حكومه‌تی كوردستان ده‌توانێت چ بۆ قورمزی گوڵ بكات!؟
ئاسۆ حاجی
هه‌واڵێكم له سایتی ( ئا‌ڤێستا كورد ) خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی گۆرانیبێژی توركی به ناو كورد ( مه‌عسوم قورمزی گوڵ ) و توشی شۆكی كردم، نوسرا بوو كه فیلمێك ده‌رباره‌ی هه‌له‌بجه به پاڵپشتی ( هێرۆ خان ) دروستده‌كات و ( مام جه‌لال ) یش كه به سه‌لامه‌تی له ئه‌لمانیا گه‌ڕایه‌وه له سلێمانی پێشوازی لێده‌كات و ( كاك مه‌سعود و كاك نێچیرڤان )یش به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه به‌ڵێنی یارمه‌تیان داوه. دوای پرسیاركردن ئه‌وه‌م وه چه‌نگ كه‌وت كه وه‌زیری بازرگانی توركیا كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی بازرگانی هاتبووه هه‌رێمی كوردستان، نێوانی ( واسته ) ی بۆ قورمزی گوڵ كردوه و ئه‌و به‌ڵێنانه به‌و شێوه‌یه له زاری سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌رچوینه و بوونه‌ته هه‌واڵی سایت و رۆژنامه‌كانی توركیا، لێره‌دا مرۆڤ خۆی له به‌رده‌م پرسیارێك ده‌بینێته‌وه كه بۆچی سیاسیه‌كانی ئێمه بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه وه‌زیری بازرگانی توركیا بۆ پێناوی ( واسته ) بۆ ئه‌و كابرایه ده‌كات؟ ئایا سیاسیه‌كانی ئێمه ئه‌و ( سێ ) فیلمه‌یان دیتیه كه مه‌عسوم به‌رهه‌میهێناون؟ بڕواناكه‌م. چونكه هه‌ر كوردێك ئه‌و فیلمانه‌ی ببینێت ده‌زانێت كه قورمزی گوڵ له چاوی عه‌سكه‌ره‌كانی توركیا ته‌ماشای كورد ده‌كات و له فیلمه‌كانی به رۆنی دیاره كه چۆن هه‌ق به پۆلیس و عه‌سكه‌ری توركیا ده‌دات و كوردیش وه‌ك میلله‌تێكی دواكه‌وتو و نه‌زان نیشان ده‌دات. پاشان تا ئێستا ئه‌و فیلمانه‌ی له یه‌ك فیستڤالی ئه‌وروپی یان ئه‌مریكایی خه‌ڵاتێكیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت له نێو نێوه‌ندی هونه‌ری و سینه‌مایی توركیاش حیسابی كارێكی هونه‌ری باشیان بۆ ناكرێت، باشه بۆ ده‌بێت ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و پاكی خوێنی شه‌هیدان و یه‌كێك له‌و سیمبولانه‌ی كه بۆته ناسنامه‌ی میلله‌تی كورد. راده‌ستی كه‌سێكی وا بكرێت ؟ خۆ ناكرێ له بیر بكه‌ین كاتێك گۆرانی بێژی مه‌زن(ئه‌حمه‌د كایا) له نێو كۆڕی هونه‌رمه‌ندانی توركیا رایگه‌یاند كه به كوردی گۆرانی ده‌ڵێت و له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شۆڤینی تورك په‌لاماردراو قسه‌ی ناشرینی پێ گوترا و هه‌موومان بینیمان چۆن گۆرانیبێژی شۆڤینستی تورك ( سه‌ردار رۆتاچ ) ملاك و چه‌نگاڵی له ئه‌حمد كایا گرت و پاشان مارشی ئه‌تاتوركی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر خوێند.
مه‌عسوم قورمزی گوڵ له‌و دانیشتنه بوو به‌ڵام له سه‌ر ( ئه‌حمه‌د كایا ) وه‌ده‌نگ نه‌هات به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ( سه‌ردار رۆتاچ ) و هاوڕێیانی مارشی كۆماری توركیایان له دژی كایای ره‌حمتی ده‌گوت، و هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی به شه‌ره‌فی تورك ئه‌حمه‌د كایایان پاراست نه‌ك مه‌عسوم ئه‌گه‌ر نا خراپتریشیان پێده‌كرد .
باشه ئێمه چه‌ندین سینه‌ماكاری به ئه‌زموون و به‌ناوبانگمان هه‌یه له كوردستان كه له سه‌ر ئاستی جیهانی ناسراون و له رێزی سینه‌ماكاره باشه‌كان حیسابده‌كرێن، بۆ ئه‌و هاریكاریه به‌وان نادرێت ئه‌و ئه‌ركه مێژوویه‌یان پێ ناسپێرن؟ ئه‌گه‌ر سینه‌مای كوردی پێویستی به ئه‌ستێره‌كانی هۆلیۆد بێت، له نمونه‌ی ( ئه‌نجلینا جۆلی و سه‌لما حایك) كه قورمزی خه‌ریكه به هۆی ئه‌وانه‌وه نان به خوێنی شه‌هیدانی ئێمه ده‌خوات، ئه‌وه له ناو كوردا كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌توانن زۆر ئاسانتر و به نرخێكی هه‌رزانتریش ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگانه بێنن ئه‌وه ( به‌همه‌ن قوبادی و هونه‌ر سه‌لیم و مه‌مه‌ند ئه‌كتاش و هتد) ئه‌وانه خودان ناوبانگێكی باش و جێی باوه‌ڕی ناوه‌نده‌كانی سینه‌مایی و هونه‌ری جیهانن به‌ڵام كێ قورمزی گوڵ ده‌ناسێ. مه‌گه‌ر كچه‌كانی جاده‌ی ته‌قسیم و هه‌رزه‌كاره‌كان نه‌بێت .
باشه با پرسیارێك له خۆمان و پاشانیش له مه‌عسوم ئابێ بكه‌ین، بۆچی ناچێ فیلم ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ( ده‌رسیم ) دروستبكات؟ خۆ حكومه‌ت توركیاش دانی به‌و تاوانه نا! بۆچی ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی زیلان یان شرنا‌خ فیلمێك دروست ناكات؟ بۆ فیلمێك ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاته دروستناكات كه ( یه‌لماز گۆنای و ئه‌حمد كایا ) نه‌یانتوانی تێیدا بژین و چوون له پاریس سه‌ریان نایه‌وه .
با لێره‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌ینه‌وه ، ئایا حكومه‌تی كوردستان ده‌توانێت چ بۆ مه‌عسوم قورمزیگوڵ بكات؟ به رای من حكومه‌تی كوردستان ده‌توانێت چه‌ند شتێك بۆ ئه‌و به‌ڕێزه بكات، ده‌كرێ مامۆستایه‌كی به سه‌بر و ته‌حمولی بۆ په‌یدا بكات فێری كوردی بكات، ده‌كرێ بیداته ده‌ست مامۆستایه‌كیش كه دیرۆكی كورد و كوردستانی پێ بناسێنێ. بۆ ئه‌وه‌ش من پێشنیار ده‌كه‌م كه راده‌ستی مامۆستای گه‌وره ( كه‌مال مه‌زهه‌ر) ی بكه‌ن ، داده هێرۆ خان‌یش له جیاتی به‌ڵێنی ملیۆنان دۆلار با كتێبێكی مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) ی به دیاری بداتێ و با ئه‌زمونی ژانی گه‌ل دووباره نه‌بێته‌وه ژانێكی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و گه‌له، دكتۆر كاوه مه‌حمودیش با فیلمێكی ( شه‌وكه‌ت ئه‌مین ) ی بداتێ كه زیاتر له ( سی ) خه‌ڵاتی له فیستڤاله باشه‌كانی دونیا وه‌رگرتوه .
من شتێك ده‌زانم بێگومان سیاسیه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌زانن، كه مه‌عسوم قورمزیگوڵ پێویستی به‌و پاره‌یه نیه چونكه له بازاڕی توركیا به‌شی خۆی ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام كورد و هونه‌رمه‌ندانی كورد پێویستیان پێیه‌تی، هیوادارم سیاسه‌تمه‌دارانی كورد نه‌كه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه مێژوویه و سینه‌مای كوردیش نه‌خه‌نه بن ئه‌و پرسیاره مه‌زنه، هه‌رچه‌نده و چه‌ندی ده‌كه‌م بڕواناكه‌م ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌یان لێناوه‌شێته‌وه .