به‌رپرسی یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ئافره‌تێك
كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، بڕی پێج هه‌زار دۆلار به ئافره‌ته‌كه ده‌دات
له تۆمارێكی ده‌نگیدا، كه لای سڤیل پارێزراوه، چه‌ند مه‌لایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئافره‌تێك كه به‌رپرسی یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی، قسه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و پێشیراده‌گه‌یه‌نن، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حیزبه، پێنج هه‌زار دۆلاری پێده‌دات.
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا كه ماوه‌كه‌ی زیاتر له (8) خوله‌كه، ئافره‌ته‌كه خۆی به (ج) ده‌ناسێنێت، باس له‌وه ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌یه‌كی خۆی، ده‌یه‌وێت بچێته لای (س) كه به‌رپرسه له یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه‌كان و هاوكات ئیمام وتارخێونی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانیشه، له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا (ج) ده‌ڵێت “ره‌مه‌زان بوو من مه‌لا (س)م وت كورێكم خۆشه‌وێت و ئه‌مه‌وێت كێشه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌ویش وتی دوای ره‌مه‌زان وه‌ره بۆ لام و كێشه‌كه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، منیش چوومه لای له مزگه‌وت، پێی وتم ده‌بێت تۆ بخه‌ویت، منیش دوعات له‌سه‌ر ئه‌خوێنم، دواتر به فێڵی ئه‌وه‌ی كه دۆعام به‌سه‌ردا ده‌خوێنێت، چه‌ندینجار بانگی منی كرد، ده‌یوت ده‌بێت بخه‌ویت، جارێك وای زانی من خه‌وتووم ئیشی خراپی له‌گه‌ڵ كردم و منی رووت كرده‌وه، ئیتر خوشكم به‌سه‌ردا هات”.
ئه‌و ئافره‌ته باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه چه‌ند ساڵێك به‌بێ ماره‌كردن ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، دواتر ماره‌ی كردووه، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دوو ئافره‌تی تر به ناوه‌كانی (ز) و (ه) سه‌ردانی ئه‌و برپرسه‌یان كردووه و كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كردوون، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “خوشكه‌كه‌ی خۆیشم كه ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵان بووه، ئه‌و به‌رپرسه كه له هه‌مانكاتدا ئیمام و وتارخوێنی مزگه‌وتیشه، گڵۆپی له‌سه‌ر كوژاتدۆته‌وه و پێی وتووه حه‌ز ده‌كه‌یت چی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ تۆش بیكه‌م، خوشكه‌كه‌شم وتوبووی نه‌خێر ئه‌من حه‌ز ناكه‌م”، سه‌باره‌ت به (ز) و (ه)یش (ج)ده‌ڵێت “من له په‌نجه‌ره‌ی حه‌وشه‌ی پشته‌وه دیتم كه ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، دوای (ه) مێردی كرد، به‌ڵام هه‌ر ده‌هاته‌لای، چه‌ند جارێكیش پێم وت، به‌ڵام ده‌یگوت تۆ حه‌قت نه‌بێت، خۆ تۆ مه‌سئولی من نیت”.
ئه‌و ئافره‌ته كه له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا باس له چیرۆكی خۆی و (س) ده‌كات، ده‌ڵێت “سه‌ره‌تا كورێكی بۆ من دۆزییه‌وه به ناوی (ن) كه ماڵی‌یان له گه‌ڕه‌كی ئیسكان بوو، من خۆم دانیشتم له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه و قسه‌شم له‌گه‌ڵی كرد، به‌ڵام دوای رازی نه‌بووم، پێیده‌وتم ئه‌گه‌ر مێرد به‌و كوڕه بكه‌یت، ماڵت له ئیسكان ده‌بێت و هه‌ركاتێكیش چووه ده‌ره‌وه، ته‌له‌فۆنم بۆ بكه منیش دێم”.
(ج) باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه (س) بۆ دڵنیابوون له مانه‌وه‌ی پاكیزه‌ییه‌كه‌ی، ده‌ینێرێته لای دكتۆری (ه)، ده‌ڵێت “كاغه‌زیچكی به عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و دكتۆره‌ی نوسیبوو، كه گوایه من پێشتر حه‌زم له كورێك كردووه، تا بزانێت كچم یان نا، دكتۆره‌كه‌ش له كاغه‌زه‌كه بۆی نوسیبو كه كچم، ئه‌كات خاپتری لێده‌كردم”، (ج) زیاتر ده‌وێت و ده‌ڵێت “به‌بێ ماره‌كردن چه‌ندین جار ده‌هاته لام، دوای وتی خۆت بڕۆ بۆلای دكتۆرێك، منیش چوومه لای دكتۆرێكی تر، دكتۆره‌كه وتی تۆ كچ نیت و نا‌توانیت مێرد بكه‌یت”.
به گوێره‌ی تۆماره ده‌نگییه‌كه بێت، (س) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسی یه‌كێك له حیزبه ئیسلامییه‌كانه و هاوكات ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وتیشه، كاری كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌لاقی كه‌وتوو، (ج) ده‌ڵێت “رۆژێك (س) ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، وتی من ناتوانم تا ماوه‌یه‌كی تر تۆ ببینم، چونكه ژنێك هاتۆته لام و كێشه‌ی ته‌ڵاقییان هه‌بووه و منیش بۆم چاك كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا شكاتی لێكردووم و چاودێریم له‌سه‌ره، چونكه ویستبووی له خۆی ماره بكات و دوای ته‌ڵاقه‌كه‌ی بۆ چاك بكاته‌وه، ئیتر ژنه‌كه‌ش چووبوو لای مێردی خۆی باسی كردبوو، ئه‌و ژنه‌شم بینیبوو كه بردییه ژوه‌ره‌كه‌ی پشته‌وه”.(ج)باسی ئه‌و كاته ده‌كات كه (س) دوای چه‌ند ساڵێك له موماره‌سه‌كردنی سێكس له‌گه‌ڵی، ماره‌ی كردووه، ده‌ڵێت “ئه‌وكات دوو فه‌قێی هێنابوو له‌گه‌ڵ خۆی، كه هه‌ردووكیان ناوییان (م) بوو، له‌لای فه‌قێكان وتبووی ئه‌و كچه نه‌خۆشه و من دۆعای له‌سه‌ر ده‌خوێنم، بۆ ئه‌وه‌ی گوناهبار نه‌بم له خۆمی ماره ده‌كه‌م، ئه‌و رۆژه ماره‌ی كردم و سێ هه‌زار دیناری برێمه‌ری دامێ، به‌ڵام من پێموت نامه‌ویچت چونكه ئێمه حاڵمان باشه و په‌كم له‌به‌ر ئه‌و سێ هه‌زاره‌ی تۆ نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وتی ده‌بێت وه‌ری گری”.
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ (ج) به ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ن، مه‌لای ئاینین، بۆیه به ئه‌ده‌به‌وه له‌گه‌ڵ (ج) ده‌دوێن، یه‌كێك له‌و مه‌لایانه‌ی پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاراسته‌ی (ج) ده‌كات، كه سه‌رجه‌م وته‌كانی (ج) له‌م راپۆرته‌دا، وه‌ڵامی ئه‌و مه‌لایه‌یه، به‌ڵام دواتر مه‌لایه‌كی تر راده‌سپێرێت، كه (ج) بڵێت، بڕێك پاره‌یان له كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌ی (س) بۆ وه‌رگرتووه، كه له وته‌كانی ئه‌و مه‌لایه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، (ج) داوای پاره‌ی له (س) كردووه، له‌به‌رانبه‌ر لێ‌خۆش بوونی، به‌ڵام (س) ئاماده نه‌بووه ئه‌و پاره‌یه بدات، بۆیه ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌یه‌ك ده‌چنه لای كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌ی (س) و ئه‌ویش بڕی (5)هه‌زار دۆلار بدرێت به (ج)، به‌ڵام له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه (ج) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره تازه‌كه‌ی سه‌فه‌ریان كردووه و ئێستا له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین، چونكه وه‌ك (ج) ده‌ڵێت “زۆر قه‌رزارین و به دوو ده‌فته‌ر دۆلار هاتووینه‌ته ئێره، (س)ینیش زۆر غه‌دری له من كردووه”، له‌م كاته‌دا یه‌كێك له مه‌لاكانیش به (ج) ده‌ڵێت “(س) حه‌واڵه‌ی خوا بكه”.
له گۆڤاری سڤیله‌وه….