نوچه‌نێت زانیاری ورد له باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پارتی بڵاو ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، پارتی ده‌ستی كردووه به گۆڕانكاری له به‌رپرسی لق و مه‌كته‌به‌كانی، ئه‌مه‌ش به‌و گۆڕانكارییانه داده‌نرێت، كه له كۆنگره‌ی (13)ی ئه‌و حیزبه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، گۆڕانكاری له به‌رپرسی لقه‌كانی پارتیدا كراوه و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌م نزیكانه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، گۆڕانكارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، سه‌ربه‌ست سندۆری ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (9)ی ئاكرێ، عه‌بدولخالق باپیری ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (1)ی دهۆك، ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (11)ی رانیه، سه‌ربه‌ست روانشی ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (8)، ئاراس حه‌سۆ میرخان ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (12)ی هه‌ڵه‌بجه، ساسان عه‌ونی ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (24)ی سه‌فین، سه‌ربه‌ست باپیری ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (20) بڵند ئیسماعیل ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (16)، فه‌ریق فاروق ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (18)، هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (4)، محه‌مه‌د كه‌مال ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (3)، ئاری هه‌رسین ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (21)ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی، محه‌مه‌د هه‌ركی ده‌كرێته به‌رپرسی لقی (19)، پشتیوان سادق به‌رپرسی له لقی (2) و خه‌سره‌و گۆڕان له لقی (14) و ئه‌حمه‌د كانی له لقی مه‌خموور ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌كرێته به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن و كاكه‌مین نه‌جار ده‌كرێته به‌رپرسی مه‌كته‌بی به‌دواداچوون و پشكنین، جه‌عفه‌ر ئیمنكیش له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، تا ئێستا دیاری نه‌كراوه كێ ده‌كرێته به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌و حیزبه، چونكه پێبیشنی ده‌كرێت راگه‌یاندنی پارتی گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه ببینێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌نته‌ری میدیا دامه‌زراوه، كه سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حیزبه ده‌كات، هه‌ر له درێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا، رێبوار یه‌ڵدا ده‌كرێته به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و جێگه‌ی عه‌لی عه‌ونی ده‌گرێته‌وه.