د.زانا ره‌ئوف: ده‌مانه‌وێت چۆڵ كردنی پۆسته‌كان بكه‌ین به كه‌لتوور
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دكتۆر زانا ره‌ئوف باژێڕوانی سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به فشاری كه‌سه‌وه نیه، وتی “ده‌مانه‌وێت چۆڵ كردنی پۆسته‌كان بكه‌ینه كه‌لتوور”.
دوای ده‌ستله‌كاكێشانه‌وه‌ی دكتۆر زانا ره‌ئوف باژێڕوانی سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌نگۆی فشار خستنه‌سه‌ری بڵاو كرایهوهن كه له‌لایه‌ن كۆنه یه‌كێتییه‌كانی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ناچار كراوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ره‌ئوف ره‌تی ده‌كاته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، وتی “ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی من په‌یوه‌ندی به فشاره‌وه نیه، من به ویستی خۆم ده‌مه‌وێت ئه‌و پۆسته چۆڵ بكه‌م بۆ كه‌سانی تر، به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێت، چۆڵ كردنی پۆست و كورسی، بكه‌ینه كه‌لتوور”.
دكتۆر زانا ره‌ئوف وتیشی “تا ئێستا هه‌ر هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانم و گۆڕانیش هه‌ر كارێكی به من هه‌بێت ئاماده‌م”.