عه‌لی باپیر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌لا كرێكار ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌لا كرێكار، عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌رزه‌نشی ده‌كات و پێشیوایه “هه‌ڵوێست و تۆمه‌ته‌كان”ی مه‌لا كرێكار ده‌رهه‌ق به‌و و به حیزبه‌كه‌ی، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دنیایی و قیامه‌تی تێدا نیه.
ده‌قی نامه‌كه…
بسم الله الرحمن الرحیم
برای به‌ڕێزم مامۆستا كرێكار!
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
پاش سڵاو و ڕێز‌و هه‌واڵپرسین له‌خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان داواكارم هه‌موولایه‌كمان سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووی دنیا‌و سه‌رفرازی ڕۆژی دوایی بكات.
برای به‌ڕێزم !
خۆت ئاگاداری ئه‌مه چواره‌مین ده‌ستپێشخه‌ریی به‌نده‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌یه كه نازانم بۆچی‌و له‌سه‌رچی جه‌نابت تێكتداوه‌و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی تێكدانی؟!
جاری یه‌كه‌م: كه نامه‌یه‌كم بۆ ناردی پاش ده‌ستگیركرانت له‌هۆڵه‌نداو ئاماده‌یی خۆشمانم بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی جه‌نابت كه پێمان بكرێ، تێدا ده‌ربڕیبوو.
وه‌جاری دووه‌م: له‌ساڵی (2006) كه پاش ڕزگاربوونم له‌زیندانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ته‌له‌فۆن له (له‌نده‌ن)ه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردی، هه‌رچه‌نده وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا، پاش بیست‌و دوومانگ زیندانی به‌ناهه‌ق، جه‌نابت ماندوونه‌بوون‌و چاك‌و چۆنییه‌ك له‌گه‌ڵ برای سته‌ملێكراوی خۆتدا بكه‌ی ! به‌ڵام من گوێم به‌وه نه‌داو هه‌واڵم پرسی‌و پێشم گوتی: ئه‌گه‌ر بۆم كرا بێمه نه‌رویج، سه‌ردانی ماڵتان ده‌كه‌م، به‌ڵام دیاره بۆم نه‌كرا بێم، له‌به‌ر ڤیزه پێنه‌دران.
وه‌جاری سێ‌یه‌م: كه له‌سه‌ر پێشنیاری مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كرو كاك حاجی دڵشاد گه‌رمیانی، له‌تارانه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ كردی‌و هه‌واڵی یه‌كترمان پرسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایی گوتبوت: ئه‌وه فڵانه‌كه‌س له‌به‌ر هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ی له‌گه‌ڵا كردووم، به‌ڵام دڵنیابه جگه له جێ‌به‌جێ‌كردنی به‌شێك له‌مافی برایه‌تیی ئیمانیی هیچ هانده‌رێكی دیكه‌م نه‌بوو، وه‌بۆ زانیارییشت سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ به‌زۆر منیان كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا خۆم ڕام له‌سه‌ری نه‌بوو، پاشان هه‌رچه‌نده له زۆر لاوه له‌دژی به‌نده‌و له‌گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا زۆرشت گوتراو نووسراو بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام خۆت ئاگاداری كه له‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ولێر به‌نده یه‌كه‌مین ده‌نگی هێنا، كه زیاتر له (60,000) شه‌ست هه‌زار ده‌نگ بوو!
وه‌ئه‌مجاره‌ش جاری چواره‌مینه كه ده‌ستی برایه‌تیت بۆ درێژ ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێم:
برای به‌ڕێزم !
داوایه‌كی دڵسۆزانه‌و برایانه‌ت لێده‌كه‌م، كه چاو به‌هه‌ڵوێستی ئێستاتدا بگێڕییه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی: كه ئایا ئه‌مه‌ی ئێستا زۆربه‌ی كات‌و ته‌مه‌نی خۆتت بۆ ته‌رخان كردوه، كه بریتیه له‌قسه گوتن به‌م‌و به‌و و هه‌وڵدان بۆ بێزراندن‌و ناوزڕاندنیان، به‌تایبه‌ت خه‌ڵك‌و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، چ ئامانجێكی دنیایی یان قیامه‌تییت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؟!
ئایا له‌م عێڕاق‌و كوردستانه‌ی ئێمه‌دا هیچ كه‌ست له‌ئیسلامییه‌كان خراپتر پێ شك نایه‌ت، كه به‌هه‌موو تواناته‌وه كه‌وتوویه دژایه‌تی كردنیان؟
ئایا ئه‌گه‌ر مافی برایه‌تیی ئیمانیی له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی‌و سه‌له‌فییه‌كان‌و ئه‌هلی گه ریقه‌ت‌و…هتددا جێ‌به‌جێ‌بكه‌ی، نابێ چی بۆخۆت پێت خۆشه بۆئه‌وانیشت پێ‌خۆشبێ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی: {لایۆمن أحدكم حتی یحب ڵ‌خیه ما یحب لنفسه} متفق علیه،؟! كه‌واته: ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌و قسه‌كانت له‌ڕووی دڵسۆزیی‌و په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ته‌وژمی ئیسلامیی، بۆچی ئاوێنه ئاسا كه‌م‌و كووڕییه‌كانی خۆیانیان ناخه‌یه به‌رچاو، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی: {المۆمن للمۆمن كالمرێ‌ه إژا رأی فیه عیباً أصلحه} رواه أحمد،؟! ئایا كوتك‌و ده‌هۆڵا به‌كارهێنان‌و هه‌وڵدان بۆ ناوزڕاندن‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك خستن، هیچ دڵسۆزییه‌كی تێدانیه؟!
كه‌واته: ئایا تۆ به‌م كار‌و ڕه‌فتاره‌ت چ ئامانجێكی شه‌رعیی دابین ده‌كه‌ی‌و چ ئومێدێكی دنیا‌و دواڕۆژت به‌و هه‌ڵوێسته‌ت هه‌یه، كه جگه له‌ناحه‌زانی ته‌وژمی ئیسلامیی‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كان، هیچ كه‌س پێ‌ی خۆش نیه؟!
پاشان برای به‌ڕێزم ! ئایا ئه‌م ته‌مه‌نه كه‌م‌و كورته‌ی ژیانی دنیامان كه زۆری ڕۆیشتوه‌و كه‌مێكی ماوه، حه‌یف‌و خه‌سار نیه هه‌ر به‌دژایه‌تیی كردن‌و كینه‌و بوغز‌و غه‌ره‌زو جنێو و قسه پێگوتن‌و تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستن‌و گومانی خراپ پێ‌بردنی ئه‌م‌و ئه‌و به‌سه‌ری به‌ری !
ئایا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه به‌م حاڵه‌ی ئێستاته‌وه لیستی كرده‌وه‌كانت له‌قیامه‌ت، پڕده‌بێ له‌قسه‌ی ناشیرین‌و تۆمه‌تی بێ بنه‌ماو زه‌م‌و غه‌یبه‌تی مسوڵمانان، له‌جیاتی قسه‌ی خێر‌و دڵسۆزانه‌ی وا كه‌مایه‌ی سه‌ربه‌رزیی‌و سه‌رفرازییت بن، له‌دنیاو قیامه‌ت‌و لای خوا‌و خه‌ڵك!
برای به‌ڕێزم !
چاوه‌ڕێم ده‌كردو پێم وابوو كه تۆ هێنده له‌سه‌ر ئێمه ده‌ڵێ‌ی‌و ده‌نووسی‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایه‌كان دووپات ده‌كه‌یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه، كه خۆشت ده‌زانی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ قسه‌ت له‌سه‌ر بكه‌ین به‌به‌ڵگه‌وه ئیسپاته‌وه زۆرشتمان پێیه، نه‌ك هه‌ر به‌قسه‌ی بێ‌بنه‌ماو تۆمه‌ت ! به‌ڵێ چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ئه‌و هه‌موو دان به‌خۆداگرتن‌و چاوپۆشییه‌ی ئێمه ببێته هانده‌ری چاوبه‌خۆدا گێڕانه‌وه‌ت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌مان بینی!
پێشنیاریشم بۆت ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده خۆت كار‌و پڕۆژه‌یه‌كی به كه‌ڵكی وات هه‌بێت كه قه‌ناعه‌تت پێ‌ی هه‌بێ‌و وزه‌و توانای خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌ی، تاكو هه‌ست به‌بۆشایی‌و بێكاریی نه‌كه‌ی‌و سه‌ره‌نجام ئه‌و بێكارییه پاڵت پێوه نه‌نێ كه بـبـی به به‌شێك له كاروپڕۆژه‌یه‌كی دیكه كه پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌و مێژووی كار‌و چالاكیته، یان بكه‌ویه قسه‌كردن له‌سه‌ر كاروپڕۆژه‌ی كه‌سانێك كه هه‌رچۆن بێ هاو بیروڕاو هاو خه‌باتی خۆتن، چونكه مرۆڤـ به‌ڕێ‌ی غه‌یری خۆیدا ناگاته ئامانجی خۆی، هه‌روه‌ها به‌تێكدانی كار‌و پڕۆژه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش “ئه‌گه‌ر گریمان بۆیشی بكرێ” خۆی هیچ به‌هیچ ناكات‌و ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بێ!
له‌كۆتاییشدا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند شتێكت بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه:
1- ئه‌و دوو نووسینه‌ی كاك هێمن عه‌بدولعه‌زیزو كاك سۆران عومه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی گومانی كاك خالیدی براته‌وه، ئاگاداریان نه‌بووم‌و پرسیشم پێنه‌كراوه‌و منیش وه‌ك ئێوه دوایی خوێندوومنه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییان به به‌نده‌وه نیه، به‌ڵام وا دیاره ئه‌وانیش خۆیان به سته‌ملێكراو زانیوه‌و به‌رگرییان له‌خۆیان كردوه، بۆیه ئه‌وه‌ی گوتوویانه خۆیان لـێ‌ی به‌رپرسیارن‌و له‌سه‌ر ئێمه‌ی حیساب مه‌كه‌ن، كه‌سێكیش زۆر قسه به‌خه‌ڵك بڵێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكات كه قسه‌شی پێده‌گوترێ، یان به‌لای كه‌مه‌وه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه!
1-
2- پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم” فه‌رموویه‌تی: {لیس المۆمن بالگعّان ولااللعاّن ولا الفاحش ولا البژیَّ} متفق علیه، بۆیه هیوادارام چاوێك به‌زمانی ئاخاوتن‌و نووسینی خۆشت‌و ده‌وروبه‌ریشتدا بگێڕیته‌وه، جا یه‌كسانه قسه‌و نووسینه‌كه به‌رانبه‌ر به هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك بێ، مسوڵمان ده‌بێ زمان‌و ته‌عبیری پاك‌و چاك‌و به‌نه‌زاكه‌ت بێ، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به دوژمن‌و ناحه‌زانیشی، ئایا هه‌رگیز بیستووته پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” وشه‌ی سووك‌و ناشیرین به‌رانبه‌ر به‌هیچ كه‌س به‌كاربێنێ؟!
3- ئه‌و وشه‌ی ئێرانیزمه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و به‌نده‌شی به‌كاردێنی، له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه:
ئێران وڵاتێكه‌و ناكرێته فیكره‌و به‌رنامه، پاشان ئه‌گه‌ر گریمان بشكرێته ئیدۆلۆژیی، ده‌بێ بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێكی سه‌ر به‌ئێران بگوترێ: ئێرانیست، نه‌وه‌ك ئێرانیزم، وه‌ك چۆن ده‌گوترێ: لیبڕالیست، ناسیۆنالیست، كه ئه‌مه بۆكه‌سێكه بڕوای به لیبڕالیزم‌و ناسیۆنالیزم بێ !
ئنجا ئه‌گه‌ر خۆت له‌هه‌ق لانه‌ده‌ی، زۆر باش ده‌زانی كه به‌نده‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی جگه له‌خوا سبحانه وتعالی و پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه وسلم”و ئیسلام، سه‌ر به‌هیچكه‌س‌و لایه‌نێك نین‌و هه‌ڵوێست‌و په‌رێزیشمان باشترین به‌ڵگه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه خه‌ڵكی عێڕاق‌و كوردستان كه له‌نیزیكه‌وه ئێمه‌ومانان ده‌ناسن‌و له‌مه‌یدانی واقیع‌و كرداردا ده‌مانبینن، نه به‌و تۆمه‌ت‌و گومانانه‌و، نه به هاو وێنه‌كانیشیان بڕوا ناكه‌ن، چونكه خه‌ڵك یه‌قینی خۆیان به‌گومانی ئه‌م‌و ئه‌و ناگۆڕنه‌وه !
پاشان ده‌ڵێم:
بێگومان جیاوازیی نێوان ڕاست‌و درۆ، به‌ڵگه‌یه بۆ یه‌كه‌میان‌و نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه بۆ دووه‌میان، وه‌ك خوا سبحاته وتعالی فه‌رموویه‌تی: (…قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إنْ كُنْتُمْ صَادِقِین) البقره -111-، بۆیه دڵنیابه سه‌رجه‌م ئه‌و قسه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و سه‌ركرده‌كانی دووباره‌و چه‌ندان باره‌یان ده‌كه‌یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی نه‌ك به‌ڵگه بگره نیمچه به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر بێنیه‌وه، خه‌ڵكی ته‌نیا بۆت له جۆری دووه‌م حیساب ده‌كه‌ن‌و، له‌جیاتی ئێمه‌ش زیانیان بۆخۆت هه‌یه‌و به‌سه‌رخۆتدا ده‌شكێنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت به‌خه‌ڵكیشدا نایه‌ته‌وه، به‌زه‌ییت به‌خۆتدا بێته‌وه‌و كۆتایی به‌و قسه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه بێنه !
برای به‌ڕێزم !
ده‌زانم قسه‌كانم زبرییان پێوه‌یه، به‌ڵام خوا ئاگاداره جگه له‌دڵسۆزییم بۆخۆت‌و بۆ ته‌وژمی ئییسلامیی‌و خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌گشتی، هیچ مه‌به‌ست‌و هانده‌رێكی دیكه‌م نیه، هیواداریشم جه‌نابیشت هه‌ر به‌ونه‌فه‌سه لێم وه‌ربگری‌و وه‌ك حه‌ب‌و ده‌رمانی تاڵا‌و به‌ئێش، تاڵیی‌و ئێشه‌كه‌یان له‌نێوه‌ڕۆكه سوود به‌خشه‌كه‌یان بێبه‌شت نه‌كات!
والسلام علیكم ورحمه الله
تێبینی:
هیچ كام له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجوومه‌نی شوورا له‌م نامه‌یه‌م ئاگادار نه‌بوون‌و ته‌نیا هه‌ڵقوڵاوی قه‌ناعه‌تی خۆمه، بۆیه به‌هه‌ر بارێكدا حیسابت كرد، ته‌نیا له‌خۆمی بزانه.

برای دڵسۆزت
عه‌لی باپیر
29/ صفر 1433ك
22/1/2012