نوچه‌نێت: وته‌كانی سه‌رنووسه‌ر گوزارشت له‌ رای خۆی ده‌كات و پارتی و یه‌كێتیش به‌ به‌رپرسیاری یه‌كه‌می قه‌یرانه‌كان ده‌زانین

0

ستافی نوچه‌نێت: وته‌كانی سه‌رنووسه‌ر گوزارشت له‌ رای خۆی ده‌كات و پارتی و یه‌كێتیش به‌ به‌رپرسیاری یه‌كه‌می قه‌یرانه‌كان ده‌زانین


نوچه‌نێت: تایبه‌ت

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ستافی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ وته‌كانی سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ رای شه‌خسی خۆیه‌تی و گوزارشت له‌ سیاسه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ناكات، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ “ئێمه‌ كاتێك له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خۆمان و به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌ درێژه‌مان به‌كاری رۆژنامه‌وانی داوه‌، كه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوڕ پێكراو بووین بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و خوێنه‌ره‌كانی خۆمان، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هیچ كاتێك سیاسه‌تی گشتی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیاری كراودا نیه‌، له‌م روانگه‌شه‌وه‌ پێمانوایه‌ سیسته‌می سیاسی و ئیداری له‌م هه‌رێمه‌ له‌ ناو قه‌یرانێكی ریشه‌یی قوڵدایه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم، به‌ تایبه‌ت هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌و قه‌یرانانه‌”.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێته‌وه‌

دوا به‌ دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووس (ناسیح عه‌بدولره‌حیم) له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، كه‌به‌شێكی له‌ گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زین بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تایبه‌ت بووه‌ به‌ كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس و خواسێكی هێنایه‌ گۆڕێ‌ كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌ن و كه‌سێك تانه‌ و پلار بگرنه‌ ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، ئێمه‌ وه‌ك ستافی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، وه‌ك بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ كردووه‌، نه‌ك وه‌ك سیاسه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، چونكه‌ سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت رای خۆی ده‌ربڕیوه‌ و وته‌كانیشی گوزارشت له‌ رای تایبه‌تی خۆی ده‌كات و هیچ كاتێك گوزارشت له‌ سیاسه‌تی ستافی نوچه‌نێت ناكات.

ئێمه‌ وه‌ك ستافی نوچه‌نێت رایده‌گه‌یه‌نین، هیچ لایه‌نێكی سیاسی به‌لای ئێمه‌وه‌ موقه‌ده‌س نیه‌ و كه‌سیش له‌ سه‌رووی ره‌خنه‌وه‌ نیه‌، ئێمه‌ كاتێك له‌سه‌ر حسابی گیرفانی خۆمان و به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌ درێژه‌مان به‌كاری رۆژنامه‌وانی داوه‌، كه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوڕ پێكراو بووین بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و خوێنه‌ره‌كانی خۆمان، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هیچ كاتێك سیاسه‌تی گشتی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیاری كراودا نیه‌، له‌م روانگه‌شه‌وه‌ پێمانوایه‌ سیسته‌می سیاسی و ئیداری له‌م هه‌رێمه‌ له‌ ناو قه‌یرانێكی ریشه‌یی قوڵدایه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم، به‌ تایبه‌ت هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌و قه‌یرانانه‌، پێمانوایه‌ كاتێك گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی وڵاتێك غه‌رقی نه‌گبه‌تی و موكه‌سه‌رات بكات، ده‌بێت سه‌ركرده‌ و سیاسییه‌كانی شه‌رم له‌ خۆیان بكه‌ن، كه‌ باس له‌ فه‌رمانڕه‌وایی سه‌رده‌مییانه‌ بكه‌ن.بۆیه‌ وته‌كانی سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت، جگه‌ له‌ رای شه‌خسی خۆی، گوزارشت له‌ رای هیچ كامێك له‌ ستافی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت ناكات و هیچ كاممان به‌رپرس نین له‌و وته‌ و بۆچوونانه‌.

ستافی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com