کاردۆ محەمەد وەلامی پەڕلەمانتارانی گۆڕان دەداتەوە: لە کۆبونەوە لەگەڵ بارزانیدا، نوێنەرایەتی بزوتنەوەو فراکسیۆنی گۆڕانم کردووە

0

کاردۆ محەمەد وەلامی پەڕلەمانتارانی گۆڕان دەداتەوە: لە کۆبونەوە لەگەڵ بارزانیدا، نوێنەرایەتی بزوتنەوەو فراکسیۆنی گۆڕانم کردووە

نوچەنێت Nrt

كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كاندا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ كردووه‌.
دوێنێ پاش به‌شداریكردنی‌ كاردۆ محه‌مه‌د له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ره‌خنه‌یان له‌به‌شداریكردنی‌ گرت و رایانگه‌یاند ئه‌و به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ خۆی‌ به‌شداربووه‌ نه‌ك به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ فراكسیۆن.
كاردۆ محه‌مه‌د له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی‌ “ئێن ئارتی‌” رایگه‌یاند ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی‌ له‌سه‌ر شانه‌، به‌شداریكردنیشی‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ فراكسیۆنه‌كه‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بووه‌.
هه‌روه‌ها وتی‌ “ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش ره‌خنه‌یان له‌به‌شداریكردنم هه‌بێت ئه‌وه‌ بۆچونی‌ خۆیانه‌و بڕیاری‌ فراكسیۆن نییه‌”.
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان رونیكرده‌وه‌ ئه‌وان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر شتێك چه‌ند بنه‌مایه‌ك له‌به‌رچاو ده‌گرن كه‌ بریتین له‌ بۆچونی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌ڵوێستی‌ ئۆپۆزسیۆن، بۆ به‌شداریكردنیش له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌و سێ بنه‌مایه‌یان له‌به‌رچاوگرتووه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com