حیزبی كۆمۆنیست: ساڵی پاریش ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ خۆپیشانداندا نه‌بوون
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
خه‌سره‌و سایه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ساڵی پاریش ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ خۆپیشانداندا نه‌بوون، به وته‌ی ئه‌و “سواری مه‌وجه‌كه ببوون”.
سایه وتی “ساڵی پار ئۆپۆزسیۆن سواری مه‌وجه‌كه ببوون، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پشتیان نه‌كردۆته خۆپیشاندانی خه‌ڵك، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕوایان به خه‌باتی خه‌ڵك نیه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سندووقه‌كانی ده‌نگدان و چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌م خه‌باته، به‌لام خه‌ڵكی كوردستا بۆنی به شۆرششه‌وه كردووه و شۆڕشی ده‌وێت، ئۆپۆسزیۆنیش بۆیه نایه‌وێت پشتگیری بكات، چونكه ده‌ترسێت ئه‌و شۆڕشه ئه‌وانیش لا ته‌ریك بكات”.
سایه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه خه‌ڵك ئێستا رووخانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پێكهێنانی ده‌سه‌لاتێكییان ده‌وێت، كه خه‌ڵك خۆی تێیدا بڕیارده‌ر بێت و ژیانییان ئاسوده بێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه‌ی ناوێت و ده‌یه‌وێت چاكسازی له حكومه‌تی ئێستادا بكات، ئه‌و داخوزاییانه‌ی خه‌ڵك و شه‌قام هه‌یانه، دوورن له ئه‌جێندای ئۆپۆزسیۆن، بۆیه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وان له پاڵ خه‌باتی خه‌ڵكدا نه‌بوون، تا ئێستا پشتی تێ بكه‌ن”.
وتیشی “ئۆپۆزسیۆن له ساڵی پاردا سواری مه‌وجه‌كه بوون، چونكه خه‌ڵك ئه‌گه‌ر داوای ئازادی بكات ناتوانێت ئیسلامی بێت، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا دژی ئازادین، ناتوانێت له‌گه‌ڵ به نیشتیمانی كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی پارتی و یه‌كێتی بێت، ئه‌وه‌ی كه گۆڕان داوای ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌گه‌ڵ خواستی خه‌ڵك بن، ده‌بێت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بكه‌ن نه‌ك به نیشتیمانی كردنیان”.