“پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ و بازرگانیش بيَت په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژ ده‌بێت”

0

چاودێرێكی سیاسی: پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ و بازرگانیش بيَت په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژ ده‌بێت

 

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند، له‌ داهاتوودا كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی تۆختر ده‌بێته‌وه‌، به‌ وته‌ی ئه‌و “ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسیش نه‌بێت، ئه‌وا له‌سه‌ر پاره‌ و بازرگانی كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانییان”.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسه‌ كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌كه‌ی پێیباش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، وتی “له‌ ئێستاوه‌ كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی و له‌ رێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانییان له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ده‌ری ده‌بڕن، ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی رقی چه‌ند ساڵی ئه‌و دوو هێزه‌ سیاسییه‌ به‌رانبه‌ر به‌ یه‌ك”.

وتیشی “كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بنه‌ڕه‌تی و مێژووین، له‌سه‌ر سوڵته‌ و پاره‌یه‌، كێشه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی جیاوازی فیكر و ئایدۆژییه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو ته‌نها سوڵته‌ و پاره‌ وای لێكردوون، ئه‌وان كێشه‌یان هه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا كێشه‌ی ئایدیۆلۆژییان هه‌بووبێت، ئێستا پاره‌ و سوڵته‌ وای لێكردوون شه‌ڕ بكه‌ن و ئاشت ببنه‌وه‌ و دووباره‌ نێوانیان تێك بچێته‌وه‌”، به‌ بڕوای ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، له‌ داهاتوو كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی قوڵتر ده‌بێته‌وه‌، وتی “پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر كێشه‌كانییان له‌ ئێستادا بشارنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ و بازرگانیش بێت، په‌یوه‌ندییه‌كانییان گرژ ده‌بێت، چونكه‌ ئێستا هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی ئه‌و دوو حیزبه‌، بۆته‌ پرۆژه‌ی بازرگانی”.

 

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com