه‌وه‌و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش بوو، 25 كورسیشی هێنا، ئیتر چ پێویستی به‌كوده‌تا و به‌كارهێنانی هێز هه‌یه؟ یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه به‌ناوی جیاجیا كاری كرد‌و پاشان چالاك بوو، زه‌مینه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌و بۆچوونه، ئه‌گه‌رچی گروپی جیاجیاشن، داخڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و ده‌نگیش دێنێت و له‌په‌رله‌مانی عێراق و كوردستانیش كورسی هه‌یه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ، بۆیه پێموایه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناكۆكی و ناته‌باییه‌ی هه‌یه، ناكرێ به‌راورد بكرێت به‌وه‌ی له‌میسردا رووده‌دات، یه‌كه‌م: چونكه له‌وێ ته‌نانه‌ت ئیخوان موسلمینهكان و ئیسلامیه‌كانی تر كه 60%ی ده‌نگه‌كانیان هێنا له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا، سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ك ته‌نانه‌ت یه‌ك كورسیشیان پێ ره‌وا نهدهدیتن. ئاخر ئه‌مه فه‌رقێكی زۆر گه‌وره‌یه گه‌ر بته‌وێ ئه‌وه بگوازیته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه ئۆپۆزسیۆن ئازادیه‌كانی زه‌وت كرابێت، كێ له‌ئۆپۆزسیۆن گیراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه؟
رێبوار: به‌ڵام ئه‌وان باس ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی نانبڕاویان هه‌یه؟
سه‌عدی پیره: نان‌بڕاو نیه، كاكه تۆ ده‌بێ خوردی بكه‌یه‌وه، كێ له‌ئۆپۆزسیۆن گیراوه لێره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بووبێت؟ به‌ڵام كه‌لتووری ئۆپۆزسیۆن جیاوازه. ئێمه له‌كوردستان دوو حزبمان هه‌یه، كه به‌ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتدارن، چه‌ند حزبێكی تریشمان هه‌یه دیسان به‌ئیستحقاقی ئینتیخابی و به‌ئیراده‌ی ئازادی خۆیان ئۆپۆزسیۆنبوونیان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گینا ده‌عوه‌ت كرابوون بێن به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن. ئۆپۆزسیۆن ئیشی ئه‌وه نیه دوژمنایه‌تی بكات، ئیشی ئه‌وه‌یه مونافه‌سه بكات.
رێبوار: به‌ڵام ئه‌مه‌ی كوردستان كامیانه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌وه‌ی كوردستان جاری وا هه‌یه قاڵبی توندوتیژ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، تۆ بته‌وێت له‌رێگای چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان خه‌ڵك وشیار بكه‌یه‌وه‌و بیهێنیه سه‌ر جاده و كه‌موكوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ربخه‌ی، ده‌ست بۆ شه‌ڕه‌به‌رد نابه‌ی، ئه‌وه كه‌لتوورێكه چه‌ند ساڵێك لهمهوپێش له‌نێوان ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا هه‌بوو، خۆ ئه‌م وڵاته هی یه‌كگرتووی ئیسلامی و هی گۆڕان و هی كۆمه‌ڵ نیه، پارتی و یه‌كێتی خه‌ڵكی داخڵ كردبێت، ئێمه هه‌موومان حزبین و كوردین و یه‌ك میلله‌تین، بۆیه ئه‌م شهڕهبهرده لێره جێگای نیه، چونكه ئه‌مه له‌چالاكی مه‌ده‌نی ده‌رده‌چێت.
رێبوار: به‌ڵام ئێوه وه‌ك یه‌كێتی كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتن له‌كوردستان، تا چه‌ند خۆتان ئاماده كردوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریانه، به‌جۆرێك كه زیاتر گرژی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت؟
سه‌عدی پیره: ئێمه پێمانوایه مه‌سه‌له‌ی ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافی خۆپێشاندان و مافی ره‌خنه‌گرتن و قه‌ڵه‌م و رۆژنامه‌ی ئازاد به‌ڵا نین، به‌ڵكو ده‌سكه‌وتی گرنگن و خه‌باتیان له‌پێناو كراوه، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی گه‌لی كوردستان جا هه‌ر لایه‌نێك بووبێت ده‌یان ساڵ خه‌باتی بۆ ئه‌وه كردووه‌و له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی عێراقیشدا گفتوگۆی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بووه، به‌ردانی هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌كان و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین و ژیانی په‌رله‌مانی و حوكمڕانی دیموكراتیانه، بۆیه ئه‌مانه ده‌سكه‌وتن، ئه‌وه‌ی پێیوابێت ئه‌مانه به‌ڵان، ئه‌وا له‌سه‌رده‌مێكی تر و لهكهوكهبێكی تر ده‌ژی. یه‌ك شت ده‌مێنێته‌وه، ئێمه به قۆناغی جیاجیادا تێپه‌ڕیوین له‌خه‌باتی چه‌كداری و سه‌ره‌تای راپه‌ڕین و بڕیاری یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن، كه ده‌بێ ئه‌م فه‌زڵه بۆ به‌ره‌ی كوردستانی تۆمار بكرێت بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دای، چونكه ئه‌وكات كه‌س باوه‌ڕی نه‌بوو، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی وڵاته گه‌وره ههرێمایهتیهكان رێگا ده‌ده‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌ت دروست بكات، ئه‌مانه بڕیاری بوێرانه بوون، ناڵێم ته‌نها بۆ یه‌كێتی و پارتی به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، هه‌ركه‌سه و به حه‌جمی خۆی به‌شێكی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی خسته سه‌رشانی خۆی. پاشان قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستیپێكرد، كه به‌داخه‌وه تا ئه‌و جێگایه هات ئیداره بكاته دووبه‌ش.بۆ بنبڕكردنی ئه‌م شه‌ڕی ناوخۆیه، تا جارێكی تر هه‌موو ره‌نجی كورد به‌هه‌ده‌ر نه‌دات، یه‌كێتی و پارتی داخڵی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی بوون، كه رێكهوتنامهیهكه نه پارتی له‌به‌رخاتری یه‌كێتی و نه یه‌كێتی له‌به‌رخاتری پارتی ئیمزای نه‌كردووه، هه‌ردوولا پێویستیان به‌م رێكه‌وتنامه‌یه هه‌بووه، چونكه له‌قازانجی میلله‌تی ئێمه‌یه شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش صهممامی ئه‌مانه بۆ جارێكی روونه‌دانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ. ره‌نگه لێره‌و له‌وێ كادیرێكی پارتی و یه‌كێتی بێ ئه‌وه‌ی زۆر دوور بیربكاته‌وه، ئه‌م رێكه‌وتنه بخاته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه. بۆ نمونه كادیرێكی پارتی له‌گه‌رمیان ده‌مێكه چاوه‌ڕێیه عهرزهیهك وه‌رگرێ، نایده‌نێ، ده‌ڵێ ئه‌م رێكه‌وتنه ستراتیجیه وایكردووه. كادیرێكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر یا دهۆك چاوه‌ڕێیه عهرزهیهك وه‌رگرێ، جیرانه‌كه‌ی سێ چوارێكی وه‌رگرتووه، یا مامۆستایه‌كه و له‌هه‌موویان زیرهكترهو خزمه‌تی زیاتره، كه‌چی ئه‌و ناكه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵكو یه‌كێكی زۆر له‌و خوارتر ده‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌بووه‌و پێویسته ئه‌م دیاردانه نه‌مێنن، ئێمه له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی، بڕیاری ئه‌وه‌ماندا كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت و شوێنه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌نجانی كچ و كوڕ بكه‌ین و كاریان بۆ بدۆزینه‌وه، ناكرێ له‌پڕۆژه‌ی عیملاق پاره‌ی زۆر سه‌رف بكه‌ین، له‌كاتێكدا گه‌نجه‌كانمان بێكارن، چونكه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته ئامانجێك بۆ نه‌یاره‌كانمان كه سوودی لێ وه‌ربگرن.
رێبوار: زۆر جار به‌رپرسانی پارتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م رێكه‌وتنه ستراتیجیه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌سته به‌جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی رێكه‌وتنی نێوان دوو حزب په‌یوه‌ست بێت به دوو سه‌ركرده‌وه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، ئێمه كه باس له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ین، واته مام جه‌لال و هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كان و كادیرهكانیش. بۆ ئێمه‌ش كه ده‌ڵێین پارتی، واته جه‌نابی كاك مه‌سعود و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌ركردایه‌تی و تادوایی، ئێمه قه‌ت هێنده بێ زه‌وق نابین بڵێین له‌به‌ر خاتری كاك مه‌سعود، نه‌خێر ئێمه دوو حزبین، كاك مه‌سعود حورمه‌تی هه‌یه، سوپاسی پارتیش ده‌كه‌م كه رێز له‌مام جه‌لال ده‌گرێت، به‌ڵام ده‌بێ رێز له‌مام جه‌لال بگرێت وه‌ك سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ته‌بیعی خۆی وه‌ك كه‌سایه‌تی مام جه‌لال حورمه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام مام جه‌لال خۆی هه‌موو جار ده‌ڵێت گه‌ر من سكرتێری یه‌كێتی نه‌بم، ده‌بمه محامی جه‌لال حیسامه‌دین تاڵه‌بانی و ره‌نگه دوو پۆلیس بێن بمگرن، به‌ڵام من بۆیه ئه‌م جه‌لال تاڵهبانیهم چونكه سكرتێری حزبێكی عیملاقی وه‌ك یه‌كێتیم كه خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده. من پێموانیه نه پارتی و نه یه‌كێتی بۆ تاكه‌كه‌س هێنده سه‌خی ته‌بیعه‌ت و ده‌ستكراوه بن، گه‌ر مه‌وزوع به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش نه‌بێت، نه‌خێر ئێمه رێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه.
رێبوار: ئێستا له‌لێدوانی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی ساردییه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه، هۆكاری ئه‌م ساردییه چیه؟
سه‌عدی پیره: له‌چیدا به‌دی ده‌كرێت ئه‌م ساردیانه؟
رێبوار: بۆ نمونه پارتیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتی له‌هه‌ندێك هه‌ڵوێستیدا پشتیان تێده‌كات، یه‌كێتیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه پارتی پشتی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌می نه‌گرتووه؟
سه‌عدی پیره: ئێمه دوو حزبی جیاوازین، كه‌سیشمان كلكی ئه‌وی ترمان نین، دوو حزبین له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنێكی شه‌فاف پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین، رێز له‌یه‌كتر ده‌گرین، قۆناغێكی دوورودرێژی خه‌باتی هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌دوو سه‌نگه‌ری جیاوازیش بووبین، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی خه‌باتمان به‌ره‌و یه‌ك ئامانج بووه، كه گه‌یشتن بووه به رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ. نه یه‌كێتی و نه پارتی نابێ وه‌ك ئه‌و حزبه كارتۆنیانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن.
رێبوار: بۆ پێت وایه حزبی كارتۆنیان دروست كردبێت؟
سه‌عدی پیره: ئه‌یچۆن. من ناو ناهێنم، ئه‌و حزبانه‌ی پارتی و یه‌كێتی دروستیان ده‌كه‌ن و كارتۆنین، نابێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر وه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه وابێت. ئێمه دوو حزبین لێره و له‌وێ رای جیاوازمان ده‌بێت، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌یه‌ك یه‌كترمان گرتۆته‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستانه. ساردی له‌وێدا نایه‌ت، له‌ناو بازاڕی یه‌كێتی ئه‌زمه‌ی حزبێكی تر بازاڕی نیه ته‌سدیر بكرێت، هه‌روه‌ك له‌ناو بازاڕی پارتیش ئه‌زمه‌ی حزبێكی تر بازاڕی نیه تا ته‌سدیر بكرێت. بۆیه باشتره بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر عه‌ردی ساغ و ته‌عامولمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌رێزگرتنی به‌رامبه‌ر بێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ ناكه‌م له‌یه‌كێتی و پارتی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كیان هه‌بێت و وا بیر بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێتوایه ده‌بێ كوردستانی نوێ و خه‌بات و ئه‌لئیتیحاد وه‌ك یه‌ك بنوسن؟! جگه له‌وه پێویسته ئێمه لهئهنساتهكانیش وریا بین، ئێمه له‌ناوخۆماندا ئهنساتمان هه‌یه جۆرێكه لهتهداولی مه‌حدود و ته‌نیا بۆ چه‌ند كادیر و به‌رپرسێك ده‌چێت لهسكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، برایانی پارتیش ئه‌وه‌یان هه‌یه، پێویسته له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌مانه‌ش وریا بین. ئه‌و بابه‌تانه‌ی لێره و له‌وێ له‌سه‌ر پارتی ده‌نوسرێت، لهئهنساتی یه‌كێتی قه‌ت جێگای نابێته‌وه بینوسین و بڵاوی بكه‌ینه‌وه، ته‌سه‌ور ده‌كه‌م له‌ناو ئهنساتی پارتیش ئه‌م شتانه هه‌بن، ئه‌و شتانه‌ی دژ به یه‌كێتی له‌هه‌ر شوێنێك بڵاو بكرێته‌وه له‌نێو ئهنساتی ئه‌واندا جێگای نه‌بێته‌وه، له‌شوێنێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وا ئازاده چی ده‌نوسێت، به‌ڵام من نابێ په‌ره‌ی پێبده‌م وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگم له‌دارا دۆزیبێته‌وه و بڵاوی بكه‌مه‌وه.
رێبوار: ئێوه وه‌ك یه‌كێتی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، كه پارتی وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تدا نه‌كردبێت، كه دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات؟
سه‌عدی پیره: كابینه‌ی پێنج كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره بووه، راسته ئیراده‌ی هه‌ردوو حزب له‌گه‌ڵی بووه، به‌ڵام حیكمه‌ت و پشووفراوانی كاك نێچیرڤان نه‌بایه، ره‌نگ بوو ئه‌نواعی كێشه و ته‌نگه‌ژه‌ی توش ده‌بوو، به‌سه‌رخستنی ئه‌م كابینه و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه و هێنانی تا كۆتایی ده‌وره‌ی كابینه‌ی پێنجه‌م فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد، چونكه كارێكی زه‌حمه‌ت بوو پاش ناكۆكی و شه‌ڕێكی خوێناوی له‌نێوان هه‌ردوولا، كابینه له‌پڕۆسه‌یه‌كی دوورودرێژدا یه‌ك بگرێته‌وه، كه چه‌ند ساڵ ده‌خایه‌نێت و ئێستاش به‌رده‌وامه، بێ ته‌گه‌ره ئه‌مه ببه‌یه پێش، ئه‌وا كارێكی گرنگ بوو ئه‌نجامی دا. كابینه‌ی شه‌شه‌م ته‌كمیله‌ی كابینه‌ی پێنجه‌مه، كابینه‌ی حه‌وته‌م كه دێت، ته‌كمیله‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی به‌پێی ئیستحقاقاتی ئینتیخابی خۆ به‌كوده‌تا نایه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كابینه‌ی پێشوو خراپ بووبێت ئه‌مه هاتبێت، نه‌خێر ئه‌مه رێكهوتننامهیهكه پڕۆسه‌ی حوكمڕانی به‌م شێوه‌یه ده‌ستنیشان كردووه. من كارم به‌وه نیه كادیرێك لێره و له‌وێ قسه‌یه‌ك بكات، به‌وه‌ی پێیوایه كارێكی باش ده‌كات گه‌ر ستایشی كابینه‌ی پێنجه‌م یا شه‌شه‌م بكات، من پێموایه ئه‌مه ئیشتیباهێكی گه‌وره‌یه. كابینه‌ی پێنجه‌م ده‌بێ له‌بارودۆخی مێژوویی خۆی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت، وه‌ك یه‌كه‌م كابینه‌ی دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره، ئیداره‌یه‌كی زۆر باشی كرد‌و سه‌ركه‌وتوو بوو، كابینه‌ی شه‌شه‌م كابینهیهكه وه‌ك ئیعلانی كردبوو كابینه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت، دونیایه‌ك شاكاری ئه‌نجام داوه، تواناسازی و بیمه‌ی بێكاری و سلفه‌ی زه‌واج و سلفه‌ی عه‌قار و تادوایی، هه‌موو پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م خۆ له‌زه‌مانی ئه‌و كابینه‌یه ته‌واو نابێت، هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه ره‌نگه بكه‌وێته كابینه‌ی حه‌وته‌م، مانای وانیه ئه‌و كاره كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌یكردووه، ره‌نگه به‌شێك له‌كاره‌كانی كابینه‌ی حه‌وته‌میش بڕوات بۆ هه‌شته‌م، وه‌ك چۆن به‌شێكی كابینه‌ی پێنجه‌م هاتووه بۆ شه‌شه‌م و ئێستا ته‌واو ده‌بێت، بۆیه ئه‌م جۆره پێكه‌وه كاركردنه، ته‌كمیلكردنی یه‌كتره، نه‌وه‌ك تهفنیدی یه‌كتر بكه‌ن.
رێبوار: له‌گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت، كه یه‌كێتی چوار له‌وه‌زیره‌كانی خۆی ده‌گۆڕێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ده‌رباز كۆسره‌ت ده‌كرێت به‌وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێت؟
سه‌عدی پیره: ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌كردووه، نه له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و نه له‌سه‌ر گۆڕینی وه‌زیره‌كان، له‌كوێ ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبۆته‌وه؟ كه‌سێك بۆ خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه، ناكرێت بكرێت به رای ره‌سمی یه‌كێتی، تا ئێستا باسی ئه‌و شتانه‌مان نه‌كردووه، ئێمه له‌وه‌زیره‌كانی خۆمان رازین، كه‌سایه‌تی لێوه‌شاوه و شایسته‌ن، پاشان كه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گۆڕدرێت له‌به‌ر ناشایسته‌یی ناگۆڕدرێن، به‌ڵام كێ ده‌ڵێ لهدابهشكردنهوهی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌بن، كێ ده‌ڵێ وه‌زاره‌ته‌كان ناگۆڕدرێن، زۆرجار وابووه، پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هی پارتی بوو و ناوخۆ هی ئێمه‌بوو، پاشان ناوخۆ بوو به هی پارتی و پێشمه‌رگه بوو به هی یه‌كێتی.
رێبوار: مه‌لا به‌ختیار له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان باسی له‌وه كرد، كه جۆرێك لهنزیكبوونهوه له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌م نزیكبوونهوانه به چ ئاستێك گه‌یشتوون؟
سه‌عدی پیره: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، گۆڕان به‌شێكی زۆری كادیره‌كانی له‌نێو هه‌ناوی یه‌كێتیه‌وه ده‌رچوونه، ژماره‌یه‌كی زۆر لهقاعیدهی گۆڕان كادیر و چالاكوانی یه‌كێتی بوونه، ته‌نانه‌ت دۆستایه‌تی و رهفاقهتیشان هه‌یه‌و ئێستاش دۆستی یه‌كین و مه‌رحه‌بای یه‌كتر ده‌كه‌ین و هاموشۆی یه‌كتر ده‌كه‌ین و یه‌كتر ده‌بینین، جگه له‌كه‌ناڵی فه‌رمی، ئه‌مانه په‌یوه‌ندین له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی، بۆ نمونه من له‌گه‌ڵ ژماره‌كی زۆر له‌ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان ره‌فیقی شه‌خسیم، ره‌فیقی 20-25 ساڵ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌یه‌كێتی ده‌رچوون و رێكخراوێكیان دروست كردووه قیامه‌ت هه‌ڵستاوه؟ ئه‌وه ته‌بیعیه و ئه‌و پهیوهندیانهشمان هه‌ر ماوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له‌یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه، لانیكه‌م به‌شێكی زۆر له‌به‌رپرسه‌كانی له‌ژێر فشاری ئه‌وه‌دا بوونه، له‌ساڵی یه‌كه‌م و چه‌ند مانگی یه‌كه‌م هه‌میشه هه‌وڵ بدات پاساو بۆ ئه‌وه بهێنێته‌وه، كه بۆ جیابۆته‌وه، ئه‌ی نابێ شه‌رعیه‌ت بهجیابوونهوهكهی خۆی بدات؟ ئێمه هه‌موو بچووك و گه‌وره‌یه‌ك به‌داوه‌وه ناكه‌ین، ره‌نگه زۆر شت هه‌بێت راست بێت و هه‌شبێت راست نه‌بێت، هه‌موو ئه‌و شتانه ناكه‌ین به‌ئه‌ساس بۆ په‌یوه‌ندی، چونكه ئه‌وان له‌په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقیشدا هه‌ن، ئه‌گه‌ر مه‌رحه‌بای یه‌كتریش نه‌كه‌ین، خۆ هه‌ڤاڵه‌كانی ئێمه و گۆڕان له‌نێو په‌رله‌مان به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانی تاكه‌كه‌سێك كه كه‌مێك به‌رز ده‌فڕێ یان نزم ده‌فڕێ، په‌یوه‌ندیه‌كانمان دیاری ناكه‌ین، ئێمه خیلافاتی عهشایهریشمان نیه له‌گه‌ڵ گۆڕان، خیلافاتی سیاسیمان هه‌یه.
رێبوار: بۆچی تا ئێستا له‌دوای دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه دیداری نێوان مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا رووی نه‌داوه؟
سه‌عدی پیره: ره‌نگه پێویست نه‌بووبێت، هه‌رده‌مێك پێویست بێت خۆ كارێكی هێنده زه‌حمه‌ت نییه.
رێبوار: كه‌واته ئه‌وان نێوانیان هه‌یه؟
سه‌عدی پیره: نێوان چیه، كاك نه‌وشیروان ته‌ڵه‌به‌ی مام جه‌لاله، یه‌كێك له‌دۆسته‌كانی مام جه‌لال بووه به درێژایی 35-40 ساڵ، پێموایه له‌سیاسه‌ت (هه‌رگیز نابێ) نیه.
رێبوار: یانی ئه‌م جۆره جیابوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی شه‌خسی نێوان ئه‌م دوو كه‌سه دانه‌ناوه؟
سه‌عدی پیره: به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه، چۆن نیه‌تی، هه‌ر كه‌س توشی جۆرێك لهسهدمه ده‌بێت، بۆ وایكرد و بۆ واینه‌كرد، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه، به‌ڵام ئه‌مه مانای وانیه كۆتایی دونیایه‌و ئیتر هه‌رگیز یه‌كتر نابیننه‌وه.
له سڤیله‌وه