رێبوار ره‌زا چوچانی
“رۆحمان دیلی غوربه‌ته، كێ بێت له غوربه‌تدا مانایه‌ك بۆ بوونی خۆی بدۆزێته‌وه؟”، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره منی به خۆیه‌وه سه‌رگێژ كردووه، چونكه غوربه‌ت به‌شێكه له دیلێتی مرۆڤ، له ناو فه‌زایه‌كی به‌ر ته‌سكدا، فه‌زایه‌ك كه مرۆڤ هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات و مانه‌وه له ناو ته‌نگه‌به‌ری و ته‌نگه نه‌فه‌سیدا ده‌بێته به‌شێك له ئازاره‌كانی، له غوربه‌تدا سنووری ئازادی و جوڵه و ناسینی خود و ئه‌ویتر، هێنده به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه مرۆڤ ماندوو ده‌كات، لێره‌دایه هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی غوربه‌تی نه‌دیبێت، نازانێت ئازاره‌كانی چه‌نده سه‌خته، ئه‌وه‌ی له تاراوگه‌دا نه‌ژیابێت، نازانێت تاراوگه به‌شێكه له پوكانه‌وه‌ی مرۆڤ و هێشتنه‌وه‌ی له ناو قه‌له‌قی و بێ تاقه‌تی و سه‌رگێژی و بێئۆقره‌ییدا.
له ته‌سه‌وفدا ژیان به‌شێكه له غوربه‌ت، بۆیه هه‌میشه گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا و بۆ جێگای هه‌ق، به گه‌شتنه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به شوێنگه‌ی ئه‌سڵی بوون، واته بوون له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌وێ هه‌ست به شوێنگه‌ی خۆیده‌كات، جه‌لاله‌دینی رۆمی یه‌كێكه له گه‌وره سۆفییه‌كانی مێژووی ئیسلام، له یه‌كێك له هۆنراوه‌كانیدا ده‌ڵێت “ئه‌ی دڵی بێ‌ماڵ، هه‌تا كه‌ی له تاراوگه ده‌مێنیته‌وه”، رۆمی له رێگه‌ی ئه‌م ده‌ربڕینه پڕ له كه‌ساسییه‌وه، هێمای غه‌ریبی خۆیمان بۆ ده‌كات له ناو ژیاندا، كه به‌لای به‌شێك له مرۆڤه‌كان، ژیان مانای ته‌واوی بوون ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام رۆمی خۆی به غه‌ریبه‌یه‌كی بێ‌ماڵ ده‌زانێت، غه‌ریبه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شوێنگه‌ی ئه‌سڵی خۆی، كه گه‌شتنه‌وه‌یه به سایه‌ی خودا، ئه‌و سایه‌یه‌ی هه‌میشه چاوی لێیه‌تی و دڵی لایه‌تی، بۆیه ژیان لای ئه‌و تاراوگه‌یه و مانه‌وه له‌و ژیانه‌شدا، مانه‌وه‌یه له ناو ئازاره‌كانی تاراوگه‌دا.
بێماڵی و تاراوگه، دوو دۆخن كه مرۆڤ مه‌حكومی بێناسنامه‌یی ده‌كه‌ن، بێماڵی هێمای غه‌ریبه‌یه‌كه، هه‌موو شوێنێك بۆ ئه‌و تاراوگه‌یه، ئه‌مه‌ش له ره‌هه‌نده فكرییه‌كه‌وه، مرۆڤ ناچاری هه‌ڵوه‌سته كردن ده‌كات له‌سه‌ر غوربه‌ت و بێشوێنی، چونكه له‌و دوو دۆخه‌دا، مرۆڤ هیچ نیه جگه له بوویه‌كی نه‌بوو، هیچ نیه جگه له كاراكته‌رێك كه ئه‌ركی نمایش كردنی جوڵه‌یه‌كی بێمانایه، واته مرۆڤ له تاراوگه‌دا، وه‌زیفه‌ی ده‌بێته چه‌شتنی نه‌هامه‌تی و ونبوون له ناو بێمانایی، له‌و كاته‌شدا ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك مانایه‌كی بۆ نامێنێته‌وه كه بتوانێت له رێگه‌ی ئه‌و مانایه‌وه، بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و له رێگه‌ی ئه‌و بوونه‌وه، بتوانێت شایسته بژی، سایشته هه‌نگاو بنێت، شایسته ئازاد بێت و شایسته هه‌ست به بوونی خۆی بكات، كه بوونێكی لاوه‌كی نه‌بێت.
من له‌م غوربه‌ته‌ی رۆحی خۆمدا، به دوای وشه‌یه‌كی نه‌وتراوه‌وه وێڵم، به دوای مانایه‌كی نه‌دۆزراوه‌وه وێڵم، تا بتوانم له‌و رێگه‌یه‌وه خۆم بناسم، به‌ڵام تا ئێستا جگه له سه‌رگێژی هیچی ترم به ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌مه‌ش گه‌یاندمییه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه مرۆڤ له ئاست ناسینی بوون و گه‌شتن به حه‌قیقه‌ت، هێنده كه‌م ده‌سته، ده‌ستی ناگاته نزیكترین خاڵ، تێَگه‌شتم مرۆڤ بوونه‌ورێكی ئاڵۆز و یاخییه، سه‌رگێژه به دوای مه‌حاڵدا، د‌رك به زۆر شت ده‌كات، مرۆڤ بۆ گه‌شتن به د‌رك كردن، پێویستی به ده‌ستگرتنی كه‌س نیه، به‌ڵكو پێویستی به توانا فیكرییه‌كانی خۆیه‌تی، پێویستی به‌و سه‌ركێشیانه هه‌یه، كه له ناخی خۆیدا بوونی هه‌یه و ناچاری ده‌كه‌ن بگه‌ڕێ به دوای شته نه‌وتراو و نه‌زانراو و نه‌بینراوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه له من، نه‌ریمان بابان جیا بكه‌مه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تر، كه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رین، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م نه‌ریمان له‌و غوربه‌ته‌ی خۆیدا، به دوای نیشتمانه‌وه وێڵه، خه‌می مرۆڤ وه‌ك هێزێكی گه‌وره له پشتییه‌وه وه‌ستاوه، تا بوونی خۆی به هه‌موومان نیشان بدات، نه‌ریمان ئه‌گه‌ر خه‌می مرۆڤی نه‌بوایه، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر، ده‌توایه‌وه له ناو لاواندنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه درۆزنه‌كاندا، كه هیچ نین جگه له لاواندنه‌وه‌یه‌كی درۆزنانه و بوونی خۆشه‌ویستی و ئینسانییه‌تیش ده‌كه‌نه كه‌ره‌سته‌ی بازرگانی، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌ریمان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی باڵا سه‌یر بكرێت.
من و نه‌ریمان پێكه‌وه له غوربه‌تدا ده‌ژین، غوربه‌تێك كه تا سه‌ر ئێسقان كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌بووه، غوربه‌تی نه‌ریمان له غه‌ریبایه‌تییدایه و به دوای نیشتیمانه‌وه وێڵه، ئه‌و خه‌می ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌یه، كه ئاواره‌ی نێوان سنوری وڵاتانن، به دوای نیشتیمانێكه‌وه وێڵن كه ببێته نیشتیمانی راسته‌قینه‌ی خۆیان، له‌و پێناوه‌شدا رووبه‌ڕووی زینده مه‌رگی ده‌بنه‌وه، رووبه‌ڕووی ره‌تكردنه‌وه و بێبه‌هاكردن ده‌بنه‌وه، تاڵاوگه‌لێكی زۆر ده‌چێژن و تا مردنیش ناتوانن نیشتیمانی راسته‌قینه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه.ئه‌و مرۆڤانه شایسته‌ترین مرۆڤن، جوانترین مرۆڤه‌كانن، به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكه‌وه وێڵن كه نیشتیمانه، نیشتیمانێك باوه‌شیان بۆ بكاته‌وه و وه‌ك هاونیشتیمانی سه‌یرییان بكات، نیشتیمانێك بیانكاته رۆڵه‌ی خۆی و ژیان و بوون و به‌ها و كه‌رامه‌ت و ئینسانیانییه‌تیان بپارێزێت، نیشتیمانێك به دوور بێت له تارماییه‌كانی شه‌ڕ، نیشتیمانێك سیاسی نه‌زان و رۆشنبیری ئیزدیواجی و جۆرنالیستی كرێگرته و جاسوس به‌شێك نه‌بن له مێژووه‌كه‌ی، نیشتیمانێك مرۆڤ ماهییه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌دابێت و نه‌كرابێته كه‌ره‌سته‌كانی بازرگانی، نه‌ریمان لێره‌دا وه‌ك خه‌مخۆرێكی ئه‌م مرۆڤه جوانانه ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌شێكی زۆری هونه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه.غوربه‌تی من له ناو رۆحی خۆمدایه، كه هه‌ست به نامۆیی خۆم ده‌كه‌م، له ناو نیشتیمانی خۆمدایه هه‌ست به‌بێ نیشتمانی ده‌كه‌م، غوربه‌تی من له ناوخودده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ بێماڵی و په‌ڕاگه‌نده‌بوون له ناو بێ شوێنی‌دا، غوربه‌تی من به‌شێكه له سه‌رگێژبوون و گه‌ڕان به دوای مانای نیشتیمان كه تا ئێستا چنگم نه‌كه‌وتووه، به‌شێكه له ره‌تكردنه‌وه‌ی تێگه‌شتنه باوه‌كان، له باره‌ی ماهییه‌تی نیشتیمانه‌وه، چونكه نیشتیمان لای من، شوێنگه‌ی له دایكبوون نیه، ئه‌و سه‌رزه‌مینه نیه كه ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ به خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه هه‌میشه له ناو تێگه‌شتنه باوه‌كان، رووبه‌ڕووی ره‌تكردنه‌وه ده‌بمه‌وه، ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌یه له غوربه‌ت.
ئه‌وه‌ی من و نه‌ریمان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه غوربه‌ته، ئه‌گه‌رچی غوربه‌تی هه‌ردووكمان جیاواز بێت و مانای غوربه‌تیش لای هه‌ر یه‌كه‌مان جیاواز بێت.
من باوه‌ڕم به‌و ده‌ربڕینه هه‌یه، كه ده‌ڵێت: هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌نی هونه‌ر نه‌بوو، ئه‌و میلله‌ته بوونی نیه، ئه‌م ده‌ربڕینه بۆ دۆخی ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه كورد یه‌كێكه له میلله‌ته كۆنه‌كانی ناوچه‌كه، ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م هونه‌ره لای كورد خاوه‌نی پایه‌یه‌كی پته‌و نیه، كه بتوانێت له‌به‌رده‌م تۆفانی ده‌روبه‌ردا خۆی بگرێت و نه‌ڕمێت، پایه‌كانی ئه‌م هونه‌ره هێنده لاوازه، هاوشێوه‌ی پایه سیاسییه‌كه‌یه‌تی.
كورد له‌م ناوچه‌یه‌دا كه هه‌زاران ساڵه نیشته‌جێیه، به‌ڵام تا ئێستا خاوه‌نی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی خۆی نیه، كه ده‌بووایه هه‌یبوایه، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه، كه ده‌بووایه هه‌یبوایه، خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه و سیاسه‌تمه‌دارێكی راسته قینه نیه، كه ده‌بووایه هه‌یبوایه.ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه، ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی نیه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی نیه، حیزبه دۆڕاوه‌كانی نیه، خێڵه سیاسییه‌كانی نیه، رۆحی مقاوه‌مه‌ت و شۆڕش و خۆ به‌كوشتدانه‌كانی نیه، ئایۆدیۆلۆژیا و وه‌همی فریادره‌سی ئایدیۆلۆژی نیه بۆ ئینسانییه‌ت.
ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه زمانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌ده‌به‌كه‌یه‌تی، فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه رۆحی پارێزگاری خودێتییه كه ئیلهام وه‌رگره له رۆحه خۆرهه‌ڵڵاتییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه مانه‌وه‌یه له ناو رۆحی خۆرهه‌ڵڵاتدا، كه پڕه له مانه‌وه و ده‌ست گرتن به شته جوانه‌كانی، ئه‌وه‌ی كوردی هێشتۆته‌وه جوامێرییه، كه دووره له دنیابینییه باوه‌كانی ئێستا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه مانایه‌كمان له ناو خۆماندا بۆ بمێنێته‌وه، به‌ڵام هونه‌ر كه مانه‌وه‌ی جوانییه له ناو ناشیرنییه‌كانی زه‌مه‌ندا، كه‌مێك له هونه‌رمه‌نده‌كانی كورد خۆیانی بۆ ماندوو ده‌كه‌ن، بۆیه له‌سه‌ر پایه‌یه‌كی لاواز وه‌ستاوه و كه‌متر هه‌ڵگری شوناسێكی هیۆمانستیانه‌یه.كه‌متر خه‌می هونه‌ری كوردی، خه‌مێكی گه‌ردوونی و ئینسانییه، كه‌متر هه‌ڵگری بنه‌مایه‌كی فیكری قوڵه، كه مانای ئینسانییه‌تمان بۆ بهێڵێته‌وه، چونكه هونه‌ر په‌یامی راستگۆییه، به‌ڵام به داخه‌وه له وڵاتی ئێمه، هونه‌ریش بارگاوی كراوه به درۆ و خیانه‌ت و دزی و گه‌نده‌ڵی، رۆژ نیه به ناو هونه‌رمه‌ندێكمان به دزییه‌كه‌وه تۆمه‌تبار نه‌كرێت، چونكه ئه‌وان به باشی هونه‌رییان نه‌خوێندۆته‌وه و نازانن هونه‌ر ده‌ستگرتنه به شته جوانه ساده‌كانی ژیان و مانه‌وه‌یان.
به ناو هونه‌رمه‌نده‌كانمان، ئاواز دزن، تێكست دزن، به‌رهه‌می خه‌ڵك ده‌دزن و ده‌یكه‌نه ده‌قی شانۆیی، ئه‌م جۆره دزییه‌یان دزییه‌كی گه‌وره‌یه و راده‌ی نه‌بوونی ئه‌خلاق ده‌خاته پێش چاومان، دزی فیكر و خه‌یاڵی كه‌سانی تر، كوشنده‌تره له دزی ماڵی و ماددی، به بڕوای من له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا، هونه‌رمه‌ند هێنده كه‌من، له په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێناپه‌ڕن، بۆیه هه‌رزوو به‌رگه‌ی باهۆزی هونه‌ری میلله‌تانی تر ناگرین و ده‌كه‌وینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وان.به‌ڵام نه‌ریمان جیاواز تر له‌وانه، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی، كه به‌شێكه له ره‌سانه‌یه‌تی ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك، خاوه‌نی روانینێكی ئینسانییه بۆ هونه‌ر و مرۆڤایه‌تی، خه‌مێكی هیۆمانیستییانه‌ی هه‌یه كه كه‌مترین هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێمه له‌م خه‌مه تێده‌گه‌ن، نه‌ریمان قوڵبووه‌وه‌ی ناو خه‌مه‌كانی غوربه‌ته، ئه‌مه‌شه وایكردووه، من لای خۆمه‌وه نازناوی ئیمپراتۆری سه‌دای ته‌غریبی پێببه‌خشم..
www.facebook.com/chwchani