تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆچونی خۆی راگه‌یاندووه نه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و یاساییه‌كانی كوردستان و ده‌شڵێت “گۆڕان ره‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه”.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌سپێشخه‌ریه‌كی 12 خاڵی راگه‌یاندووه، بۆ تاوتوێ كردنی، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه كاریگه‌ره‌كانی كردووه، به پێی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو داوا كراوه، كه په‌رله‌مانی كوردستان به ته‌فاهومی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه كاریگه‌ره‌كان كارا بكرێته‌وه و دواتر كێشه یاساییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها له خاڵیكی تردا یه‌كگرتوو داوای كردووه، کە پرسی چاكسازی نه‌كریته بیانوو بۆ دواخستنی سه‌ربه‌خۆی و هەروەها داوایان كردووه، پرسی سه‌ربه‌خۆی و چاكسازی پیكه‌وه و هاوته‌ریب به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاوی بۆ بنرێ.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.محمد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی یه‌كگرتوو و ئامانجه‌كانی نه‌خشه‌ڕیگاكه رایگه‌یاند: یه‌كگرتوو له ئه‌نجامی خه‌مخۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئابوری و یاساییه‌كانی كوردستان بۆچونی خۆی له چه‌ند خاڵێكدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌گەرنا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كگرتوو پڕۆژه نییه و ته‌نها بۆچونی یه‌كگرتووه بۆ ئه‌م قۆناغه.
د.محمد ئه‌حمه‌د روونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆته به‌سته‌ڵه‌كێكی سیاسی و ئامانجمانه ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه بتوینینه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌ند لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به ده‌م ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی یه‌كگرتووه‌وه هاتوون، ناوبراو گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لایه‌نه‌كان به ده‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی یه‌كگرتوه‌وه هاتوون، به‌ڵام تێبینیشیان له‌سه‌ر به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی”بۆچونه 12″ خاڵیه‌كه‌ی یه‌كگرتوو هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی، كه ده‌گوترێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوه‌ڕۆكی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ره‌تكردوه‌ته‌وه د.محمد ئه‌حمه‌د گوتی، بزووه‌تنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ره‌تنه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ سه‌رنج و تێبینی خۆیان هه‌بێ.