نوچەنێت
سعودیە لەڕێگەی دەزگای شا سەلمانەو هاوکاری ئەو ئاوارە و پەنابەرانە دەکات کە لە هەرێمی کوردستاندان و وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوادەکات ده‌زگای شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6-3-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د.عبدالله بن عبدالعزیز بن محمد الربیعه راوێژكار له دیوانی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ده‌زگای (شا سه‌لمان) بۆ هاوكاری و كاری مرۆیی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریی مرۆیی کرا.
هاوکات سەرپەرشتیاری دەزگاکە هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوودمه‌ند بێت له سندوقی پاره‌داركردنی سعودیه كه پاره به قه‌رز ده‌داته پڕۆژه‌كان له وڵاتان.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند” خه‌رجی ئاواره و په‌نابه‌ران له ساڵێكدا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار ده‌كه‌وێت و به‌غداش به جددی ئاوڕی له‌م پرسه نه‌داوه‌ته‌وه”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “کە سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ،داوای كرد ده‌زگای شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به راپۆرتێك ده‌رباره‌ی پێویستییه مرۆییه‌كانی هه‌رێم به لەێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه پێشكه‌ش به ده‌زگای شا سه‌لمان ده‌كه‌ن”.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، الربیعه یادگارێكی ده‌زگای شا سه‌لمانی پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی كرد.
دەقی راگەیەندراوەکە:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6-3-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. عبدالله بن عبدالعزیز بن محمد الربیعه ڕاوێژكار له دیوانی پاشایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ده‌زگای (شا سه‌لمان) بۆ هاوكاری و كاری مرۆیی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز الربیعه وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ی نیشانه‌ی گرنگیدانی خودی خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمانی شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه یه به عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، چونكه سه‌ردانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێزیان بووه و تێیدا لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریی مرۆیی ده‌كه‌ن.
هیوایشی خواست هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بێت كه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و بتوانێت به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه بدات كه له هه‌رێمی كوردستان حه‌وێنراوه‌نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه مرۆییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌ختیانه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه وه‌ك بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداه‌وه و هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستانی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 3500 پڕۆژه وه‌ستاون. هیوایشی خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوودمه‌ند بێت له سندوقی پاره‌داركردنی سعوودیه كه پاره به قه‌رز ده‌داته پڕۆژه‌كان له وڵاتان.
دووپاتیشی كرده‌وه خه‌رجی ئاواره و په‌نابه‌ران له ساڵێكدا له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر له له ملیارێك و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار ده‌كه‌وێت و به‌غداش به جددی ئاوڕی له‌م پرسه نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای كرد ده‌زگای شا سه‌لمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی پێویستییه مرۆییه‌كانی هه‌رێم به ڕیگه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌وه پێشكه‌ش به ده‌زگای شا سه‌لمان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراقیش جه‌ختی له گرنگیی به‌شداریپێكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عیراقدا كرده‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوویداوه ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه په‌یڕه‌و كراون.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز الربیعه یادگارێكی ده‌زگای شا سه‌لمانی پێشكه‌ش به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد.