پیلانێكی ترسناكی ئه‌مریكا دژی شاره‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه ئاشكرا بوو
نوچەنێت
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه، ئه‌فسه‌رانی كۆلێژی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا له نۆرفۆركی ویلایه‌تی ڤێرجینیا تاوتوێی ئه‌وه‌یان كردووه، كه له‌رێگه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمیه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كانی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ی پیرۆز و وێرانیان بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه، مارتن دیمبسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌و مه‌شق و راهێنانه‌و ئه‌و بۆچوونانه گرت كه ئیسلام به دوژمنی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا ده‌زانن.
دیمبسی وتیشی، ئه‌و پلانه‌ی كه به‌نیازه ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌فسه‌ره دایبرێژن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئازادی ئاینه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه.
هاوكا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی راگرتووه كه له‌نیسانی رابردوودا له ویلایه‌تی ڤێرجینیاو له‌یه‌كێك لهپهیمانگاكانی مه‌شق و راهێنانی سوپای ئه‌مریكا به‌رێوه‌چووه.
له‌یه‌كێك له‌و وانانه‌ی وتراوه‌ته‌وه، وایان پیشانداوه كه ئه‌مریكا له‌حاڵه‌تی جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئیسلام و تاوتوێی ئه‌وه‌ش كراوه، كه هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌و مه‌دینه كه لای موسڵمانان پیرۆزن له‌رێگه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمیه‌وه هێرشیان بكرێته سه‌رو خاپوور بكرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه، له‌ئێستادا به‌هۆی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ژنێفه‌وه كه تایبه‌ته به ناكۆكیه چه‌كدارییه‌كان جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نیه.
هاوكات ئه‌مریكاش هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆی له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندووه به‌وه‌ی، كه واشنتن جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ناكات، به‌ڵكو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات كه توندڕه‌ون.